سپاتیفای

خزمەتگوزارییەکی ستریمینگی مۆسیقا

سپاتیفای (بە ئینگلیزی: Spotify • گۆکردن: /ˈspɒtɪf/) خزمەتگوزارییەکی ستریمی مۆسیقایە کە بە فەرمی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ دامەزراوە و لەلایەن ستارتئەپەوە پەرەی پێ دراوە، لە ستۆکۆڵمی سوید. سپاتیفای دوو خزمەتگوزاری دەبەخشێت بە بەکارھێنەرانی، ئەو بەکارھێنەرانەی کە بە خۆڕایی گوێ دەگرن (پارە نادەن) ئەوا لەکاتی تەواوبوونی ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە گوێی لێ دەگرێت بە شێوەیەکی ھەرەمەکی ڕێکلامێکی دەنگیان گوێ لێ دەبێت. ئەو بەکارھێنەرانەی کە پارە دەدەن گوێیان لەم ڕێکلامانە نابێت و لە پاڵ ئەمەشدا توانای ئەوەیان دەبێت کە گۆرانی دابگرن بۆ گوێگرتن بەبێ ئینتەرنێت (ئۆفلاین) بەڵام بەکارھێنەرانی ئاسایی تەنھا دەتوانن بە ئینتەرنێتەوە سپاتیفای بەکار بھێنن. لەکاتی خۆ تۆمارکردن و دانانی ھەژمار بۆ یەکەم جار، سپاتیفای بە خۆڕایی بۆ ماوەی مانگێک ھەژمارەکەت دەکات بە (پریمیوم) واتە ھەموو خزمەتگوزارییەکانی بە خۆڕایی پێشکەش دەکات بە بەکارھێنەر وەک تاقیکردنەوەیەک.

سپاتیفای لە ئەورووپا، ئەمریکا، ئوسترالیا و زۆربەی بەشەکانی ئاسیا وەک تایوان و ژاپۆن خزمەتگوزاریی ھەیە. لە ئێستادا لە ئێراق و کوردستان بەردەست نییە، بەڵام دەتوانرێت لە ڕێگەی ڤی پی ئێنەوە بەردەست بکرێت بە شێوەیەکی ئاسایی بەھەرحاڵ و دەتوانرێت وەک بەکارھێنەرێکی ئاسایی کاری پێ بکرێت. سپاتیفای لەسەر ھەموو ئەو سەکۆیانەی کە لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێس، لێنەکس، ئەندرۆید و ویندۆوز کار دەکەن بەردەستە.[١]

ھەژمار و بەشداریکردن

لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦، ئەو ھەژمارانەی کە گوێگرتنی بێ دابڕان دەبەخشن بە بەکارھێنەران پێکھاتوون لە:

جۆرئازادیی لە ڕێکلامگوێگرتن بە مۆبایلکوالیتی بەرزگوێگرتن بەبێ ئینتەرنێتنرخی مانگانە
یو کەییو ئێسئوسترالیاکەنەدائەورووپا (C)
سپاتیفای خۆڕایینەخێردیاریکراور، گۆرانییەکان تەنھا بە ھەڵکەوتننەخێرنەخێرخۆڕایی
پریمییەم (پارەدان)بەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ£٩٫٩٩$٩٫٩٩$١١٫٩٩$٩٫٩٩€٩٫٩٩
سپاتیفای خێزانیی[٢]بەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ£١٤٫٩٩$١٤٫٩٩$١٧٫٩٩$١٤٫٩٩€١٤٫٩٩

سەرچاوەکان