یاریی سکوید
زنجیرەی تەلەفزیۆنی مانەوە لە ژیانی کۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠٢١
یاریی سکوید (بە کۆری: 오징어 게임، بە ئینگلیزی: Squid Game) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کۆریای باشوورە کە لە نێتفلیکس بڵاوکرایەوە. نووسەر و دەرھێنەری زنجیرەکە ھوانگ دۆنگ-ھیوک و زنجیرەکە لە چەشنی زیندوومانەوەیە؛ گرووپێکی پێکھاتوو لە خەڵکی ئاسایی کە ژمارەیان ٤٥٦ کەسە بانگھێشت دەکرێن تاکوو بۆ بەدەستھێنانی ٧٬٣٨ ملیۆن دۆلار، بەشداری لە کۆمەڵە یارییەکی منداڵانەدا بکەن کە تێپەڕاندنیان ھەڕەشەی مەرگی بەدواوەیە.[١][٢]یاریی سکوید بۆ یەکەمجار لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١دا بۆ ھەموو جیھان بڵاو بووەوە[٣][٤] و بوو بە یەکەمین زنجیرەی درامیی کۆری کە پلەی یەکەم بھێنێت لە «دە لە پڕبینەرترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنییەکانی حەوتە».[٥][٦][٧]
یاریی سکوید | |
---|---|
ھەروەھا ناسراوە بە | خولی شەشەم |
چەشن | |
دانەر | ھوانگ دۆنگ ھیاک |
نووسەر | ھوانگ دۆنگ ھیاک |
دەرھێنەر | ھوانگ دۆنگ ھیاک |
ئاوازدانەر(ان) | جانگ جێی ئێل |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | کۆریای باشوور |
زمان | کۆری |
ژمارەی وەرزەکان | ١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٩ |
بەرھەمھێنان | |
ماوەی پەخش | ٣٢–٦٣ خولەک |
پەخش | |
تۆڕ | نێتفلیکس |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
کاست
- لی جونگ-جای: سونگ گی ھان (یاریزانی ژمارە ٤٥٦)[٨]
- پارک ھای-سوو: چۆ سەنگ وو (یاریزانی ژمارە ٢١٨)[٩]
- یانگ ھۆ یەن: کانگ سەی بیاک (یاریزانی ژمارە ٠٦٧)[١٠]
- ئۆ یۆنگ-سو : ئۆ ییل نام (یاریزانی ژمارە ٠٠١)[١١]
- ھیۆ سونگ-تای: جانگ داک سوو (یاریزانی ژمارە ١٠١)[١٢]
- ئەنوپام تریپاسی: عەبدولعەلی (یاریزانی ژمارە ١٩٩)[١٣]
- کیم جوو ڕیۆنگ: ھان می نیۆ (یاریزانی ژمارە ٢١٢)[١٤]
- وی ھا-جون: ھوانگ جان ھۆ[١٥]
ئەڵقەکان
ئەڵقە | ناو | نووسەر | دەرھێنەر | بڵاوبوونەوە |
---|---|---|---|---|
یەک | ڕووناکیی سوور، ڕووناکیی سەوز | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
دوو | دۆزەخ | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
سێ | پیاوێک بە چەترەوە | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
چوار | لەگەڵ گرووپەکە بمێننەوە | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
پێنج | جیھانێکی دادپەروەرانە | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
شەش | ھاوڕێ | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
حەوت | کەسە گرینگەکان | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
ھەشت | سەرکردە | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
نۆ | ڕۆژێکی بەختەوەر | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ھوانگ دۆنگ-ھیوک | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
- یاریی سکوید لە نێتفلیکس
- یاریی سکوید لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- یاریی سکوید لە ھانسینەما
- Squid Game at Daum (بە کۆری)
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست