کۆنگرێسی پۆڵەندا

کۆنگرێسی پۆڵەندا (بە پۆڵەندی: Królestwo Kongresowe؛ بە ڕووسی: Конгрессовая Польша، لاتینی: Kongressovaya Pol'sha) ئەنجومەنی شانشینی پۆڵەندا یان پۆڵەندای ڕووسی، بە شێوەیەکی فەرمی بە شانشینی پۆڵەندا ناسراوە، حوکومەتێکی سیاسیی ناوچەکە بوو کە لە ساڵی ١٨١٥ لەلایەن کۆنگرەی ڤیێنا وەک دەوڵەتێکی نیمچە سەربەخۆی پۆڵەندی دروست کرا. کاتێک دامەزرا کە فەرەنسییەکان بەشێک لە خاکی پۆڵەندایان بەخشی بە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا دوای شکستی فەرەنسا لە جەنگەکانی ناپلیۆن. لە ساڵی ١٩١٥ لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا، شانشینی ڕیجێنسی[ئ] کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەڵمانیادا بوو، جێگەی گرتەوە تاوەکو پۆڵەندا لە ساڵی ١٩١٨ سەربەخۆیی وەرگرتەوە.

شانشینی پۆڵەندا
Królestwo Polskie (پۆڵەندی)
Царство Польское (ڕووسی)
دروشم: Z nami Bóg!
"خودا لەگەڵماندایە!"
سروود: Pieśń narodowa za pomyślność króla
(سروودی نیشتمانی بۆ باشیی پاشا)
شوێنی پۆڵەندا
ناوچە بەڕێوەبەریییەکانی کۆنگرێسی پۆڵەندا
ناوچە بەڕێوەبەریییەکانی کۆنگرێسی پۆڵەندا
ناوچە بەڕێوەبەریییەکانی کۆنگرێسی پۆڵەندا
پایتەختوارشۆ
زمانە فەرمییەکان پۆڵەندی, ڕووسی (لە ١٨٦٧ەوە)[١]
ناوی هاووڵاتی پۆڵەندی
دەوڵەت پاشایەتی دەستووری (١٨١٥–١٨٣٢)
پاشایەتی نادەستووری (١٨٣٢–١٩١٥)
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ١٠٬٠٠٠٬٠٠٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی ١٨٩٧ ٩٫٤٠٢٫٢٥٣ 

دوای دابەشبوونی پۆڵەندا لە کۆتایی سەدەی ھەژدەیەمدا، پۆڵەندا بۆ ماوەی ١٢٣ ساڵ وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ، بوونی نەما. خاکەکە بە دانیشتووانی ڕەسەنی خۆیەوە دابەش بوون بەسەر دەسەڵاتی پاشایەتی ھابسبورگ و شانشینی پرووسیا و ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا. لە دوای ساڵی ١٨٠٤، ھاوتای کۆنگرێسی پۆڵەندا لەناو ئیمپراتۆرییەتی نەمسادا شانشینی گالیسیا و لۆدۆمێریا بوو، کە بە " پۆڵەندای نەمسایی " ناسراو بوو.[٢][٣][٤]

شانشینی پۆڵەندا بە شێوەیەکی کاریگەر، بە پاشەکشەیەکی گەورەی ھێزەکانی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٥ کۆتایی ھات و دوای ئەوە حکوومەتی گشتیی وارشۆ جێگای گرتەوە کە لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە دامەزرا. لە ساڵی ١٩١٧ بەشێک لەم ناوە گۆڕدرا بۆ شانشینی پۆڵەندا کە تەمەنێکی کورتی ھەبوو، دەوڵەتێکی کاتیی زلھێزە ناوەندییەکان بوو، کە لەبری پاشا، ئەنجومەنی ڕاسپاردنی ھەبوو.[٥]

ناو

ھەرچەندە ناوی فەرمی دەوڵەتەکە شانشینی پۆڵەندا بوو (بە پۆڵەندی: Królestwo Polskie)، بۆ ئەوەی لە شانشینییەکانی تری پۆڵەندا جیا بکرێتەوە، بە «کۆنگرێسی پۆڵەندا» ناسرا.[٦]

ئابوری

وێنەیەکی سەرەتایی کارگەیەکی قوماش لە شاری لۆدزی پۆڵەندا، شارەکە بە یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی پیشەسازی قوماش لە ئەورووپا دادەنرا و نازناوی مانچستەری پۆڵەندی لێنرا بوو.

سەرەڕای ئەوەی کە بارودۆخی ئابووری لە ھەندێک کاتدا جیاواز بوو، بەڵام کۆنگرێسی پۆڵەندا خاوەنی یەکێک لە گەورەترین ئابوورییەکانی جیھان بوو.[٧] لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٨٠٠ ناوچەکە بە شێوەیەکی پیشەسازیانە پەرەی سەند،[٨] بەڵام کشتوکاڵ ھێشتا ڕۆڵێکی سەرەکی لە ئابووریدا ھەبوو[٩] جگە لەوەش ھەناردەکردنی گەنم و چاودار و بەرھەمەکانی دیکە لە سەقامگیرکردنی بەرھەمی داراییدا ڕۆڵی کاریگەری ھەبوو.[٩] ھاوبەشێکی بازرگانی گرنگی کۆنگرێسی پۆڵەندا بەریتانیا بوو کە بە بڕێکی زۆر کاڵای ھاوردە دەکرد.

لە ساڵی ١٨٩٩دا کۆمپانیای FOS (Fabryka Przyrządów Optycznych ‒ "کارگەی ئامێری بینایی") لە وارشۆ دامەزرا. تاکە کۆمپانیا بوو لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیادا کە کامێرا و تەلەسکۆپ و ئامێرەکان دروست بکات و بەرھەمە داھێندراوەکانی دەخستە بازاڕەوە. دوای سەرھەڵدانی جەنگی جیھانیی یەکەم، کارگەکە گواسترایەوە بۆ سەنت پیتەرزبورگ.

سەرژمێری و دانیشتووان

بەپێی سەرژمێری ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا لە ساڵی ١٨٩٧، ژمارەی دانیشتووانی کۆنگرێسی پۆڵەندا ٩٬٤٠٢٬٢٥٣ کەس بووە.[١٠]

پێکھاتەی زمانەکانیی کۆنگرێسی پۆڵەندا لە ساڵی ١٨٩٧[١٠]
زمانقسەکەرانی زمانی دایکی%
پۆڵەندی٦٬٧٥٥٬٥٠٣71.85
ییدیش١٫٢٦٧٫١٩٤13.48
ئەڵمانی٤٠٧ ھەزار و ٢٧٤4.33
ڕووسیی بچووک٣٣٥ ھەزار و ٣٣٧3.57
زمانی لیتوانی٣٠٥ ھەزار و ٣٢٢3.25
ڕووسی٢٦٧ ھەزار و ١٦٠2.84
بێلاڕوسی٢٩ ھەزار و ٣٤٧ کەس0.31
ئەوانی تر٣٥ ھەزار و ١١٦0.37
کۆ٩٬٤٠٢٬٢٥٣١٠٠٫٠٠
دانیشتوانی مێژوویییانە
ساڵدان.±%
١٨١٤٢٬٨١٥٬٠٠٠—    
١٨٢٠٣٬٥٢٠٬٣٥٥+25.1%
١٨٢٥٣٬٩١١٬٠٠٠+11.1%
١٨٣٠٣٬٩٩٨٬٠٠٠+2.2%
١٨٣٥٤٬١٨٨٬١١٢+4.8%
١٨٤٠٤٬٤٨٨٬٠٠٩+7.2%
١٨٤٥٤٬٧٩٨٬٦٥٨+6.9%
١٨٥٠٤٬٨١٠٬٧٣٥+0.3%
١٨٥٥٤٬٦٧٣٬٨٦٩−2.8%
١٨٦٠٤٬٨٤٠٬٤٦٦+3.6%
١٨٦٥٥٬٣٣٦٬٢١٠+10.2%
١٨٧٠٦٬٠٧٨٬٥٦٤+13.9%
١٨٧٥٦٬٥١٥٬١٥٣+7.2%
١٨٨٠٧٬١٠٤٬٨٦٤+9.1%
١٨٨٥٧٬٦٨٧٬٨٩٣+8.2%
١٨٩٠٨٬٢٥٦٬٥٦٢+7.4%
١٨٩٧٩٬٤٠٢٬٢٥٣+13.9%
١٩٠٤١١٬٥٨٨٬٥٨٥+23.3%
١٩٠٩١١٬٩٣٥٬٣١٨+3.0%
١٩١٣١٣٬٠٥٨٬٠٠٠+9.4%

تێبینییەکان

سەرچاوەکان