لیبرە ئۆفیس

نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوە بۆ سیستمی کارپێکەری لێنەکس

لیبرە ئۆفیس(LibreOffice) (گووتن:/li:.brəˈɒ.fɪs/)نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەیە بۆ ئیشی ئیداری، ھاوشێوەی مایکرۆسۆفت ئۆفیسە. ئەم نەرمەکالا ئازادە لە ژێر مۆپڵەتدانی GNU LGPL پەرەی سەندوو لە لایەن بونیاتی دۆکیۆمێنت(The Document Foundation). خۆدی ئەم نەرمەکالا لە کۆی نەرمەکالاکانی ئۆپێن ئۆفیس لە ساڵی ٢٠١٠. ز داڕێژرا. مەبەست لە خولقاندنی ئەم نەرمەکالا ئەوە بوو کە کۆی سەربەخۆی نەرمەکالای ئیداری بۆ درووستکردنی دۆکیومێنت دروست بکەن کە پاڵپشتی لە ODF بکا ھەر بۆیە ھیچ مافێکی بڵاوکردنی نەبێ. وشەی لیبرەئۆفیس لە وشەی لیبرە (سپانیش یان فرانسە) بە مانای ئازدی گیردراوە و وشەی ئۆفیس (ئینگلیزی) بەمانای ئیدارە ھاتووە.[٨]
کۆی لینرەئۆفیس بریتییە لە نەرمەکالاکانی دەستکاریکەری وشە(Writer)، دەستکاریکەر و دروستکەری پەرەکانی دەرخستن(Impress)، بنکەدراوەکان(Base)، نیگارکێشی ھێڵ(Draw)، ژمێرەر(Calc)، فرموڵەکانی بیرکاری(Math).
لیبرە ئۆفیس بە زمانەکانی سی++،جاڤا و پایسۆن نووسراوە.
لیبرە ئۆفیس لە سەر بنەمای ستانداردی ISO/IEC پەڕگەی OpenDocument بە فۆرماتی(ODF) پشتیوانی بۆ پاشکەوتکردن و نیشاندانی پەڕگەکان بۆ خۆی دەکا. ھەروەھا لیبرە ئۆفیس لە فۆرماتە جیاوازەکانی پەڕگە، بەتایبەت لە پەڕگەکانی ئۆفیسی مایکرۆسۆفتیش پشتیوانی و جێبەجێیان دەکان.[٩][١٠]
لیبرەئۆفیس لە سەر زۆر یەک لە سیستەمی کارگێڕیەکان دادەمەزرێ، لەوانە دەتوانین ئاماژە بە ماک،ویندۆز،لینوکس (ھەروا بۆ ئەندرۆیدیش لەبەردەستە) تەنانەت بی ئێس دییەکانبکەین.[١١]). بە شێوازی سەرھێڵێش لەبەردەستە. لیبرەئۆفیس نەرمەکالای دۆکیومێنتی فەرمی زۆر یەک لە دابەشکراوە بەناوبانگەکانی لینوکسە.[١٢][١٣][١٤][١٥]کۆی نەرمەکالاکان لیبرەئۆفیس یەکێک لە چالاکترین کۆی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەیە کە ٥٠٪ی لە لایەن Apache OpenOffice یەکێک لە بەرەکانی OpenOffice.org ئەنجام دەبێ.[١٦]لە ٢٨ خەرمانانی ٢٠١٠ ئەم پرۆژە راگەیێنرا، لە نێوان مانگی یەکی ٢٠١١ (بۆ وشانی جێگیری) و مانگی ١٠ی ٢٠١١، لیبرە ئۆفیس نزیکەی ٧٫٥ بار دابەزی.[١٧] لە نێو مانگی ١٠ی ساڵەکانی ٢٠١١ تا ٢٠١٥ ئەم پرۆژە نزیکەی ١٢٠میلیۆن بار لە نێو دابەشکراوە جیاوازەکان لینوکس ناونیشانی داگرتنی بۆ تۆمار بووە. وە لە مانگی ١٠ی ٢٠١٤ تا ٢٠١٥، نزیکەی ٥٥ میلیۆن بەکارھێنەری پێ زیاد بووە.[١٨]

لیبرە ئۆفیس
نووسەری لیبرە ئۆفیسی ٦٫٢
دانەر(ان)ی سەرەتاییStar Division
پەرەپێدەر(ان)The Document Foundation
یەکەم وەشان٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١؛ ١٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١١-٠١-٢٥)
نووسراوە بەC++, XML و Java[١]
سیستەمی بەکارخەریLinux, Windows 7+ (XP و Vista بۆ 5.x), macOS 10.9+, Android (Viewer);[٢]
نافەرمی:[٣] فری بی ئێس دی، OpenBSD,[٤] NetBSD, Haiku, Solaris (v. 5.2.5)
سەکۆی پێژمێریx86-64 (ھەموو سیستمە کارپێکردنەکان)، IA-32, ARMel, ARMhf, ARM64, MIPS, MIPSel, PowerPC, ppc64el, S390x[٥]
زمانەکان١١٥ زمان[٦]
جۆرOffice suite
مۆڵەتنامەMPLv2.0 (مۆڵەتنامەی دووەمی GPL, LGPLv3+ یان Apache License 2.0)[٧]
ستاندارد(ەکان)OpenDocument

کۆی نەرمەکالاکانی لیبرە ئۆفیس

وێنۆجکەنەرمەکالاشڕۆڤەیەکسانە لەگەڵ مایکرۆسۆفت ئوفیس
لیبرەئۆفیس رایتر(Writer)وشە ڕێکخەرێکخەرێکی بە ھێزە بە تواناییەکانی مایکرۆسۆفت وۆرد و وۆردپرێفیکت. بە دەستکاریکەری WYSIWYG زۆر توانایی فرە دەبێتەوە بەڵام ھەروەک دەستکاریکەرێکی وشە سوودی لیدەگرن.مایکرۆسۆفت وۆرد
لیبرەئۆفیس کاڵک(Calc)پەڕەپانکراوە، ھاوشێوەی ئیکسێڵی ئۆفیسی مایکرۆسۆفت و لۆتوس ١-٢-٣ ە. سیستەمێکی خۆکار بۆ ژمێریاری و خیساباتە کە بە یارمەتی خانەکان دەتوانن ھێلکارییکی پوخت لە زانیاریەکانتان درووست بکەن.[١٠][١٩]مایکرۆسۆفت ئێکسێڵ
لیبرەئۆفیس ئیمپرێس(Impress)نەرمەکالایێکە بۆ نیشان دان و دەرخستنەکانمان لە شوێنێکی تایبەت یان بۆ تاقمەیێکی دیاری کراو. ھاوتای مایکرۆسۆفت ئۆفیسی پاوێرپۆینتە. ئێوە دەتوانن دەرخستنەکەتان بە شیوازی فایلیکی فلاش(SWF) دەربێنن. ھەر چەندە بۆ دیتنی دەبێ نەرمەکالای ئادۆب فلاش پلەیەر دامەزرێنن.[٢٠]مایکرۆسۆفت پاوێرپۆینت
لیبرە ئۆفیس دراو(Draw)بۆ کێشانی ڤێکتۆری گرافیکییە وەک نیگارکێسی ھێڵ، ھاوشێوەی مایکرۆسۆفت ڤیزۆیە. دەتوانین بە خێرایی وێنە لە پیکسێڵ دەربێنین و بیکەین بە ھێڵ کە ئیتر لە کاتی چاپ کێشەی ڕووناکی گرافیکیمان نەبێ. بەشێکی سادەتر لە کۆرێڵ دراوی ئادۆبییە. دەتوانن ئۆلگۆریتم، چارت و... ھتد پێ بکێشن.مایکرۆسۆفت ڤیزۆ
لیبرەئۆفیس مەس(Math)نەرمەکالائێکە بۆ دروستکردن و دەستکاری فۆرموولەکانی بیرکارییە. ئەم نەرمەکالا سوود لە XML دەگری بۆ درووستکردنی فۆرمووڵەکان. ئەم فرمووڵانەش دەتوانرێت لە نەرمەکالاکانی دیکە لیبرە ئۆفیس وەک کاڵک و ڕیکخەری وشە بەکار ببەی.[٢١]مایکرۆسۆفت ئۆکەیشین ئەدیتۆر
لیبرەئۆفیس بەیس(Base)بەرێوەبەری زانیاری بنکەدراوەیە. ھاوشێوەی ئەکسێسی مایکرۆسۆفتە. ئێوەدەتوانن بە یارمەتی بەیسی لیبرەئۆفیس بنکەدراوەیێک بۆ خۆتان دابین بکەن ھەروا بەڕگەکانی JET, ODBC/JDBC data sources, MySQL, MariaDB, PostgreSQL یا Microsoft Access تێدا بکەنەوەو بیخوێننەوە.[٢٢]مایکرۆسۆفت ئەکسس

مێژوو

کات ھێڵێک لە ئۆفیسەکانی StarOffice وە OpenOffice.org وە لیبرەئۆفیس(LibreOffice) بە ڕەنگی سەوز

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان