دەروازە:نژیاروانی

نژیاروانی چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی نژیاروانی!

نژیاروانی یان تەلارسازی (بە لاتینی: architectura) بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن. نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت.

زیاتر لەبارەی نژیاروانی...

ھەنووکە ٢٦٩ وتار لە دەروازەی نژیاروانیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

وێنەیەکی خەیاڵی لە منارەی ئەسکەندەرییە کە لە ساڵی ١٩٠٩ زایینیدا کێشراوە.
وێنەیەکی خەیاڵی لە منارەی ئەسکەندەرییە کە لە ساڵی ١٩٠٩ زایینیدا کێشراوە.

منارەی ئەسکەندەرییە منارەیەکی بەرزە ڕووناکی دەرە لە نیوە دوورگەی فاروس لە نزیک شاری ئەسکەندەرییە لە میسر. بە فەرمانی بەتلیموس فیلادیلفوس ساڵی ٢٨٠ی پێش زایین لە لایەن ئەندازیار دینۆکراتسەوە لە مەڕمەڕی سپی بە بەرزایی ٤٠٠ پێ (١٢١ مەتر) دروستکراوە. ئەم منارە لە چەند نھۆمێک پێکھاتووە ھەر نھۆمێک لە نھۆمەکەی خوارەوەی خۆی بچووکترە. لە سەروو ھەموویانەوە قەفەزێکی گەورەی تێدایە کە چەند مەشخەڵێکی تێدایە شەو و ڕۆژ دەسووتان تاکوو ڕووناکی بداتەوە بۆ ئەو کەشتییانەی کە بە شەو ڕێ دەکەن (گەشت دەکەن). بەھۆی زەریا و زریان و بوومەلەرزەوە بەرە بەرە ڕووخاوە پاشماوەکانی تاکوو کۆتایی سەدەی سێزدەھەم ھەر مابوو. ئەم منارەیەش بە یەکێک لە حەوت سەرسوڕھێنەرەکانی جیھان دانراوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

خانووی ئۆپێرای سیدنی یەکێکە لە جیاوازترین بیناکانی سەدەی بیستەم

ئایا زانیوتە؟

  • لو کۆربوزیێ نژیاروانیی بەناوبانگی سویسی ناوی ڕاستیی خۆی شارل ئێدوارد ژانرێت بوو و بەھۆی ئەوەی کە مرۆڤێکی زۆر بزۆز بوو و کڵاوی لەسەر دەنا و چاویلکەی لەچاو دەکرد و جلی ڕەشی لەبەر دەکرد، نازناوی «کۆربو» بە واتای قەلەڕەشەیان لێنا.
  • چەندیگەر کە ھندێ جار وەکوو «شاری جوان» یش ناوی دێت، ناوەندی چەندین پرۆژەی نژیاروانییە کە بەدەستی نژیاروانە بەناوبانگەکانی وەکوو لو کۆربوزیێ، پیر جانرێت، میتۆ نوویکی، و ئالبێرت مایێر داڕێژراون.

زانای ھەڵبژێردراو

زەھا حەدید (بە ئینگلیزی: Zaha Hadid)، لەدایکبووی ٣١ـی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠، نژیاروانێکی عێراقی-بریتانیایییە. زەھا حەدید ساڵی ٢٠٠٤ توانی خەڵاتی نژیاروانیی پریتزکەر مسۆگەڕ بکات. زەھا حەدید، شاژنی دیزاین‌ و بیناسازی ئەگەر لە لیستی ١٠٠ بیناسازە گەورەکەی جیھان بڕوانیت، تەنھا ناوی ژنێکی تێدایە کە ئەویش عێراقیە‌و زەھا حەدیدە. ئەو ژنەی کە بەپێی گۆڤاری تایم یەکێکە لە ١٠٠ کەسایەتییە ھەرە بەھێزەکەی جیھان‌ و بەپێی گۆڤاری فۆربسی ئەمەریکیش یەکێکە لە ١٠٠ ژنە ھەرە بەھێزەکەی جیھان.زەھا دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، دەچێتە زانکۆی ئەمەریکی لە بەیروت‌ و ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەھێنێت‌ و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کۆلیجی ئەندازیاریی لە لەندەن.زەھا لەکۆتایی دەیەی ١٩٧٠ەوە دەستدەکات بە بیناسازی‌ و دیزانەکانی سەرنجی زۆربەی پسپۆڕانی ئەو بوارە بەرەو لای خۆی دەبات، کاتێک کە لەپێشبڕکێیەکدا لە ئەڵمانیا بەشداری دەکات‌ و دیزاینەکەی خەڵاتی یەکەم دەباتەوە.

زیاتر...

مێژوو

دیواری چین درێژترین بنیادنراوە، بەدرێژایی مێژوو.لەوانەیە بەشە سەرەتاییەکانی دیوارەکە، کە دواتر بە دیواری گەورەی چین ناسرا، لە ماوەی سەدەی پێنجەمی پێش زایین دروست کرابێ، ھەرچەند ھێندێک لە لێکۆلەرەوان بۆ کۆنتریش دەیگێڕنەوە. ئەم دیوارە ئیمپراتۆڕ (شی ھوانگدی) کە لە نەوەی بنەماڵەی کین (٢٠٦-٢٢١) پێش زایین نەخشەی بۆ کێشاوە، دیوارێکی نوێشی دروستکردووە، بۆ بەستنەوەی بە دیوارەکۆنەکە و کارکردن لەسەر دیوارەکە ھەر بەردەوام بووە، لەماوەی سەردەمی ھان (٢٠٢-٢٢٠) پێش زایین و سەردەمی سۆی (٥٨١-٦١٨)، پاشان بە بەسەرچوونی کات، زۆرێک لە دیوارەکە داڕماوە، بەڵام لەسەردەمی مینگ (١٣٦٨-١٦٤٢) دووبارە چاککراوەتەوە و زۆربەی دروستکردنی ئێستای دیوارەکە بۆ سەردەمی مینگ، ئەگەڕێتەوە.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان