داڕمانی پردی فرانسیس سکۆت کی

لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤، کاتژمێر ١:٢٨ (٠٥:٢٨ یوو تی سی)، پردی فرانسیس سکۆت کی، لەسەر ڕووباری پاتاپسکۆ لە نێوان بالتیمۆر و دانداڵک لە ویلایەتی مێریلەند لە ئەمریکا ڕووخا، دوای ئەوەی کەشتییەک کە ئاڵای سینگاپووری لەسەر بوو، بە ناوی "ئێم ڤی دالی"، خۆی بە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی پردەکەدا کێشا.[٢][٣][٤]

داڕمانی پردی فرانسیس سکۆت کی
دیمەنێک لە پێکدادانی کەشتییەکە
ڕێکەوت٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤؛ ١٣ ڕۆژ لەمەوبەر (٢٠٢٤-٠٣-26)
کات١:٢٨
ناوچەمێریلەند،  ویلایەتە یەکگرتووەکان
ئاراستەکان39°13′1″N 76°31′42″W / 39.21694°N 76.52833°W / 39.21694; -76.52833 76°31′42″W / 39.21694°N 76.52833°W / 39.21694; -76.52833
جۆرداڕمانی پرد
ھۆکارلەدەستدانی پاڵنەر لە کەشتیەکەدا، کە دەبێتە ھۆی پێکدادان لەگەڵ لێوار و دواتر داڕمانی پایەی سەرەکی پردەکە.[١]
مردنەکان٦+
برینداربووان١+
زیانی دارایی
  • ڕووخانی تەواوەتی پایەی پردەکە
  • زیانی بەشی پێشەوەی کەشتی دالی
  • ژێرئاوکەوتنی لانی کەم ٧ ئۆتۆمبێل

سەرچاوەکان