دروستیی سیاسی

دەستەواژەی ڕاستیی سیاسی یان دروستیی سیاسی (بە ئینگلیزی: Political correctness؛ کورت دەکرێتەوە بۆ PC) بەکاردێت بۆ پێناسەکردنی ھەر زمان، سیاسەت یاخود حوکمێک، کەوا بەو نیازەوە دەردەبڕدرێن کە ھیچ بەشێکی کۆمەڵگە پێ ھەراسان نابێت بەھۆی ئەوەی کە شێوەی دەربڕینەکە وریایانەیە و گونجاوە.[١][٢][٣][٤][٥] یاخود بریتیە لەو وشە و ڕەفتارانەی کە لە کاتی دەبڕینیاندا، ھیچ چینێکی کۆمەڵگە ئیھانە ناکات. لە کۆتاییەکانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، دەستەواژەکە تایبەت کراوە بۆ ئاماژەدان بەو جۆرە قسانەی کەوا دوورە لە بێبەشکردن یان شێواندنی ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بە تایبەت ئەو چین و توێژانەی کەوا بەھۆی ڕەچەلەک و ڕەگەزیانەوە پێناسە دەکرێن.[٦][٧]

سەرەتای بەکارھێنانی دەستەواژەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی حەفتاکان و ھەشتاکان لەلایەن چەپگەڕەکانەوە وەک دەستەواژەیەکی تەنز ئامێز بەکارھاتووە، دواتر و لەکۆتاییەکانی سەدەی بیستەم مانای دەستەواژەکە گۆڕانکاری بەسەردا ھات و بووە دەستەواژەیەکی نوێ کە بنچینەی لە ڕەخنەکانی شۆپپارێزیەوە گرتبوو.[٨][٩][١٠][١١]

بەشێک لەو وشە کۆنانەی کەوا جیاکاری تیادا بەدی دەکرێت ئێستا گۆڕاون و بەو وشانە دەگوترێت "لەڕووی سیاسیەوە درووستن - Politically Correct". بۆ نموونە وشەی "Mankind" کرا بە "Humankind" لە زمانی ئینگلیزیدا تاکو جیاکاری لەنێوان ڕەگەزی نێر و مێ بنبڕ بکات. دروستیی سیاسی کاریگەری گەورەی لەسەر زۆربەی زمانەکانی جیھان کردووە تاکو وشەکان بەشێوەیەک دابنرێن کە جیاکاری تیادا بەدی نەکرێت.[١٢][١٣]

دروستیی سیاسی بێبەش نەبووە لەوەی کە ڕەخنەی توندی لێبگیرێت و ھەندێکجار بەشێک لەو وشانەی دەستکاری دەکرێن بە وشەی "شێتانە" ناویان دەبردرێ. بۆ نموونە وشەی "کورتەباڵا-dwarf" گۆڕدراوە بۆ "vertically challenged - واتا کێشەی درێژی ھەیە). بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، سەپاندنی وشە درووستە سیاسیەکان بۆ ئەوەی کە شۆپپارێزی بتوانێ زاڵبێت بەسەر لیبرالیزم و لە بەرژەوەندی خۆیاندا بیقۆزنەوە.[١٤]

سەرچاوەکان