خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١-٢٠٢٢


خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا 2021-22 وەرزی 67هەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، هەروەها 30هەمین وەرزی بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی ئەورووپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا . یاری کۆتایی لە یاریگای فەرەنسا لە سان دێنیسی فەرەنسا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ لە نێوان یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئەنجامدرا.[١] ئەوە سێیەم جار بوو ھەردوو یانە لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەیەکبگەن، دوای ساڵانی ١٩٨١ و ٢٠١٨، سێیەم یاری کۆتایی خولەکە بوو کە لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو ، دوای یارییەکانی کۆتایی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٦، ھەروەھا یەکەمجار بوو ھەمان دوو یانە لە سێ یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکترببنەوە.[٢]ڕیال مەدرید بە ئەنجامی 1-0 لە لیڤەرپوڵی بردەوە، [٣][٤] لە سەرەتادا بڕیار بوو لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت. [٥] بەڵام بەهۆی دواخستن و گواستنەوەی یاری کۆتایی ٢٠٢٠ ، بۆ ساڵێک گەڕێندرایەوە و بڕیاردرا سانت پترسبۆرگ میوانداری یاری کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بکات. [٦] بەهۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە لە شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد،یاری کۆتایی گواسترایەوە بۆ سانت دێنیس. [٥] وەک براوە، ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2022-23 ، هەروەها مافی یاریکردنی بەدەستهێنا بەرامبەر براوەی خولی ئەورووپا 2021-22, ئینتراخت فرانکفۆرت, لە جامی سووپەری 2022 و هەروەها نوێنەری ئەورووپا بوو بۆ جامی جیهانیی یانەکانی ٢٠٢٢, کە لە هەردووکیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.چێڵسی پاڵەوانی بەرگریکار بوو، بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە یانەی ڕیال مەدرید دۆڕا.ئەم وەرزە یەکەم وەرز بوو لە دوای ساڵانی ١٩٩٩-٢٠٠٠ (یەکەم وەرز دوای هەڵوەشاندنەوەی جامی براوەی جامی یەکێتی ئەوروپا) سێ پێشبڕکێی گەورەی یانە ئەوروپییەکان (یوفا چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپا لیگ, و خولی تازە دروستکراوی خولی کۆنفرانسی ئەورووپی ) ڕێکدەخرێن لەلایەن یوفا. هیچ گۆڕانکارییەک لە فۆرماتی چامپیۆنزلیگدا نەکرا، بەڵام ئەو تیپانەی لە قۆناغی سەرەتایی و قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکان دوورخرانەوە، ئێستا لەبری خولی ئەورووپا گواسترانەوە بۆ خولی کۆنفرانسی ئەورووپی. [٧] کەریم بێنزیما یاریزانی ڕیال مەدرید بە تۆمارکردنی ١٥ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکرا.[٨]

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١-٢٠٢٢
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی چاپ67
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢
سەردەم2021-2022 one-year-period
ڕێکخەریەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا
براوەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
یاریی کۆتاییییاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢
League level below2021–22 UEFA Europa League
وێبگەhttps://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/2022/



سەرچاوەکان

بەستەری دەرەکی