گولی

گولی یا پیسی (بە ئینگلیزی: Leprosy) نەخۆشییەکی باکتریاییە کە بۆ ھەزاران ساڵ مرۆڤ تووشی بووە. نەخۆشییەکە باکتریایەک بە ناوی مایکوباکتریوم لیپرە دروستی دەکات. گولی نەخۆشییەکی درێژخایەنە و نیشانەکانی ڕەنگە تا چەن ساڵ لەو کەسەدا کە تووش بووە دەرنەکەوێت. دواتر کە نیشانەکانی دەرکەوت زیاتر پێست و ئەندامە دەمارییە بڵاوەکان دەکاتە ئامانج. ئەگەرچی نەخۆشیی گولی لە سەدەی بیست و یەکدا تا ڕادەیەکی زۆر کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام ھێشتاش ساڵانە ھەزارن کەس تووشی نەخۆشییەکە دەبن.[١]

وێنەی پیاوێکی ٢٤ ساڵە کە تووشی نەخۆشیی گولی بووە.

سەرچاوەکان