سەلانیک

سەلانیک دووەم گەورەترین شارە لە یۆنان، زیاتر لە یەک ملیۆن دانیشتووی لە ناوچە گەورەکەیدا ھەیە، ھەروەھا پایتەختی ناوچەی جوگرافی مەکدۆنیا و ناوچەی ئیداری مەقدۆنیای ناوەڕاست و ئیدارەی لامەرکەزی مەقدۆنیا و تراقە.[١][٢] سەلانیک دەکەوێتە سەر کەنداوی تەرمایک لە گۆشەی باکووری ڕۆژاوای دەریای ئیجە. لە ڕۆژاواوە بە دێڵتای ئاکسیۆسەوە سنووردار کراوە. شارەوانی سالۆنیکی کە ناوەندی مێژوویییە، ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١١دا ٣٢٥ ھەزار و ١٨٢ کەس بووە،[٣] لەکاتێکدا ناوچەی گەورەی سەلانیک لە ساڵی ٢٠١١دا ١٠٣٠٣٣٨ کەسی تێدابووە.[٣][٤] سەلانیک شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگە لە یۆنان. گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیک لە ساڵی ٢٠١٣دا سالۆنیکی خستە نێو شوێنە گەشتیارییە سەرەکییەکانی لە سەرانسەری جیھاندا،[٥]

سەلانیک
بە یۆنانی: Θεσσαλονίκη
دامەزران٣١٥ BCE
ناو بە زمانی فەرمیΘεσσαλονίκη
ناونراوە لەدوایThessalonike of Macedon
زمانی فەرمیزمانی یۆنانی
وڵاتیۆنان
دابەشکاریی کارگێڕیشارەوانی سالۆنیکی
ناوچەی جوگرافیشانشینی مەقدۆنیا
پۆتانی شوێن٤٠°٣٨′٢٥″N ٢٢°٥٦′٨″E
سەرۆککۆنستانتینۆس زێرڤاس
دانیشتووان٣٠٩٬٦١٧
بەرزی لە ئاستی دەریا٢٠ مەتر
ھاوسنوورە لەگەڵThermaic Gulf، Triandria
زمانەکانزمانی یۆنانی، Pontic Greek
خەڵاتەکانErasmus Destination of the Year
ڕووبەر١٩٫٣٠٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە530–539، 54015–54655، 56404
وێبگەhttps://thessaloniki.gr/
وەسفی ئاڵاflag of Thessaloniki
Patron saintDemetrius of Thessaloniki
ئابووری بابەتeconomy of Thessaloniki
Time of earliest written record٤. century BCE
کۆدی تەلەفۆن231
Map

سەرچاوەکان