زمانی سوریانی

زمانی سوریانی (بە سوریانی: ܠܫܢܐ ܣܘܪܝܝܐ) کە ھەروەھا بە ناوەکانی سوریانیی ئارامی یان سوریانیی کلاسیک دەناسرێت،[٦][٧] یەکێک لە شێوەزارەکانی زمانی ئارامییە. یەکەمین نیشانەکانی بەکارھێنانی ئەم زمانە لە سەرەتای سەدەی یەکەمی زایینی لە شاری ئێدێسا بینراوە.[٨] سوریانی لە درێژەی سەدەی چوارەم ھەتا ھەشتەمی زایینی، یەکێک لە زمانە گرنگە ئەدەبییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا بووە و بەڵگەیەکی زۆر بەم زمانە بوونیان ھەیە.[٩] لە ڕاستیدا، وێژەی سوریانی نزیکەی ٩٠٪ لە وێژەی ئارامی پێکدێنێت. سوریانی لە ڕابردوودا لە بەشێکی زۆر لە ڕۆژھەڵاتی نزیک، ئاناتۆلی و ھەرێمی بەحرەین قسەی پێدەکرا.[٣][٤][١٠]

سوریانی یان ئاشووری
ܠܫܢܐ ܣܘܪܝܝܐ
Leššānā Suryāyā
لِشّاناء سُریایاء لە ئەلفوبێی سریانی (ئەسترنجیلی)
خوێندنەوەlɛʃʃɑ:nɑ: surjɑ:jɑ:
قسەی پێدەکرێ لە عێراق
 سووریا
 لوبنان
 فەلەستین
 ئیسرائیل
 تورکیا
 ھیندستان (کێرالا)
 ئێران
 ئەرمەنستان[١]
 قوبرس[٢]
ناوچەجەزیره، ھەرێمی بەحرەین[٣][٤]
ژمارەی ئاخێوەرانلە دوای سەدەی چواردەھەمی زایینی، بەھۆی شەڕەکان بەکارھێنانی وەکوو زمانی ناوچەیی ھەتا ئاستێکی بەرز کەم بۆوە[٥]
بنەماڵەی زمان
زمانە ئەفریقائاسیایییەکان
سیستەمی نووسینئەلفوبێی سوریانی
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە عێراق (کەمینە)
سامان دەدرێتەوە بەدەستیبێ ساماندانی فەرمی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-2syc
ISO 639-3syc Classical Syriac
بڵاوبوونەوەی زمانی سوریانی لە جیھان:

██ زمانی فەرمیی کەمینە██ بوونی مێژوویی/زمانی مەزھەبی فەرمیی کڵێساکان

██ بوونی بەرچاو لە ناو کۆچبەران
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.

لە پەنا زمانەکانی لاتینی و یۆنانی، سوریانی یەکێک لە سێ زمانی گرنگی زانست و ڕۆژژمێری سەردەمی ھاوچەرخ بوو.[١١]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان