٢٥ی شوبات

ڕێکەوت

٢٥ی شوبات ٥٦ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٠٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣١٠ لە ساڵە پڕەکاندا)


ڕووداوەکان

  • ١٢٦٠ - خۆبەدەستەوەدانى قەڵاى حەلەب لە دواى داگیرکردنى شارى حەلەب بەدەستى هۆلاکۆ.
  • ١٩٢٠ - لوید جۆرجى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا ڕایگەیاند، کە کورد مافى چارەى خۆنووسینى هەیە.
  • ١٩٣٢ - بارینى بەفرە زۆرەکەى شارى سلێمانى.
  • ١٩٣٣ - وڵاتى ژاپۆن خۆى لە کۆمەڵەى گەلان کێشایەوە.
  • ١٩٣٨ - بڵاوکردنەوەى گۆڤارى زانستى لەلایەن ساڵح قەفتانەوە.
  • ١٩٤٥ - دامەزراندنى پارتى ئومەى سودانى بەسەرکردایەتى عەبدولرەحمان مەهدى.
  • ١٩٥٠ - دەستبەکاربوونى عەبدوڵڵا سالم سوباح بە میرى کوەیت.
  • ١٩٥٤ - راکردنى سەرۆکى سوریا ئەدیب شیشکلى بۆ شارى بەیروت، ئەوەش لەدواى ئەو کودەتایەى کەلەلایەن باڵى سەربازییەوە ئەنجامدرا.
  • ١٩٦١ - سەربەخۆیى کوەیت لەلایەن بەریتانیا وە.
  • ١٩٦٦ - دەستبەکاربوونى نورەددین ئاتاسى بەسەرۆکى سوریا .
  • ١٩٧٣ - دەرچوونى ژمارەى یەکەمى ڕۆژنامەى الرأي العام الاهلیة‌ لە یەمەن.
  • ١٩٧٤ - میهرەجانى هونەرى کورد ى لەشارى بەغدا کرایەوە.
  • ١٩٨٤ - دوا سەربازى ئەمریکا لە شارى بەیروت ى پایتەختى لوبنان چوونە دەرەوە.
  • ١٩٨٦ - فلیپین دامەزراندنى دوو سەرۆکى لە یەک کاتدا بە خۆیەوە بینى، و سەرۆکى وڵات فەردیناند مارکۆس وڵاتەکەى جێهێشت.
  • ١٩٩١ - کۆتایى هێنان بە هاوپەیمانێتى وارسۆ.
  • ١٩٩١ - حکومەتى عێراق بڕیارى کشانەوەى خۆیدا لە کوەیت دواى ٦ هەفتە لە داگیرکارى و بەزەبری هێرشی زەمینی وڵاتە هاوپەیمانەکان.
  • ١٩٩٢ - لەسەر دەستى ئەرمەن ەکان ٧٠٠ هاوڵاتى ئازەربایجان ى لەناوچەى قەرەباغ کوژران.
  • ١٩٩٤ - جولەکە یەکى ئەمریکى تەقەى لە نوێژخوێنانى مزگەوتى ئیبراهیمى کرد لەشارى خەلیل و لە ئەنجامیشدا نزیکەى ١٨٠ نوێژخوێن بوونە قوربانى.
  • ٢٠٠٧ - ئەنجام دانى هەڵبژاردنەکانى سەنیگال و دەرچوونى عەبدوڵڵا واد بۆ جارى دووەم بە سەرۆکى وڵات.
  • ٢٠١٠ - ڤیکتۆر یانکۆفیچ بووە سەرۆکى ئوکراینا.

لە دایکبوونەکان

  • ١٥٤٣ - مێژوونووسى کورد شەرەفخانى بەدلیسى.
  • ١٦٤٣ - سوڵتان ئەحمەدى دووەم ى سوڵتانى عوسمانى.
  • ١٧٠٧ - کارلۆ گۆڵدۆتى شانۆنامەنووسى ئیتاڵى.
  • ١٧٧٨ - خۆسییە دى سان مارتان ژەنەرالى ئەمریکى و سەرۆکى پیرۆ.
  • ١٨٤١ - نیگارکێشى بەناوبانگى فەرەنسى ئۆجەست ڕینوار.
  • ١٨٤٢ - کارل ماى نووسەرى ئەڵمانى.
  • ١٨٦٦ - بینیدیتۆ کرۆچە فەیلەسوفى ئیتاڵى.
  • ١٨٧٣ - گۆرانى بێژى ئیتاڵى کارۆزۆ.
  • ١٩٥٠ - نیستۆر کێریشنەر سەرۆکى ئەرجەنتین.
  • ١٩٦٠ - جەمال مەنسور سەرکردە لەبزووتنەوەى حەماس.
  • ١٩٦٠ - مادلین تەبەر ئەکتەرى سینەمایى لوبنانى.

مردنەکان

  • ٠٧١٥ - وەلیدى کوڕى عەبدولـمەلیک خەلیفەى ٦ ى ئەمەوییەکان.
  • ١٥٥٨ - ئەلیۆنۆرا شاژنى پورتوگال و فەرەنسا.
  • ١٨٥٢ - شاعیرى ئیرلەندى تۆماس مۆر.
  • ١٨٩٩ - پۆل ڕۆیتەر دامەزرێنەرى ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز.
  • ١٩١٨ - کوژرانى مارشیمۆن بەدەستى سمکۆى شکاک.
  • ١٩١٩ - حەفنى ناسیف یەکێک لە ئەدیبە گەورەکانى وڵاتی میسر.
  • ١٩٥٣ - خۆسیە ماریا ئەسنار سەرۆک وەزیرانى ئیسپانیا.
  • ١٩٧١ - تیۆدۆر سفێد بێرگ کیمیازانى سوید ى.
  • ١٩٧٥ - نیکۆڵاى برۆگانین سەرۆک وەزیرانى پێشووى یەکێتى سۆڤیەت.
  • ١٩٨٠ - ئەحمەد شەقیرى کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانى بزووتنەوەى ڕزگارى خوازى فەڵەستین.
  • ١٩٩٠ - کوژرانى نووسەرى کورد رەئوف زوهدى لەشارى سلێمانى.
  • ٢٠٠٨ - ئەحمەد عەقل ئەکتەرى سینەمایى میسر ى.

بۆنەکان

بەستەری دەرەکی