ئۆرگانیزمی تاکخانەیی

ئۆرگانیزمێک کە تەنیا لە یەک خانە پێک دێت

ئۆرگانیزمی تاکخانەیی یان ئۆرگانیزمی یەکخانەیی ئۆرگانیزمێکە لە یەک خانە پێک دێت، بە پێچەوانەی ئۆرگانیزمی فرەخانەیی کە لە گەلێک خانە پێک دێت. ئۆرگانیزمەکان بەسەر دوو پۆلی گشتیدا دابەش دەبن: ئۆرگانیزمە پرۆکاریۆتییەکان و ئۆرگانیزمە یووکاریۆتییەکان. گشت پرۆکاریۆتەکان تاکخانەیین و بۆ بەکتریاکان و کۆنەکان پۆلێن دەکرێن. زۆرێک لە یووکاریۆتەکان فرەخانەیین، بەڵام ھەندێکیان تاکخانەیین وەکوو سەرەتایی، قەوزەی تاکخانەیی، و کوارگی تاکخانەیی. ئۆرگانیزمی تاکخانەیی بە کۆنترین شێوەی ژیان دادەنرێت، بە جۆرێک کە ڕەنگە پرۆتۆسێڵە سەرەتایییەکان ٣٫٨–٤٫٠ ملیار ساڵ لەمەوپێش سەریان ھەڵدابێت.[١][٢]

قەوزەی بڵقی، جۆرێک قەوزە، یەکێکە لە گەورەترین جۆرە تاکخانەیییەکان. تیرەکەی لە نێوان ١ بۆ ٤ سانتیمەتردایە.

سەرچاوەکان