ھەزار و یەک شەو

ھەزار و یەک شەوە (بە عەرەبی: أَلْفُ لَيْلَةٍ وَلَيْلَةٌ[١]) کۆکراوەیەکی چیرۆکی فۆلکلۆریی ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا بە زمانی عەرەبی کۆکراونەتەوە.

ھەزار و یەک شەو
قاسم لە ئەشکەوتەکەدا، کێشانی ماکسفیێڵد پاریش، ١٩٠٩، لە چیرۆکی «عەلی بابا و چل دزەکە»وە
زمانعەرەبی
چەشنچیرۆکی فۆلکلۆر
Textھەزار و یەک شەو at Wikisource

کتێبەکە لەلایەن چەندان نووسەر و وەرگێڕ و دانای ڕۆژھەڵات، ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و باکووری ئەفریقادا کۆکراونەتەوە. ھەندێک لە چیرۆکەکان دەگەڕێنەوە بۆ وێژە و چیرۆکی فۆلکلۆریی سەردەمی کۆنی عەرەبی، میسڕی، ھیندی، فارسی، و مێزۆپۆتامیایی.[٢] ھەندێکیشیان لە بنەڕەتدا چیرۆکی فۆلکلۆریی سەردەمی عەبباسی و مەمالیکەکانن، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە، بە ئەگەری زۆرەوە لە کتێبی فارسیی «هزار افسان»ی سەردەمی پەھلەوییەوە وەرگیراوە، کە بەزۆری لەسەر کەرەستەی ھیندی بونیادنراوە.[٣]

سەرچاوەکان