ئەندرۆید

ئەندرۆید سیستەمێکی کارپێکەری مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس ٢٫٦ بنچینە کراوە و لەلایەن ھەریەک لە ئاندی ڕۆبن، ڕیچ ماینەر، نیک سێرس و کریس وایتەوە لەژێر ناوی کۆمپانیای ئەندرۆید (.Android Inc) لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، پلانیشیان ھەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گۆگڵ کۆمپانیاکەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات.سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید بۆ یەکەمجار لەسەر مۆبایلی کۆمپانیای ئێچ تی سی HTC تایوانی بەناوی HTC Dream یەکەم وەشانی لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە نزیکەی سێ ملیار و نیو پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.

ئەندرۆید
Official Android logo
پەرەپێدەر(ان)کۆمپانیای گۆگڵ
یەکەم وەشان٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ (2008-09-23)
وەشانی جێگیرئەندرۆید ١٣ / ١٥ی ئابی ٢٠٢٢؛ ١٩ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٢-٠٨-15)
وەشانی پێشبینینئەندرۆید ١٤ / ٨ی شوباتی ٢٠٢٣؛ ١٣ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٣-٠٢-08)[١]
نووسراوە بەجاڤا، C++، C
زمانەکانزیاتر لە ١٠٠ زمان
مۆڵەتنامەGNU GPLv3+، Apache
وێبگەwww.android.com

تایبەتمەندی

  • پرۆگرام و یاری زۆری ھەیە کە بەکارھێنەر دەتوانێت دایابمەزرێنێتە سەر ئامێرەکەی.
  • نرخی ھەندێک لە ئامێرەکان زۆر ھەرزانن ئەگەر بەراورد بکرێن لەگەڵ ئامێری دیکە کە ھەمان شێواز کار جێبەجێ بکەن.
  • زۆر بە باشی و ئاسانی تێکەڵاوی ڕاژەکانی گووگڵە و کار زۆر ئاسان دەکاتەوە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی کە لە کار و ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕاژەکانی گووگڵ بەکار دەھێنن.
  • سیستمەکە بە شێوەیەکی زۆر دەکرێت ڕێکبخرێت بەپێی ویستی بەکارھێنەر.

ماناکەی

مانای وشەی ئەندرۆید Android، بە زمانی ئینگلیزی واتە ڕۆبۆتێکی زیرەک کە لەسەر شێوەی مرۆڤ دروست کرابێت.

کۆگای گۆگڵ پلەی

سیستەمی ناوبراو کۆگایەکی گەورە و پڕ لە پرۆگرامی ھەیە کە ھەتا شوباتی ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە ٢٫٣ ملیۆن پرۆگرام و یاری جیاوازی تێدا بەردەست خراوە کە ھەردوو جۆری خۆڕایی و بە پارە لە خۆ دەگرن، ساڵی ٢٠٠٨ ماڵپەڕی Google Play و بەرنامەی Play Store بەردەست خست بۆ ئامێرەکانی سیستەمی ئەندرۆید بۆ دابەزاندانی بەرنامە و یارییەکان.

وەشانەکانی ئەندرۆید

ھەتا ڕێکەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ و پێش بڵاوکردنەوەی ئەندرۆید ١٢، وەشانی ئەندرۆیدی ١١ پڕ بەکارھێنەرترین و بەناوبانگترین وەشانی سیستەمی ئەندرۆید بوو لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان.

وەشانناوی کۆدئاستی APIژمارەی ناوکبەرواری بڵاوکردنەوە
١٫٠ناوی نییە١٢٫٦٫٢٥٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨
١٫١Petit Four٢٢٫٦٫٢٦٩ی شوباتی ٢٠٠٩
١٫٥Cupcake٣٢٫٦٫٢٧٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩
١٫٦Donut٤٢٫٦٫٢٩١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩
٢٫٠–٢٫١Eclair٥ - ٦ - ٧٢٫٦٫٢٩٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩
٢٫٢–٢٫٢. ٣Froyo٨٢٫٦٫٣٢٢٠ی ئایاری ٢٠١٠
٢٫٣–٢٫٣. ٧Gingerbread٩–١٠٢٫٦٫٣٥٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠
٣٫٠–٣٫٢. ٦Honeycomb١١ - ١٢ - ١٣٢٢ی شوباتی ٢٠١١
٤٫٠–٤٫٠. ٤Ice Cream Sandwich١٤–١٥٣.x١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١
٤٫١–٤٫٣. ١Jelly Bean١٦ - ١٧ - ١٨٣.x٩ی تەممووزی ٢٠١٢
٤٫٤–٤٫٤. ٤KitKat١٩٣.x٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣
٥٫٠–٥٫١. ١Lollipop٢١–٢٢٣.x٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤
٦٫٠–٦٫٠. ١Marshmallow٢٣٤.x٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥
٧٫٠–٧٫١. ٢Nougat٢٤–٢٥٤.x٢٢ی ئابی ٢٠١٦
٨٫٠–٨٫١Oreo٢٦–٢٧٤.x٢١ی ئابی ٢٠١٧
٩٫٠Pie٢٨٤.x٦ی ئابی ٢٠١٨
١٠Quince Tart٢٩٥.x٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
١١Red Velvet Cake٣٠٥.x٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
١٢Snow Cone٣١٥.x٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٢LSnow Cone V2٣٢٥.x٧ی ئازاری ٢٠٢٢
١٣Tiramisu٣٣٥.x١٥ی ئابی ٢٠٢٢
١٤Upside Down Cake٣٤٦٫١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

داوانامەکان لە ئەندرۆید

داوانامەکان کە ئەوانەی دەبینرێن لە مارکێتی ئەندرۆید بڵاو دەکرێنەوە، بە چەند شێوەیەک دروست دەکرێن بەڵام سەرەکی تریان بریتییە لە بەکارھێنانی زمانی پرۆگرامکردنی Java بەکاردێنن بە یارمەتی Android SDK، یان بەھۆی بەکارھێنانی ئامرازی NDK، و لە کۆتایدا یان بە بەکارھێنانی App Inventor کە ئەمەش لەلایەن گووگڵەوە بۆ ئەو کەسانە بۆیە ئاسان کاری کە زمانەکانی پرۆگرام کردن نازانن بەڵکو بە ئاسانی دەتوانن داوانامە دروست بکەن و پێکی ببستنەوە لەگەڵ ھاندی ئەندرۆیدەکەیان.

سەرچاوەکان