ڕیچارد ستۆڵمەن

ڕیچارد ماتیۆ ستۆڵمەن (بە ئینگلیزی: Richard Matthew Stallman) لەدایکبووی ١٦ی ئازاری ١٩٥٣ لە نیویۆرک - ئەمریکا، زۆرتر بە کورتکراوەی ناوەکەی واتە RMS دەیناسن.[١] کەسایەتییەکی چالاکە لە بانگەوازکردن بۆ پرۆژەکانی سەرچاوەکراوە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی سەرچاوەکراوە. ڕیچارد ستۆڵمن بەرنامەداڕێژەرێکی بەناوبانگە و شارەزاییەکانی لە بەرنامەداڕشتندا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لاوێتی و کاتی خوێندنی دواناوەندی. شۆڕشی ستۆڵمەن بۆ نەرمەکالای ئازادە کە بەکارھێنەران بتوانن دەستی تێوەردەن، بیخوێنن و ھاوبەشی بکەن. واتە ھەر نەرمەکالایێک کە ئەم وەسفانەی تێدا بێ، پێی دەگوترێت نەرمەکالای ئازاد. ستۆڵمەن پرۆژەی گنوی درووستکرد، بونیاتی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەی ڕێکخست، کۆی وەرگێڕانەکەی گنوی نەرمەکالای (GNU Emacs) پەرە پێدا و مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی گشتی گنوی دروستکرد (GNU General Public License).

ڕیچارد ستۆڵمەن

ستۆڵمەن لە ٢٠١٤
لەدایکبوون
ڕیچارد ماتیۆ ستۆڵمەن

(١٩٥٣-٠٣-١٦) ١٦ی ئازاری ١٩٥٣ (تەمەن ٧١ ساڵ)
نیشتەجێیکەمبریج، ماساچۆسێت، ئەمریکا
ناوەکانی ترRMS
خوێندنگە
پیشە
  • کردەوەخواز
  • بەرنامەدارێژ
ناسراوە بە
  • بزووتنەوەی نەرمەلکلای ئازاد
  • گنو
  • ئیمەکس
  • جی سی سی
  • جی پی ئێڵ
  • کۆپی لێفت
  • FSF
کاربونیاتی نەرمەکالای ئازاد
وێبگەstallman٫org Edit this at Wikidata

ستۆڵمە لە ساڵی ١٩٨٣ پرۆژەی گنو(GNU) دەستپێکرد تا کو سیستەمێکی کارپێکردن وەک یونیکس کە بە جۆرێک تەواوی لە نەرمەکالای ئازاد درووستبووە، بڵاو بکاتەوە.[٢] بەم کارە ئەو شۆڕشی نەرمەکالای ئازادی وەگڕ خست. ستۆڵمەن خولقێنەر و ڕێخەری نەرمەکالای ئازاد و پرۆژەی گنو بووە. نەرمەکالاکانی کە زۆر سوودی لێوەرگیراوە بەم جۆرەن وەرگێری کۆی نەرمەکالاکان گنو(GNU Compiler Collection),[٣] ھەڵەچینی گنو(GNU Debugger),[٤] دەستکاریکەری ئیمەکس(GNU Emacs text editor)[٥] لە ساڵێ ١٩٨٥ بونیاتی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەی[٦] بونیات نا.

ڕیچارد ستۆڵمەن یەکەمین پێشرەوە لە خولقاندنی مانا یان وشەیکۆپی لێفت(copyleft) لە بەرامبەری کۆپی ڕایت بوو. ئەو لەبنەماکانی کۆپی ڕایتیش بۆ دەستکاریکردن و بڵاوکردن و گۆڕانی نەرمەکالا سوود وەردەگرێت. ھەر وەھا یەکەمین نووسەری مۆڵەتدانەکانی نەرمەکالای ئازاد بوو(free [٧]software licenses) و ھەلومەرجەکانی شیدەکاتەوە. ھەر وەھا مۆڵەتدانی بڵاوکردنی گشتی گنو GNU General Public License (GPL)کە بە فەراوانی لە نەرمەکالای ئازاد سوودی لێوەردەگرن.[٨]بیرۆکەی فەرھەنگێکی کراوە کە تەواو بەکارھینەران بتوانن ھاوبەشبن تێیدا (وەک ویکیپێدیا) لە ساڵی ١٩٩٩ لە لایەن ستۆڵەن بوو.[٩]

ژیانی سەرەتایی

ڕیچارد ستۆڵمەن لە ساڵێ ١٩٥٣ لە بنەماڵەیێک جوو لە شاری نیویۆرک لەدایکبوو.[١٠] دیک و باوکی Alice Lippman، مامۆستا فێرگەکەی و دانیەل ستۆڵمەن لە کاری چاپەمەنی بوون. ستۆڵمەن لەگەڵ بابی پەیوەندیێکی خراپی بوو ھۆکار دەگەڕاوە بۆ ڕەوشتی خواردنەوەی مەی کە بە زۆر بە زڕدایکی دایدەسەپاند و ناچااری دەکرد لەگەڵێ ھاوڕێ بێ. ھەر ڕیچارد ھەمیشە بە ناوی زاڵم لە باوانی ناو دەبرد.[١١] ستۆڵمەن لە تەمەنی ھەرزەکاری زۆر خوازیاری فێربوونی کۆمپیوتر بوو، کاتێک ئەو لە گەردەشت ھاوینی بوو توانی کتێبی ڕێنمایی IBM 7094 بخوێنێ.[١٢] لە ساڵەکانی ١٩٦٩تا ١٩٦٧ بە چاودێری زانکۆی کۆلۆمبیا لە شەممە لە لێژنەیێکی کۆبوونەوەی کۆمپیوتر ھاوبەشی کرد.[١٢] ھەروەھا ستۆڵمەن بە عینوانی یاریدەدەری خۆبەخش لە دێپارتمانی زیندەزانی زانکۆی ڕاکفلێر بوو. ھەر چەند کە ئەو خوزیاری بیرکاری و فیزیک بوو.[١٣] ھەرچەند کە مامۆستاکەی گوتی کە تۆ دەبیتە زیندەزا.یەکەمین ئازموونی بۆ کۆمپیوتری ڕاستەقینە کاتی قۆناغەکانی پێش زانکۆ بوو، لە ناوەندی تاقیکردنەوەی IBM لە نیۆیۆرک. ئەو پشووی ھاوین بە ھۆی شیکردنەوەی پرۆگرامێکی ژمێریاری لە ساڵێ ١٩٧٠ لە Fortran دمەزرا.[١٢] ئەو کارەکەی خۆی پاش دوو حەفتە تەواو کرد و باقی کاتەکەی، لە سەر دەستکاریکەرێک بە ناوی APL[١٤] سەرف کرد.[١٥] ستۆڵمەن ھاوینەکەی داھاتوش لە سەر بەرنامەیێکی ڕێکخەری PL/I لە IBM System/360 گوزەراند.[١٥]

زانکۆی ھارڤارد و MIT

ستۆڵمەن بۆ یەکەم ساڵی لە زانکۆی ھارڤارد لە پاییزی ساڵێ ١٩٧٠ جێگیر دەبێ. ستۆڵمەن دەیزانی بە ھۆی ئیشی زۆر لە بیرکاری ٥٥(Math 55.[١٦]) ناسروە بووە. ستۆڵمەن دەڵێ «بۆ یەکەم جار لە ژیانم دا خانوێکم لە ھارڤارد پەیدا کرد».[١٢]لە ساڵێ ١٩٧١ لە کۆتایی وەرزی خوێندنی لە زانکۆی ھارڤارد ستۆڵمە بوو بە پرۆگرامێری تاقیگای ھۆشی زیرەکی MIT. چوو نێو کۆمەڵگای ھاکەرەکان بە ناوی RMS کە ھەژمارەکەی لە نێو کۆمپیوتریش بوو.[١][١٧] ستۆڵمەن شەھادی فیزیکی(magna cum laude) لە ساڵی ١٩٧٤ لە زانکۆی ھارڤارد وەرگرت.[١٨]

ھەرچەند ستۆڵەمەن لە زانکۆی ھارڤارد نیشتەجێ بوو بەڵام پێی خۆش بوو بۆ بەردەوامی لە خوێندن ماستێرەکەی لە زانکۆی ماساچۆسێت (MIT) خۆی تۆمار بکا. ئەو ماوەی یەکساڵ بەردەوام بوو لە دکتۆرا لە فیزیک بەڵام، خوێندنی بەجێھێشت و بۆ بەردەوام بوون لە بەرنامەنووسی چۆ بە تاقیگای ھۆشی دەستکردی MIT.[١٢][١٥]

کاتێک لە بەردەستی گێری ساسمەن (Gerry Sussman) لە ساڵی ١٩٧٥ یاریدەدەری توێژینەوە بوو.[١٥] ستۆڵمەن بابەتێکی زانستی لەگەڵ ساسمەن لە ١٩٧٧ لە سەر (پێچەوانەکردنی پەیوەندییەکان) بڵاو کردەوە.[١٩] لەساڵێ ٢٠٠٩ ئەم بابەتە لە لایەن ستۆڵمەن و سسمەنناسرا کە بە شێوەیێکی بەھێز نیشن درا. شێوازی تۆمارکردنی لاواز لە دەر ئەنجام لەم بابەتە شرپڤەی لەسەر کراوە.[١٩]

کاتێک ستۆڵمەن بە عینوانی ھاککەرێک لە تاقیگای MIT's AI کاری دەکرد، لە پرۆژە نەرمەکالاکانی TECO, Emacs بۆ ITS وە سیستەمی کارگێری لینپ Lisp machine چالاک بوو. (ھەرچەند بەشێکی وەکCONS لە ساڵێ ١٩٧٤–١٩٧٦ وە CADR لە ساڵئ ١٩٧٧–١٩٧٩ بوون بە بازرگانی).[١٧] لەو کاتە ئەو بوو بە ڕخنەگەرێک لە سەر سیستەمی داخراوە کە لە لایەن ئاژانسی توێژینەوەی پێسکەوتوو لە تاقیگا سنووردار کرابوو. کاتێک تاقیگای زانستی کۆمپیوترMITواتە (LCS) لە ساڵی ١٩٧٧ وشەی نھێنی خستە سەر کۆمپیوترەکانی، ستۆڵمان ھاکی کردوو گووتی لە شوێنی وشەی نھێنی ھیچ دامەنێن و بە چۆڵ بیھێڵنەوە. بە جیاتی وشەی نھێنی دەستپێگەیشتنی کەسێکی نەناسراو بۆ سیستەمەکەتان چالاک بکەن. ئەم کارە بوو بەھۆکارێک کە ئەو کات ٢٠٪ شارەزایان پشتیان گرت و ھاوکاری بوون. پاس ماوەیێک ستۆڵمەن سەرسام بوو لە ھۆگرانی بۆ ئەم پێشنیارە.[٢٠]

ڕووداوەکانی ھاندانی گنو

لە کۆتایی ساڵەکانی ١٩٧٠ و سەرەتاکانی ١٩٨٠، فەرھەنگی ھاکەرەکان کە ستۆڵمەن لە نێوی پەرەی سەندبوو لە دۆخی دابەشکردن خۆی دەدی. بۆ ئەوە کە زۆر یەک لە نەرمەکالاکان بە ھۆی ڕکابەری ڕەقیبەکانیان کۆدەکانیان دادەخست و ڕێگەیان نەدەدا کە سوود لە کۆدی سەرچاوە لە لایەن ھاکەرەکان و خەڵکی خوازیار بگیرێت. ئینجا خۆیان بە لای ماف پاراستنی بەرھەم(copyright) و سنووردار کردنی دەستپێگەیشتن بە نەرمەکالا گرت. نەرمەکالای سەرچاوە داخراوە پێشتریش بوونی ھەبووە بەڵام ئەم شێوازە خەریک بوو دەبوو بە نەریتێک لە سەر کۆمەڵگا.[٢١]

ئەو کاتە کە برایان ڕەید (Brian Reid) لە ساڵی ١٩٧٩ لە سەر زمانی Scribe و نەرمەکالای دەستکاریکردنی وشە سنووری دانا. ستۆڵمەن گوتی: «ئەم ئیشە دژ بە مرۆڤایەتییە».[١٥] لەوتووێژێک لە ساڵی ٢٠٠٨، ستۆڵمەن ڕوونی کردەوە کە سنووردارکردنی نەرمەکلا بە بڕوای ئەو تاوانە نە وەرگرتنی شارژ بۆ نەرمەکالا.[٢٢] نەرمەکالای texinfo یستۆڵمەن جیگیرێکی گونجاوە بە مۆڵەتدانی GPL بۆ Scribe.[٢٣] وشانی فەرمی لە ساڵێ ١٩٨٦ تەواو کرا.[٢٤]

لە ساڵی ١٩٨٠ ستۆڵمەن و چەندین ھاورێی ھاککەری، لە تاقیگای ھۆشی زیرەک(AI)، ئامێری چاپکەری لەیزێری(Xerox 9700) کە بە تازەیی دامەزرابوویان ھاک کرد. واتە دەستیان گەیشت بە کۆدەکانی. ئەمەش وا بوو کە ھەرکات بۆ ئیشێ بەکارھێنەر ئەم چاپکەرە شتێکی دەدا لە چاپ و بەکارھێنەر فرە دەبوون، دەبوو بە قەرەباڵغی و پەیامی دەدا بە تەواو بەکارھێنەران، ھەر ئەمەش وای کردبوو کە کۆمپانیای چاپکەر ھیچ ڕێگایێکی دانەنابوو کە بتوانرێت ئەم ھەڵە درووست بکەن، یان تایبەتمەندیێک کە بەکارھێنەران گەرەکیان بوو بە نەرمەکالا زیادی بکەن. ئەمەش ھۆکارێک بۆ ئەوە بوو کە ستۆڵمەن تێبگا کە نەرمەکالای ئازاد دەتوانێ نیازی جیاوازی بەکارھێنەرانی دابین بکا.[٢٥]

بیرۆکەی ستۆڵمەن ئازادی بەکارھێنەر لە نەرمەکالای ئازاد بوو، بەو شێوازە کە بەکارھێنەر بتوانێت ئەو نەرمەکالا بخوێنێت ، بیگۆڕێت واتە دەستکاری بکا بەپێی نیازی و ھاوبەشی بکا لە گەڵ ھاوسێکانی[بەکارھێنەرانی دیکە]. بەڵام ھەوڵی فرۆشیارانی نەرمەکالا بۆ بەرگیری لەم کارە کارێکی نامرۆڤانەیە و بێ ڕەوشتییە.[٢٦] دەستواژەی «نەرمەکالای گەرەکیەتی ئازاد بێ» زۆر جار بە ھەڵە تێدەگەن، ستۆڵمەن دەڵێ ئەم ھەڵەی تێگەیشتنە لە بیرۆکەی فەلسەفەی منە.[٢٧] ستۆڵمەن دەڵێ کە: " بوونی ئازادی ھەم بۆ کۆمەڵگا و ھەم بەکارھێنەران پێویستە زۆر بە نرخە. ئەمەش نە بە ھۆکاری کرداری کە بە چاوی تەکنیکی چاو لە نەرمەکالا بکەین لە ئاستی بەرزەوە. ھەر چەند نەرمەکالای ئازاد دەبێ بە ۆی پێشکەوتنی نەرمەکالا.[٢٨] ئێریک ئێس ڕیمۆند(Eric S. Raymond)، یەکێک لە خولقێنەرانی شۆڕشی سەرچاوەکراوە.[٢٩]

لە مانگێ دوو ١٩٨٤ ستۆڵمەن لە ئیشەکەی لە MIT دەستی کێشاوە. پرۆژەی گنو(GNU)ی کرد بە ئیشی فەرمی خۆی و بە شێوازی تەواو کات لە سەری ئیشی دەکرد. ئەمەش کارێک بوو کە لە مانگی نۆی ١٩٨٣ دەستیپێکردبوو. تائێستا ئەو پەیوەندی لەگەڵ MIT بە شێوازی خۆبەخشانە،[٣٠] بۆ سەردانی زانستگای کۆمپیوتر و تاقیگای ھۆشی زیرەک بەردەوامە.[٣١] نزیک ١٩٩٨، ئەو شوێنە کە ئەو بە نیشتەجێبوونی دەیپارست تا ئێستا دوو بەرامبەر بووە.[٣٢]

پڕۆژەی گنو

لە ساڵی ١٩٩٣ ستۆڵمەن ئاگاداریێکی دا لە چەند پێرستی پۆستی ئێلێکترۆنیکی لە ئارپانێت(ARPANET)و یوزنێت(USENET) بۆ سیستەمی کارپێکردنی گنو(GNU).[٣٣] ئەو پرۆژەکەی خۆی بە تەنیایی دەستپێکردو گوتی: «بە ناونیشانی گەشەپێدەرێکی سیستەمی کارپێکردن من شارەزایی تەواوەم لە بارەوە ھەیە. ھەر چەند سەرکەوتن بۆم ئیمکانی نەبوو بەڵام ھۆشیار بوومەوە کە من بۆ ئەم کارە ھەڵبژێردراوەم. من سیستەمێکم ھاوشێوەی یونیکس دروست دەکرد کە توانایی ھەڵگرتن و بەکارھێنەرانی یونیکس بیانتوانیبا سوودی لێبگرن و بێنەسەری.»[٣٤]

ستۆڵمەن لە ساڵێ ٢٠٠٣ لە کاتی پەردەلادان لە کۆمپانیای NIXAL (a GLUG) لە زانکۆی ئەندازیارانی پێشەسازی ناباجی، کەلکەتەی، ھیند

لەساڵێ ١٩٨٥ ستۆڵمەن بنەماکانی ئاگاداری کە بزوێنەر و ھاندانی بۆ سیستەمێکی کارپێکردنی خۆڕایی بەناوی گنوی کە ھاوشێوەی یونیکس بوو، بڵاو کردەوە.[١٧] گنو(GNU)کورتە ناوی گەڕاوەی «گنو یونیکس نییە»(GNU's Not Unix)دانراوە.[١٧] پاش ئەمە بە خێرایی ستۆڵمەن کۆمپانیایێکی بەناوی بونیاتی نەرمەکالای ئازاد بۆ بەرنامەداڕێژەرانی نەرمەکالای خۆڕایی دانا کە ژێرخانێکی یاساییشی بوو بۆ شۆڕسێ نەرمەکالای ئازاد دابین کرد. ستۆڵمەن سەروکۆماری FSFە، کە ڕێکخراوەی خۆبەخشانی 501(c)(٣) لە ماساچۆسێت بونیات ناوە.[٣٥] ستۆڵمەن واتای کۆپی لێفت(copyleft)ی بۆ پاراستنی بڵاوکردنەوەی دوبارەی نەرمەکالای ئازادی بەرچاوخست. ئەم بڕوانامە بۆ یەکەم بار لە سەر مۆڵەتدانی گشتی نەرمەکالای GNU Emacs جێبەجێکرا. یەکەم مۆڵەتدان لە ساڵی ١٩٨٩ بە ناوی مۆڵەتدانی گشتی گنو(General Public License (GPL))بە فەرمی بڵاو بوو. تا ئەو کات بەشێکی زۆری سیستەمی گنو تەواو کرا بوو.

کردارخوازی

ڕیچارد ستۆڵمەن چەندین نووسراوە و بڵاوکراوەی ھەیە، لەوانە ھەندێکی کراون بە کتێب و چەند جارێک لەچاپ دراونەتەوە.

ژیانی کەسی

ستۆڵمەن دەڵێ کە من کەسێکی بێ باوڕم لە باوانێکی جوو،[١٠] جاروو بار دوکمەیێکم ھەیە بۆ خوێندنی ڕخنەگرتن لە خودا.[١٦][٣٦]ستۆڵمەن ئاماژە بە تەلەفۆنە دەستییەکان دەکا بە عینوانی چاودێری ھەڵگر و ئامێری شوێن پەیداکردن.[٣٧] لە دارا بوونی تەلەفۆنی دەستی خۆی پارێزاوە ھۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە تەلەفۆنەکان بەرگیری نەرمەکالای ئازاد دەکەن[٣٨] ھەروەھا بۆ کلیل کارتێک بۆ ڕۆیشتن بۆ ئۆفیسەکەی لە ئیدارە دژایەتی دەکاو ھیچکات وەری نەگرتووە.[٣٩] بۆ ئەوە کە ئەم کارتانە شوێنی کەسەکان دەکەن لە ھەر شوێنێکی ئۆفیس. بە گوێرەی خۆدی ستۆڵمەن کە دەڵێ :"بێجگە لە چەند ماڵپەڕ و ماڵپەڕی گنوی وە FSF خۆی، لە کۆمپیوتری کەسی ھیچ ماڵپەڕێک سەردان ناکا تاکوو شتێک لە مێژووی وێبگەڕەکەی بە یادگار نەمێنێتەوە[لەبەر ئەوە ھۆشی بە پاراستنی خۆی ھەیە لە لایەن پاشکەوتی کووکیەکانی زانیاری بەکارھێنەری ستۆڵمەن]. بە جیاتی ئەمانە لە ئامێری grab-url-from-mail لە GNU Womb سوود دەگرێ کە دەتوانێ لە سیستەمێکی جودا جێ بەجێ بکرێ، شێوا وایە کە ماڵپەرەکان بە مەیل وەردەگرێت و دەتوانی بیانخوێنێتەوە.[٤٠][٤١] لە دوایین وتەی دەڵێ ئێستا لە تۆڕ(Tor) بۆ سەردانی ماڵپەڕەکان سوود دەگرم بێجگە لە ویکیپێدیا لە کاتی دەستاکری کردنی.[٤٢][٤٣]ستۆڵمەن نیشتەجێی کەمبریجی ماساچۆسیتە.[٣٢]

شانازی و خەڵاتەکان

١٩٨٦: ئەندامی فخری کۆمەڵگای کۆمپیوتری زانکۆی تەکلنۆلۆژی چاڵمێرز(Chalmers University of Technology)[٤٤]
١٩٩٠ :وەرگرتنی یارمەتی بەردەوامی لە خوێندنی مەک ئارتور(MacArthur Fellowship)[٤٤]
١٩٩٠: خەڵاتی گریس مۆری ھاپێر(Grace Murray Hopper) بۆ ئیشکردن لە سەر دەستکاریکەری ئیمەکس.[٤٥]
١٩٩٦: دکتۆرای فەخری لە ئەنەستیتیۆی ڕۆیاڵی سوید.[٤٦]
١٩٩٨: خەڵاتی بونیاتی پێشرەوی سنووری ئەلەکترۆنیک.[٤٧]
١٩٩٩: خەڵاتی یادەوری یوری ڕابینسکی (Yuri Rubinsky).[٤٨]
٢٠٠١: خەڵاتی خولقاندنی ئیشی تێکدا(Takeda) بۆ تەندروستی کۆمەڵگا. (武田研究奨励賞)[٤٩][٥٠]
٢٠٠١: دکتۆرای فەخری لە زانکۆی گلاسکۆ.(University of Glasgow).[٥١]
٢٠٠٢: ئەندامبوون لە ئاکادێمی ئەندازیارانی نیشتمانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٥٢]
٢٠٠٣: دکتۆرای فەخری لە زانکۆی وریج برۆسێڵ.[٥٣]
٢٠٠٤: دکتۆرای فەخری لە زانکۆی Universidad Nacional de Salta.[٥٤]
٢٠٠٤: پرۆفۆسۆری فەخری لە زانکۆی Universidad Nacional de Ingeniería del Perú.[٥٥]
٢٠٠٥: خەڵاتی بۆنیاتی Pistoletto[٥٦]
٢٠٠٧: دکتۆرای فەخری لە زانکۆی Universidad de Los Angeles de Chimbote[٥٧]
٢٠٠٧: دکتۆرای فەخری لە University of Pavia.[٥٨]
٢٠٠٨: پرۆفسۆری فەخری Universidad Inca Garcilaso de la Vega لە پێرۆ[ژێدەر پێویستە]
٢٠٠٩: دکتۆرای فەخری لە زانکۆی Lakehead University.[٥٩][٦٠]
٢٠١١: دکتۆرای فەخری لە National University of Córdoba.[٦١]
٢٠١٢: پرۆفسۆری فەخری لە Universidad César Vallejo de Trujillo[ژێدەر پێویستە]
٢٠١٢: دکتۆرای فەخری لە زانکۆی Universidad Latinoamericana Cima de Tacna لە پێرۆ.[ژێدەر پێویستە]
٢٠١٢: دکتۆرای فەخری لە Universidad José Faustino Sanchez Carrió.[ژێدەر پێویستە]
٢٠١٤: دکتۆرای فەخری لە زانکۆی Concordia لە مۆنتێراڵ[٦٢]
٢٠١٥: خەڵاتی ACM Software System بۆ ڕێبەری و پەرەپێدانیGCC[٤٥]
٢٠١٦: دکتۆرای فەخری لە زانکۆی Pierre and Marie Curie[٦٣]
٢٠١٦: خەڵاتی پزیشکی کۆمەڵاگا بۆ GNU Solidario[٦٤]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:Bibliowiki