یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید

یانەیەکی تۆپی پێ لە مەدرید، ئیسپانیا

یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید (بە ئیسپانی: Real Madrid Club de Fútbol) زیاتر بە ڕیاڵ مەدرید دەناسرێتەوە یان کورتدەکرێتەوە بە ڕیاڵ، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە. یانەکە دەکەوێتەوە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا. ڕیال لە لا لیگای خولی پیشەگەری ئیسپانیا یاری دەکات.

ڕیاڵ مەدرید
ناوی تەواویانەی تۆپی پێی شاھانەی مەدرید
نازناوLos Blancos (سپێکان)

Los Merengues (مێرەنگییەکان)

Los Galácticos (ئەستێرەکان)
ناوی کورتکراوەڕیاڵ
دامەزراندن٦ی ئازاری ١٩٠٢
زەویسانتیاگۆ بەرنابیۆ، مەدرید، ئیسپانیا
پانتایی٨١٫٠٤٤
سەرۆکی یانەئیسپانیا فلۆرەنتینۆ پێریز
بەرپرسی جێبەجێکەرخۆزێ ئەنخێل سانچێز
ڕاھێنەرئیتاڵیا کارلۆ ئەنچێلۆتی
ڕاھێنەرئیتاڵیا کارلۆ ئەنچێلۆتی
خوللالیگا
٢٠٢١–٢٠٢٢یەکەم
گەورەترین بردنەوەڕیال مەدرید ١١–١ بەرشەلۆنە
گۆڵکەرپورتوگالکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
(٤٥٠ گۆڵ)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم
وەرزی ئەمساڵ

لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیھان، یانەی ڕیال مەدرید ٣٥ جار خولی ئیسپانی بەدەستھێناوە (ژمارەی پێوانەیی)، و ١٩ جاریش جامی شای ئیسپانیای بەدەستھێناوە و ژمارە پێوانەیییەکی تریشی تۆمار کردووە بە بەدەستھێنانی ١٤ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە ٢١ی ئایاری ١٩٠٤ ڕیاڵ مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ھەروەھا ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەورووپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزووتنەوەی یانە ئەورووپییەکان.

یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ەوە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ فیفا ڕیاڵ مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە سەدەی بیستەمدا».

ڕیاڵ مەدرید بە گەورەترین یانە دەژمێردرێت لە جیھاندا کە خاوەنی زۆرترین ھاندەربێت بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی ھارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا؛ و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا بەپێی بوودجەی ساڵانە.

دەستکەوتەکانی مەدرید

ناوی خولبەدەستھێنان
خولی ئیسپانیا٣٥ جار
شای ئیسپانیا٢٠ جار
سووپەری ئیسپانیا١٢ جار
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا١٤ جار
یۆرۆ لیگ (یەکێتی ئەورووپا)٢ جار
سووپەری ئەورووپی٤ جار
جامی کیشوەرەکان٣ جار
جامی جیھانی یانەکان٥ جار
ئەو جامانەی کە ڕیاڵ مەدرید بەدەستی ھێناون

کلاسیکۆ

کلاسیکۆ (بە ئیسپانی: El Clásico) (بە کەتەلۆنی: El Clàssic)یاری نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنایە کە ساڵانە ئەنجام دەدرێ گرنگی ئەم یارییە ئەوەندەیە کە جگە لە ئامادەبووانی یاریگا نزیکەی ١ ملیار کەس لەسەر گۆی زەوی لە ڕێگەی شاشەی تەلەڤیزیۆنەوە بینەری یاری کلاسیکۆی نێوان ڕیال و بارسێلۆنا دەبن.

دێربی مەدرید

دێربی مەدرید بریتییە لە یاریکردنی سێ یانەی شاری مەدرید لەنێوان ڕیال مەدرید و خیتاڤی و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەم دێربییە گرنگییەکەی تەنیا لە شاری مەدریدە بەوەی کام یانە دەبێتە پاڵەوانی یانەکانی شاری مەدرید تا ئێستا لە درێبییە مەدرییەکان یانەی شاھانەی ڕیال مەدرید زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە.

لە ساڵانی (١٩٤٥–١٩٧٨)

کە سانتیاگۆ بەرنابیۆ بوو بە سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید لە ساڵی ١٩٤٣ دا کۆمەڵگایەکی گەورەی وەرزشی لە مەدرید دامەزراند، سانتیاگۆ کە بوو بە سەرۆکی یانە ھەوڵی دا ئەستێرەکان لە یانەکەدا کۆبکاتەوە ھەستا بە واژوو کردنی بۆند لەگەڵ یاریزانان (ئەلفێردۆ دیستیڤانۆ) (پووشکاش) (سانچێز) (کۆپا)پلە یەکەم وەرزی دا ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بوو بە گۆڵکاری خولی ئیسپانی بە ٢٧ گۆل، دواتر بەھۆی بیرۆکەی ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی لیکیپ گابرێڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وڕووژێنراو بیرۆکەکە جێبەجێکرا پاڵەوانییەتییەکە دەستی پێکرد کە بە بەشداری یانەکانی (ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و پرتوگال) دەستی پێکرد لە پێنج وەرزی ئەم پاڵەوانییەتە لەسەر یەک یانەی شاھانە (ڕیال مەدرید) بووە پاڵەوان لەنێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦٠ و لەساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٦٤ پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای دۆڕانی لە یاری کۆتایی بەرامبەر بەنفیکا و ئینتەر میلان، و ھەروەھا ھەر لە سەردەمی سانتیاگۆ ڕیال مەدرید بووە خاوەنی ٥ نازناو لە خولی ئیسپانیا و جگە لەمانەش بوو بە خاوەنی چەندەھا جامی بەناوبانگی تر.

سەردەمی یەکەمی پێرێز لە ساڵی ٢٠٠٠

دوای ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی یانەی شاھانە ئەم جارەیان فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆکی یانە و دەستی کرد بە کڕینی یاریزانە ناسراوەکانی جیھان و لە یەکەم ھەنگاویدا یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لویس فیگۆی کڕی و یانەکەی زیاتر ناساند بە ھێنانی دەیڤد بێکام و ڕۆبێرتۆ کارلۆس و زەینەدین زێدان و ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دوای ئەو ھەموو کارانە یانەی ڕیال مەدید بەسەرکردایەتی پێرێز ھەموو نازناوەکانیان بردەوە کە گرنگتریان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو دوای بردنەوە لە یانەی بایەرلێڤەرکۆزنی ئەڵمانی جگە لە جامی شای ئیسپانیا کە نەیانتوانی بەدەستی بھێنن.

سەرۆکی ئێستای یانەی شاھانە فلۆرەنتینۆ پێرێز

ڕامۆن کاڵدیڕۆن

لە ساڵی ٢٠٠٦ ھەڵبژاردن کرایەوە ئەم جارەیان ڕامۆن کاڵدیۆن ھەڵبژێردرا بە سەرۆک یانە و میاتۆڤیچ بوو بە بە بەڕێوبەری وەرزشی یانە و لە ھەمان ساڵ دا ڕاھێنەری ئیتاڵی فابیۆ کاپێلۆ کرایە ڕاھێنەری یانە لە وەرزی یەکەم بە وشکە ساڵی بەڕێکرا بەڵام لە وەرزی دووەم ساڵی ٢٠٠٧ خولی ئیسپانیان بەدەست ھێنادواتر یانەی ڕیال مەدرید تا ڕادەیەک ئاستی بەدابەزین کرد و سەرۆکی یانە دەستی لەکارکێشایەوە دووبارە ھەڵبژاردن کرایەوە و و دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆک یانە.

ھاتنەوەی پیرێز

دوای ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز کرایەوە سەرۆک یانە و دووبارە ھاتەوە سەر نەریتی کڕینی یاریزانان ھەڵسا بە کڕینی ڕیکاردۆ کاکا، و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ٩٤ ملیۆن یۆڕۆ، و کڕینی کەریم بێنزێما و ئەربێلوا و ئەلبیۆل بەڵام بەکڕینی ئەم یاریزانانە ڕیال ھیچی بۆ نەبڕایەوە بەڵام لە وەرزی دووەمدا ڕیال بە ھێزێکی گەورەوە گەڕایەوە بە کڕینی یاریزانی کوردی تورکیا مەسعوود ئۆزێڵ و یاریزانی ئەرجەنتینی ئەنخێل دیماریا کە توانیان گرێکوێرەی چەند ساڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە بردنەوەی لە لیۆن بکەنەوەو بگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی کە دواتر بە یانەی بارسێلۆنا دووچاری شکست بوونەوە بەڵام لە وەرزی نوێدا ڕیال گەڕایەوە سەر ئاستی ڕاستەقینەی خۆی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە تا ئێستا

بەڕێوبەرایەتی یانەکە لە ئێستادا

پلە و پایەوڵاتناو
سەرۆک یانە فلۆرەنتینۆ پێریز
ڕاھێنەری یانە کارلۆ ئەنچێلۆتی[١]
ڕاھێنەری جەستەیی ئەنتۆنیۆ پینتۆس
ڕاھێنەری گۆڵپارێز ڕۆبێرتۆ ڤاسکوێز
کارلۆ ئەنچێلۆتی ڕاھێنەری ڕیال مەدرید

زەوی (یاریگا)

یاریگای یانەی شاھانە، سانتیاگۆ بەرنابیۆ

سانتیاگۆ بەرنابیۆ یاریگایەکی تۆپی پێیە دەکەوێتە شاری مەدرید لە وڵاتی ئیسپانیا، یاریگاکە لە ڕێکەوتی ١٤ەی دێسمبەری ساڵی ١٩٤٧ موڵکی یانەی ڕیال مەدرید یاریگایەکە جێگای ٨٥٬٤٥٤ کەس دەبێتەوە، ناوی یاریگاکە لەپێشوودا نویڤۆ ستادیۆم کامارتین بووە بەڵام دواتر ناوەکە گۆڕدرا بۆ سانتیاگۆ بەرنابیۆ بەھۆکاری ئەوەی کە سانتیاگۆ باشترین دەسکەوتی بۆ یانەی شاھانە بەدەست ھێناوە، یاریگاکە ماوەی سێ ساڵی پێچوو تا بنیاد نرا کە لەماوەی ساڵی ١٩٤٤ ەوە دەستی پێکرد تا لە ساڵی ١٩٤٧ تەواو کرا و مەڕاسیمێک بۆ کرانەوەی یاریگاکە ئەنجام درا، یاریگاکە لەساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٩٢ و ١٩٩٤ و ٢٠١١ نۆژەنکراوەتەوە، درێژی یاریگاکە ١٠٧ مەترە و پانییەکەشی ٧٢ مەترە.

لۆگۆکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید

لۆگۆی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید کورتکراوەی ھەرسێ وشەی ("MCF" Madrid Club de Fútbol) کە بە ڕەنگی شینی تۆخ نەخشێنرا بوو، تا دواتر لە ساڵانی (١٩٠٢، ١٩٠٨، ١٩٢٠، ١٩٣١، ١٩٤١، ٢٠٠١) گۆڕانکاری تێدا کراوە.

ڕاگەیاندنی یانە

ڕیال مەدرید لە چاو سەرجەم یانەکانی جیھان زۆرترین گرنگی بۆ ڕاگەیاندنە کە دوو ڕۆژنامەی نزیکی ھەیە ئەوانیش ڕۆژنامەی ئەی ئێس ناسراو بە ئاس و ڕۆژنامەی مارکا یە ھەروەھا ڕیال مەدرید خاوەن جەماوەرێکی گەورەیە لە پێگە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر و مای سپەیس و کەناڵێکی ئاسمانی کە ڕۆژانە چەندەھا ھەواڵ و چالاکییەکانی یانەکە لە سەرجەم خولەکان دەخاتە ڕوو.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی

ڕیاڵ مەدرید خاوەنی کەناڵێکە بەھەمان ناوی یانەکە و لەلایەن سەرۆکی یانەکەوە پشتگیری ئەم کەناڵە دەکرێت و ڕۆژانە بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی پڕۆگرامەکانیانپەخش دەکەن.

ھێمای و جلوبەرگی یانەکە

سپۆنسەرەکان و ئامادەکەرانی تیشێرتی (بلوز)یانەکە

ماوەدابینکەری تیشێرتسپۆنسەرەکان
١٩٨٠–١٩٨٢AdidasFly Emirates
١٩٨٢–١٩٨٥Zanussi
١٩٨٥–١٩٨٦Parmalat
١٩٨٦–١٩٨٩Hummel
١٩٨٩–١٩٩٠Reny Picot
١٩٩٠–١٩٩٢Otaysa
١٩٩٢–١٩٩٤Teka
١٩٩٤–١٩٩٨Kelme
١٩٩٨–٢٠٠١Adidas
٢٠٠١–٢٠٠٢Realmadrid.com
٢٠٠٢–٢٠٠٥Siemens Mobile
٢٠٠٥–٢٠٠٦Siemens
٢٠٠٦–٢٠٠٧BenQ Siemens
٢٠٠٧–٢٠١٣en:bwin
٢٠١٣–ئێستاFly Emirates

ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ یانەکە ئەنجامداوە

تێبینی: ئەم خشتەیە تەنیا یارییە فەرمییەکان دەگرێتەوە، لەبەر ئەوەی ھەندێ لە یاریزانەکان ھێشتا لە یاریکردن بەردەوامن بۆیە ئەگەری گۆڕانکاری تێدا ھەیە

پلەیاریزانماوەی یاریلا لیگاجامی شای ئیسپانیاجامەکانی ئەورووپا[٢]پاڵەوانییەتی ترکۆی گشتی
١ڕائول گۆنزالێس١٩٩٤–٢٠١٠٥٥٠٣٧١٣٢٢٢٧٤١
٢ئیکەر کاسیاس١٩٩٩–٢٠١٥٥١٠٤٠١٥٢٢٣٧٢٥
٣مانوێل شانشێز١٩٨٣–٢٠٠١٥٢٣٦٧٩٩٢١٧١٠
٤سێرجیۆ ڕامۆس٢٠٠٥–٢٠٢١٤٦٩٤٨١٢٩٢٥٦٧١
٥سانتیلانا١٩٧١–١٩٨٨٤٦١٨٤٨٧١٣٦٤٥
٦کەریم بێنزیما٢٠٠٩-بەردەوامە٤٣٦٤٩١٣١٢٧٦٤٣
٧فرناندۆ ھێڕۆ١٩٨٩–٢٠٠٣٤٣٩٤٣١٠١١٨٦٠١
فڕانشیسکۆ خینتۆ١٩٥٣–١٩٧١٤٢٨٧٤٩٥٤٦٠١
٧خۆسیۆ ئەنتۆنیۆ کاماتچۆ١٩٧٣–١٩٨٩٤١٤٦١٩٠١٢٥٧٧
٨بێری١٩٦٤–١٩٧٩٤١٧٦٥٧٥٢٥٥٩
٩مێشێل١٩٨١–١٩٩٦٤٠٤٥٣٨٨١٤٥٥٩
١٠گووتی ھێرناندز١٩٩٦–٢٠١٠٣٨٧٤٠١٠١١٤٥٤٢
١١ڕۆبێرتۆ کارلۆس١٩٩٦–٢٠٠٧٣٧٠٣٣١٠٩١٥٥٢٧
١٢چیندۆ١٩٧٧–١٩٩٨٣٦٣٥٣٧٠١١٤٩٧
١٣ئەماورۆ١٩٦٢–١٩٧٦٣٤٤٥٨٦٧٢٤٧١
١٤بووتراگینۆ١٩٨٣–١٩٩٥٣٤١٣٩٧٥٨٤٦٣
١٥باکو بیو١٩٨٦–١٩٩٧٣٤٣٤٤٦٠٧٤٥٤
١٦زۆکۆ١٩٦٢–١٩٧٤٣١٨٥٠٦٤٢٤٣٤
١٧پینتۆ١٩٦٩–١٩٨٢٣١٧٤٥٥٨٠٤٢٠
١٨ڕافایل ماڕتن ڤازکوز١٩٨٣–١٩٩٠٣٠١٤٤٥٤٢٤٠١
١٩خوان گۆمێز گۆنزالس١٩٧٧–١٩٨٧٢٨٤٥٠٥٥١٢٤٠١
٢٠ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ١٩٥٣–١٩٦٤٢٨٢٥٠٥٨٢٣٩٢

گۆڵکارانی ڕیاڵ مەدرید

لیستی گۆڵکارانی ڕیاڵ مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، ڕێژەی ناو کەوانەکە ژمارەی یارییەکانە.ھەتا ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠٢٣.

پلەیاریزانماوەی یاریلا لیگا[٣]جامی شائەورووپا[A]ئەوانی تر[B]سەرجەمڕێژە
١ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ2009–2018311 (292)22 (30)105 (101)12 (15)450 (438)ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"
2 کەریم بێنزیما2009–present236 (436)25 (49)78 (131)13 (27)352 (643)ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"
3 ڕائول گۆنزالێس1994–2010228 (550)18 (37)66 (132)11 (22)323 (741)ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"
4 ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ1953–1964216 (282)40 (50)49 (58)3 (6)308 (396)ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"
5 سانتیلانا1971–1988186 (461)49 (84)47 (87)8 (13)290 (645)ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"
6 فرێنک پوسکاس1958–1966156 (180)49 (41)35 (39)2 (2)242 (262)ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"
7 ھوگۆ سانچێز1985–1992164 (207)19 (32)23 (39)2 (4)208 (282)ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"
8 فرانسیسکۆ خینتۆ1952–1970126 (428)22 (74)30 (95)4 (4)182 (601)ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"٠
9 پیریی1964–1979123 (417)25 (67)23 (75)1 (2)172 (561)ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"
10 ئیمیلۆ بوتراگینۆ1983–1995123 (341)16 (39)27 (75)5 (8)171 (463)ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"

پێکھاتەی ئێستا

ھەتا ٢ ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەمەی خوارەوە"پێھکاتەی ڕیاڵ مەدریدە". کە بەفەرمی لەلایەن ماڵپەڕی یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
ژ.نەتەوەھێڵیاریزان
1 گۆڵپارێزتیبۆ کۆرتووا
2 بەرگریکاردانی کارڤاخال
3 بەرگریکارئێدێر میلیتاو
4 بەرگریکاردەیڤد ئالابا
5 ناوەڕاستجوود بێلینگهام
6 بەرگریکارناچۆ (کاپتن)[٤]
7 ھێرشبەرڤینیسیۆس جۆنیۆر
8 ناوەڕاستتۆنی کرووس
10 ناوەڕاستلوکا مۆدریچ (جێگری کاپتن)
11 ھێرشبەرڕۆدریگۆ
12 ناوەڕاستئێدواردۆ کاماڤینگا [٤]
13 گۆڵپارێزئاندریی لونن
ژمارەنەتەوەهێڵیاریزان
14 ھێرشبەرخۆسێلۆ (بە خواستن لە ئێسپانیۆل)
15 ناوەڕاستفیدریکۆ ڤالڤێردی
16 بەرگریکارئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا
17 ناوەڕاستلوکاس ڤاسکێز
18 ناوەڕاستئورێلین چوامینی
19 ناوەڕاستدانی سیبایۆس
20 بەرگریکارفێران گارسیا
21 ھێرشبەربراهیم دیاز
22 بەرگریکارئەنتۆنیۆ ڕودیگەر
23 بەرگریکارفێرلاند مێندی
24 ناوەڕاستئاردا گوله‌ر
25 گۆڵپارێزکێپا ئاریزابالاگا (بە خواستن لە چێڵسی)


سەرچاوەکان