نمر ئەلنمر

پیاوێکی ئایینی شیعە ڕێباز

نمر باقر ئەمین ئەلنمر لە ساڵی ١٩٥٩ لە شاری عەوامیەی سەر بە پارێزگای قەتیف لە ڕۆژھەڵاتی عەرەبستانی سعوودی لەدایكبووە[١]، زانایەکى ئایینى شیعە ڕێباز بووە ، یەکێک بووە لە کەسایەتیە ئۆپۆزیسیۆنەکانى عەرەبستانی سعوودی دژ بە بنەماڵەى ئال سعوود.[٢]

وێنەیەکی نمر باقر ئەمین ئەلنمر لە ساڵی ٢٠٠٩

ژیان و ڕامیاری

لە ساڵی ١٩٨٠ چووەتە ئێران بۆ خوێندنى لێکۆلینەوەى ئایینى و نزیکەی ١٠ ساڵ لەوێ‌ ماوەتەوە و دواتر چووەتە سووریا. لەژیانى دا چەندین جار لە لایەن دەسەڵاتدارانى سعوودییە دەستگیرکراوە لە ساڵى (٢٠٠٨ و ٢٠٠٩) [٣] و خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١١ ى سعوودیە، شێخ نمر لە گوتارێکیدا داوایکرد، ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سعوودیەی زۆرینە شیعەنشین لە سعوودیە جیابکرێتەوە و بە بەحرەینەوە بلکێندرێت،‌ کە شیعە مەزھەبەکان خۆپیشاندانیان دژی دەسەڵاتی بەحرەین تێدا ئەنجامدەدا. ئەلنمر لە مانگی تەممووزى ساڵى ٢٠١١ دەستگیرا، چەند تۆمەتێکی رووبەڕووکرابوونەوە، لەوانە: نانەوەی ئاژاوە، دەرچوون لە فەرمانی وەلی ئەمر، دروستکردنی شانەی تیرۆریستی بۆ کوشتنی کارمەندانی دەزگا ئاسایشەکان لە شارۆچکەی عوامییە لە پارێزگای قەتیفی ڕۆژھەڵاتی سعوودیە.[٤]

مردنى

لە ١٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٥دا نمر بەتۆمەتی دەستخستنە نێو کاروباری سعوودیەوە ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە و دواجار لە ٢ی تشرینی دووەم ٢٠١٦ لە سعوودیە بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی تیرۆریستان لەگەڵ ٤٧ کەسی دیکەدا لە سێدارە درا.[٥]

کاردانەوەى ھەرێمەى و نێودەوڵەتى کوشتنى

ژێدەرەکان