ئینگوشیتیا

یەکێک لە ناوچە کارگێڕییەکانی ڕووسیا

کۆماری ئینگوشیتیا ( بە ئینگوشی: ГIалгIай Мохк، بە ڕووسی: Респу́блика Ингуше́тия ) یەکێکە لە یەکەیەکی فیدراڵی لە فیدراسیۆنی ڕووسیا.

ئینگوشیتیا
بە ئینگووش: ГӀалгӀайче
بەشێکە لەNorth Caucasian Federal District، Southern Federal District
دامەزران٤ی حوزەیرانی ١٩٩٢
ناو بە زمانی فەرمیГӀалгӀайчe
زمانی فەرمیڕووسی، Ingush
سروودی نیشتمانیNational Anthem of Ingushetia
وڵاتڕووسیا
پایتەختMagas
دابەشکاریی کارگێڕیڕووسیا
ناوچەی کاتیMoscow Time، Europe/Moscow، UTC+03:00
پۆتانی شوێن٤٣°١٢′٠″N ٤٥°٠′٠″E
نووسینگەی بەڕێوەبردنHead of the Republic of Ingushetia
سەرۆکMahmud-Ali Kalimatov
دانیشتووان٥١٥٬٥٦٤
ھاوسنوورە لەگەڵچیچان، ئۆسێتیای باکوور-ئالانیا
زمانەکانIngush
ڕووبەر٣٬١٢٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttp://www.ingushetia.ru
وەسفی ئاڵاflag of Ingushetia
وەسفی نیشانcoat of arms of the Republic of Ingushetia
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل06، ИН
Map

لە دیارترین شار و گوندەکانی کۆماری فیدراڵی: قەرەبولاک، ماگاس، مالگۆبێک، نازران.

دیمەنی شاری ماگاس، پایتەختی ئیگوشیتیا

کورتەیەکی مێژوویی

شوێنی ئینگوشیتیا لە باشووری ڕووسیا

لە ١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩١ ئەنجومەنی باڵای سۆڤیەتی ڕووسیا بڕیاری جیاکردنەوەی ئینگوشیتیا لە چیچان دەرکرد و کۆماری ئینگوشیتیای نوێی لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزرا.خاکی کۆماری ئینگوشیتیا بە یەکێک لە کۆنترین ناوچەکان دادەنرێت لە ناوچەی باکووری قەفقاز بۆ نیشتەجێ بوون، بەو پێیەی دەستنووسە کۆنەکان کە لەم ناوچەیەدا دۆزراونەتەوە ئاماژەن بۆ ئەوەی مرۆڤ لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینەوە لەم بەشانەدا ھەبوون، بەڵام شوێنەوارە بڵاوەکان لەم ناوچەیەدا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست.

کۆماری ئینگوشیتیا دەکەوێتە ناوچەی قەفقازی باکووری ڕووسیا و خاوەن دەسەڵاتێکی خوبەڕێوەبەرییە، ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان و چیچان و ئۆسێتیای باکوور، بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی نیو ملیۆن کەسە، کە زۆربەیان ئینگوشیتین و نزیکەی ٩٠ ھەزار کەسیان چیچانین، ھەردووکیان ڕێبازی ئیسلام دەگرنەبەر، لەگەڵ نزیکەی ٥٠ ھەزار مەسیحی. شارە سەرەکییەکان بریتین لە پایتەخت بەناوی ماگاس، لەگەڵ نازرانی پایتەختی پێشوو، ھەروەھا مالگۆبێک و قەرەبولاک.

سەرچاوەکان

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «إنغوشيا»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣.