میا خەلیفە
سارا جۆ چاموون (لەدایکبووی ١٠ی شوباتی ١٩٩٣)،[١][٢] ناسراو بە میا خەلیفە (/miːə
میا خەلیفە | |
---|---|
مِيَا خَلِيفَة | |
لەدایکبوون | بەیرووت، لوبنان | ١٠ی شوباتی ١٩٩٣
ناوەکانی تر | میا کالیستا |
پیشە | کەسایەتی میدیا، مۆدێلی وێبکام، خانمەکتەری پۆرنۆگرافی |
چالاکبوون | ٢٠١٤–٢٠١٥ |
باڵا | ٥ پێ ٢ ئینچ (١٫٥٧ م) |
ھاوسەر | نەزانراو (ھاوسەرگیری ٢٠١١؛ جیابوونەوە ٢٠١٦) ڕۆبێرت ساندبێرگ (ھاوسەرگیری ٢٠٢٠) |
وێبگە | twitter.com/miakhalifa |
ژیانی سەرەتایی
میا لە بەیرووت لەدایکبووە[١] و لە ٢٠٠١دا لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەھۆی ھەستانەوەی کۆنفلیکتی باشووری لوبنان.[٥] بە کاتۆلیکی گەورە کراوە و ماڵەوەیان بە «زۆر کۆنەخواز» وەسفدەکات،[٥] و ئێستا پەیڕەوەی کاتۆلیکی ناکات.[٦] لە قوتابخانەیەکی تایبەتی زمانی فەرەنسی لە بەیرووت خوێندوویەتی، و لەوێ فێری زمانی ئینگلیزی بووە.[٥] دوای ڕۆیشتن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە مۆنتگۆمری، مێریلەند ژیاوە و یاری لاکرۆسی کردووە لە قوتابخانەی ناوەندی. لە قوتابخانەی دواناوەندی باکووری ڕۆژاوا لە جێرمەنتاون، مێرلەند خوێندوویەتی.[٣] قسەی سەبارەت بەوە کردووە کە لە قوتابخانەدا مووبەکراوە بەھۆی ئەوەی «ڕەشپێستترین و سەیرترین کچی ئەوێ» بووە، لە دوای ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر. [٥] لە ئەکادیمیای سەربازیی ماسانوتن لە وودستۆک، ڤیرجینیا خوێندوویەتی، و دواتر لە زانکۆی تەکساسی ئێل پاسۆ بە بەکەلۆری لە مێژوودا دەرچووە.[٥][٧] [٥]
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
- میا خەلیفە لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- میا خەلیفە لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتی فیلمە ڕووتەکان
- میا خەلیفە لە بنکەدراوەی فیلمە ڕووتەکان