بیڵی ئایڵش
بیڵی ئایڵش پایرەت بەیرد ئۆکۆنێڵ (/ˈaɪlɪʃ/ EYE-lish;[١] لەدایکبووی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١) گۆرانیبێژ-گۆرانینووسێکی ئەمریکییە. لە ساڵی ٢٠١٥ ناوبانگی دەرکرد کاتێک گۆرانی «Ocean Eyes» ی لە ساوندکڵاود بڵاوکردەوە، کە دواتر لەلایەن سەرباری Interscope Records کە Darkroom ە بڵاوکرایەوە. گۆرانییەکە لەلایەن براکەی فینیاسەوە نووسراوە و بەرھەمھێنراوە، کە کارە موزیکی و پەخشە ڕاستەوخۆکانی لەگەڵدا دەکات. یەکەم تۆماری درێژخایەنی Don't Smile at Me (٢٠١٧)، ناوبانگێکی زۆری دەرکرد، کە توانی ببێت بە ١٥ باشترین لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، شانشینە یەکگرتووەکان، کەنەدا، و ئوسترالیا.
بیڵی ئایڵش | |
---|---|
Billie Eilish | |
لەدایکبوون | بیڵی ئایڵش پایرەت بەیرد ئۆکۆنێڵ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پیشە | |
چالاکبوون | ٢٠١٥–ئێستا |
باوان |
|
خزمەکان | فینیاس ئۆکۆنێڵ (برا) بڕایان بەیرد (مام) |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان | |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | billieeilish |
واژوو | |
یەکەم ستۆدیۆ ئەلبوومی ئایڵش، When We All Fall Asleep, Where Do We Go? (٢٠١٩)، کەوتە لیستی ٢٠٠ باشترینی Billboard 200 و بوو بە باشترین ئەلبوومی ٢٠١٩ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[٢] بوو بە ژمارە یەکەم لە شانشینە یەکگرتووەکان. ئەلبوومەکە ٤٠ باشترین گۆرانی Billboard Hot 100 ی تێدایە: «When the Party's Over", "Bury a Friend", "Wish You Were Gay", "Xanny» و «Bad Guy»، گۆرانییەکەی کۆتایی کە بوو بەیەکەم گۆرانی تاک لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. لە ٢٠٢٠ دا، گۆرانی "No Time to Die"ی وت بۆ فیلمی جەیمز بۆندی بە ھەمان ناوەوە، کە بوو بەیەکەم لە شانشینە یەکگرتووەکان.
خەڵاتەکانی بریتین لە پێنج خەڵاتی گرامی، دوو خەڵاتی مۆسیقای ئەمریکی، دوو ڕیکۆردی جیھانی گینس، سێ خەڵاتی ڤیدیۆ موزیکی ئێم تی ڤی، و یەک خەڵاتی بریت. ئەو گەنجترین کەس دووەم کەسە کە پێنج بابەتی سەرەکی گرامی بباتەوە – باشترین ھونەرمەندی نوێ، تۆماری ساڵ، گۆرانی ساڵ و ئەلبوومی ساڵ – لە ھەمان ساڵدا. لە ٢٠١٩ دا، مەگەزینی تایم ئەوی لە دەستپێکی لیستی "Time 100 Next" دانا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئایڵش ٢٣ھەم گەورەترین گۆرانیبێژە لە سەردەمی سینگڵی دیجیتاڵی، بەپێی Recording Industry Association of America، فرۆشتنی ٢٧٬٥ ملیۆن سینگڵ تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.[٣]
ژیانی سەرەتایی
بیڵی ئایڵش پایرەت بەیرد بەیرد ئۆکۆنێڵ لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا لەدایک بووە.[٤] کچی خانمەکتەر و مامۆستا ماگی بەیرد[٥][٦] و ئەکتەر پاتریک ئۆکۆنێڵە،[٧] کە ھەردووکیان مۆسیقاژەنن و کار لەسەر کۆنسێرتەکانی بیڵی دەکەن.[٨][٩][١٠] بیڵی بە ڕەچەڵەک ئیری و سکۆتلەندییە.[١١] دایکی بە ڕێگەی پیتاندن لە تاقیگەدا پێی دووگیان بووە.[١٢] لە سەرەتادا وا دانرا بوو کە ناوی دووەمی، ئایڵش، ناوی یەکەمی بێت، لە کاتێکدا دەبوو پایرەت ناوی دووەمی بێت.[١٣] لە گەڕەکی ھایلاند پارکی لۆس ئانجلەس گەورە بووە.[١٤][١٥]
بیڵی و فینیاسی برای لەلایەن بەیردەوە لە ماڵەوە خوێندنیان پێ دراوە، بڕیارێک کە دایک و باوکیان لەپێناو بەسەربردنی کات لەگەڵیان دایان و ھەروەھا بۆ ئەوەی ئازادییان پێ بدەن بەشوێنی حەزەکانیاندا بکەون.[٧][١٠] بەیرد بیڵی و فینیاسی فێری بنچینەکانی گۆرانینووسین کرد.[١٦] بیڵی ئاماژەی بەوە کردووە، براکەی و دایکی ئیلھامیان پێ بەخشیوە بۆ ئەوەی بچێتە نێو جیھانی مۆسیقاوە.[١٧] دایک و باوکیان ھانی ھەردووکیانیان دەدا کە ناخی خۆیان دەرببڕن و ھەر شتێکیان بوێت بەدوایدا بگەڕێن، لەوانە ھونەر، سەماکردن و نواندن.[٨][١٦] ھەروەھا بیڵی لە بەرنامەیێکی بەھرەمەندەکاندا بەشداریی کردووە و لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا بەشداریی لە کۆرسی مناڵانی لۆس ئانجلەس کردووە.[١٨][١٦] لە تەمەنی شەش ساڵیدا، دەستی بە ژەنینی یووکەلێلی کردووە.[١٩]
دیسکۆگرافی
- کاتێک ھەموومان دەخەوین، بۆ کوێ دەچین؟ (٢٠١٩)
- لە ھەر کاتێک دڵخۆشتر (٢٠٢١)
فیلمۆگرافی
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تێبینییەکان | س. |
---|---|---|---|---|
٢٠١٦ | بەرپرسیارێتیی من نییە | خۆی | کورتەفیلم؛ نووسەر و بەرھەمھێنەر | [٢٠] |
کۆچێڵا: ٢٠ ساڵ لە بیابان | بەڵگەفیلم | [٢١] | ||
٢٠٢١ | بیڵی ئایڵش: جیھان کەمێک لێڵە | بەڵگەفیلم | [٢٢] | |
لە ھەر کاتێک دڵخۆشتر: پەیامێکی خۆشەویستی بۆ لۆس ئانجلەس | فیلمی کۆنسێرتی | [٢٣] | ||
٢٠٢٢ | کاتێک بیڵی چاوی بە لیزا کەوت | کورتەفیلم؛ دەنگ | [٢٤] |
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تێبینییەکان | س. |
---|---|---|---|---|
٢٠٢٠ | جەستن بیبەر: وەرزەکان | خۆی | ئەڵقە: «کۆتایی» | [٢٥] |
٢٠٢١ | ڕاستەوخۆی شەوی شەممە | ئەڵقە: «بیڵی ئایڵش» | [٢٦] | |
٢٠٢٢ | شەقامی کونجی | ئەڵقە: «سەرکێشیی ژمارەی ئێلمۆ» | [٢٧] |
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
- وێبگەی فەرمی
- بیڵی ئایڵش لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- بیڵی ئایڵش لە ئۆڵمیوزیک
- دیسکۆگرافیی بیڵی ئایڵش لە دیسکۆگز