چەشنی کایەی ڤیدیۆیی

چەشنی کایە ڤیدیۆیی (بە ئینگلیزی: Video Game Genre) بەکاردێت بۆ پۆلێنکردنی یارییە ڤیدیۆیییەکان بە پشتبەستن بە کارلێککردنی یارییەکانیان، نەک لەسەر جیاوازییە بینراوەکان یان گێڕانەوەکانی یارییەکان.[١] چەشن بریتییە لە پێناسەکردنی کۆمەڵێک بەرنگاری پرۆسەی یارییەکە و بە پێچەوانەی کارە ھونەرییەکانی دیکەی وەک فیلم یان کتێب، یارییەکان بەپێی شوێن و جیھانی ناوەڕۆکیان پۆلێن ناکرێن. بۆ نموونە یارییەکی ئەکشن کە لە جیھانێکی خەیاڵی یان لە بۆشایی نێوان ھەسارەکاندا ڕوودەدات، ھێشتا ئەکشنە.[٢]

وێنەی کایەیەک کە تەنھا کاری تەقەکردنە و لەبۆشایی ئاسماندا بە شێوەیەکی ئاسۆیی دەسورێتەوە

سەرچاوەکان