جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨

جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ پاڵەوانیەتی ژمارە شازدەیەم بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە لەوڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ١٠ی حوزەیران تاکوو تاکوو ١٢ی تەممووزی ١٩٩٨ ی خایاند، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، بۆ جاری دووەم بوو فەڕەنسا میوانداری جامی جیھانیی فیفا بکات (جاری یەکەم ساڵی ١٩٣٨ بوو)، وە جارێ نۆیەم بوو لە ئەورووپا بەڕێوەبچێت. جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ یەکەمین جامی جیھانی بوو لە ژێر سەرۆکایەتی سێپ پلاتەر سەرۆکی پێشووتری فیفا بەڕێوەبچێت.

جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ فەڕەنسا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٠ـی حوزەیران - ١٢ـی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا١٠ (لە ١٠ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان فەڕەنسا (جاری یەکەم)
پلەی دووەم بەڕازیل
پلەی سێیەم کرواتیا
پلەی چوارەم ھۆلەند
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٦٤
باشترین گۆڵکەر(ان)کرواتیا دافور سۆکەر ٦ گۆڵ
باشترین یاریکەربەڕازیل ڕۆناڵدۆ
١٩٩٤

تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بە ئەنجامی ٣–٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕزیل، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤یاری ١٧١ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری کڕواتی دافور سۆکەر بوو بە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ وە ھەروەھا یاریکەری بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە. ژمارەی جەماوەر (٢٫٧٨٥٫١٠٠) کەس بوو.

دیاری کردنی خانەخوێ

وڵاتی فەڕەنسا مافی میوانداری کردنی جامی جیھانی پێ بەخشرا دوای ئەوەی لە شاری زیوریخی سوسیسرا دەنگدان کرا. فەڕەنسا توانی ١٢ دەنگ بە دەست بھێنیت لە بەرامبەردا مەغریب توانی ٧ دەنگ بە دەست بھێنێت. سوسیراش بەزووی کشایەوە بەھۆی ئەوەی ھەموو مەرجەکانی تێدا نەبوو.

بەو شێوەیە فەڕەنسا بوو بە سێیەمین وڵات دوای مەکسیک و ئیتاڵیا کە دووجار میوانداری مۆندیال بکات.

ئەنجامی دەنگدان
وڵاتەکانئەنجام
 فەڕەنسا١٢
 مەغریب٧

بەشداربووان

 مەغریب

 کامیروون

 نێجیریا

 ئەفریقای باشوور

 توونس

 کۆریای باشوور

 عەرەبستانی سعوودی

 ئێران

 بەڕازیل

 ئەرژەنتین

 چیلی

 پاراگوای

 کۆلۆمبیا

 مەکسیک

 ویلایەتە یەکگرتووەکان

 جامایکا

 نەرویژ

 سکۆتلاند

 ئیتاڵیا

 نەمسا

 فەڕەنسا

 دانمارک

 ئیسپانیا

 بولگاریا

 ھۆلەند

 بەلجیکا

 ئەڵمانیا

 Socialist Federal Republic of Yugoslavia

 ڕۆمانیا

 ئینگلتەرا

 کرواتیا

پلەکانی پاڵەوانیتییەکە

ناوی ھەڵبژاردەپلەکەی لە جامی جیھانی ١٩٩٨
 فەڕەنسایەکەم (پاڵەوان)
 بەڕازیلدووەم
 کرواتیاسێیەم
 ھۆلەندچوارەم

گۆڵکارانی جامی جیھانی ١٩٩٨

ڕ=ڕیزبەند

ن. ی=ناوی یاریزان

ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە

ژ. گ=ژمارەی گۆڵ

گۆڵکارانی جامی جیھانی ١٩٩٨
ڕن. ین. ھـژ. گ
١دافور سۆکەر  کرواتیا٦
٢کریستیان ڤێیری  ئیتاڵیا٥
٣گابرێڵ باتیستوتا  ئەرژەنتین٥
٤ڕۆناڵدۆ دا لیما  بەڕازیل٤
٥مارسیلۆ سالاس  چیلی٤

خەڵاتەکان

  • دافور سۆکەر خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
  • ڕۆناڵدۆ دا لیما خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
  • فابیان بارتێز خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
  • مایکڵ ئۆوین خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
  • ھەڵنژاردەی ئینگلتەرا و فەڕەنسا خەڵاتی یاری خاوێینیان پێ بەخشرا.
خەڵاتەکانی جامی جیھانیی ٢٠٠٦
خەڵاتی گۆڵکارباشترین یاریزانباشترین گۆڵپارێزباشترین لاویاری خاوێن
دافور سۆکەر ڕۆناڵدۆ دا لیما فابیان بارتێز مایکڵ ئۆوین ئینگلتەرا

 فەڕەنسا

تۆپی جامی جیھانی ١٩٩٨

تریکەلەر ناوی تۆپی جامی جیھانی ١٩٩٨ بوو، کە کۆمپانیای ئەدیداس درووستی کردبوو. ھاوکات یەکەمین تۆپی دوو ڕەنگ بوو لە جامی جیھانی بەکار بھینرێت.

سەرچاوەکان

ویکیپیدیای ئینگلیزی

وێبگەی فیفا