کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئیبراھیم ڕەئیسی

لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، هەلیکۆپتەرێکی جۆری بێڵ ٢١٢ یان بێڵ ٤١٢ لە شاری وەرزەقان لە ئێران لە کاتێکدا بەرەو تەورێز دەگەڕایەوە کەوتووەتە خوارەوە.[١] ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، مالیک ڕەحمەتی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات و محەممەدعەلی ئالی ھاشم، نوێنەری ڕێبەری ئێران لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و پێشنوێژی ھەینیی تەورێز، بەرپرسی پاراستنی ڕەئیسی، پاسەوانێک و سێ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی لە ھەلیکۆپتەرەکەدا بوون کە بەھۆی ڕووداوەکەوە کوژران.[٢][٣][٤] ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ڕەئیسی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران لە نزیک شاری جۆلفا کە دەکەوێتە سەر سنووری ئازەربایجان گەشت دەکات.[٥][٦] ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن بەهۆی چڕ و پڕی دارستانەکانەوە تووشی ئاستەنگی بوو، ئەمەش بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوای وەک بارانێکی بەخوڕ و تەم و بای بەهێزەوە ئاڵۆزتربوو.[٥] بۆ یارمەتیدان لە گەڕان بەدوای کۆپتەرەکەدا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری و سەگی ڕاهێنراوی تایبەت لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەکارهێنران.[٧][٨][٩][١٠]

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئیبراھیم ڕەئیسی ٢٠٢٤
کەسێکی دیارئیبراھیم ڕەئیسی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، محەممەد عەلی ئالی ھاشم، مالیک ڕەحمەتی
وڵاتئێران
دابەشکاریی کارگێڕیVarzaqan County
جێBakrabad Rural District
پۆتانی شوێن٣٨°٤٣′٨″N ٤٦°٣٩′١٧″E
کاتی ڕوودان١٩ی ئایاری ٢٠٢٤
خاڵی دەستپێکGiz Galasi Dam
Destination pointTabriz Oil Refinery Company
ھۆکارcontrolled flight into terrain
Item operatedبێڵ ٢١٢
Map

پشت ڕووداوەکان

ڕەئیسی لەگەڵ عەلیێڤ لە سنووری ئازەربایجان – ئێران پێش ڕووداوەکە، لەو ڕۆژەی ڕووداوەکە ڕوویدا

لە ١٩ ئایاری ٢٠٢٤، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە ئازەربایجان بوو بۆ کردنەوەی بەنداوی قیزقەلەسی لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان.[١١] ئەم بەنداوە سێیەم پڕۆژەی هاوبەشی نێوان ئێران و ئازەربایجانە لەسەر ڕووباری ئاراس.[٥][١٢][١٣]

پێکدادان

کۆپتەرەکەی ڕەئیسی

دوای تەواوبوونی مەراسیمەکە، کۆپتەرێک کە ئیبراھیم ڕەئیسی و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوە و مەلەک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و محەممەد عەلی هاشم[١٤] نوێنەری ڕێبەری باڵای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی هەڵگرتبوو لەگەڵ دوو هێلیکۆپتەری دیکە بە کاروانێک بەرەو تەورێز بەڕێکەوتن.[١] نزیکەی کاتژمێر 13:30 IRST ( UTC+03:30 )، کۆپتەرەکەی هەڵگری ڕەیسی کەوتە خوارەوە[١] دوای ماوەیەکی کەم لە پەیوەندییەکی فریاگوزاری هەندێک لە سەرنشینەکان. دواتر عەلی ئەکبەر مێهرابیان وەزیری وزە و مێهرداد بازرپاش وەزیری نیشتەجێکردن و گواستنەوە کە بە دوو هێلیکۆپتەرەکەی دیکە گەشتیان دەکرد، بە سەلامەتی گەیشتن.[١٥] تا ئێستا شوێن و بارودۆخی وردی کۆپتەرەکە ئاشکرا نەکراوە.[٥] دانیشتوانی ناوچەی وەرزەقانی باکووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات ڕایانگەیاندووە کە گوێیان لە چەند دەنگێک بووە لە دەورووبەری ناوچەکەیان.[١] تا کاتژمێر ٢١:٤٦، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە هەلیکۆپتەرەکە شوێنی دۆزراوەتەوە. [١٦] مانگی سوور ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە.[١٧]

هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن

ئەم ڕووداوە لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە بە نیشتنەوەی سەخت وەسف کرا. محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی بە هەموو لقەکانی کرد بەرەو ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن جێگیر بکەن.[١٥] تەمێکی زۆر کاریگەری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە وەرزەقان هەبوو.[٧] بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، پێشبینی دەکرا تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری بگەنە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە.[١٨] تا کاتژمێر ٢٠:٣٩ هێزەکانی ئێران لە نزیک شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بوون.[١٩] چل تیمی فریاگوزاری لە مانگی سووری ئێران[١٥] لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ڕەوانەی ناوچەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە کران.[٢٠] بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، بەرپرسان پەیوەندییان لەگەڵ سەرنشینێک و ئەندامێکی تیمی فڕۆکەوانیدا کردووە.[٢١]

حکومەتی ئێران کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە.[٢٢] بەرپرسانی باڵا و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سەفەریان بۆ تەورێز کرد.[٢٣]دواتر بەرپرسێکی ئێرانی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرزی پشتڕاستکردەوە کە تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵداندان بۆ گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە.[٢٤] ئەو بەرپرسە ئێرانییە کە لەگەڵ ڕۆیتەرز قسەی کردووە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە ژیانی هەردوو ڕەئیسی و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان "لە مەترسیدایە دوای کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە" و "لە کاتێکدا ئێمە هێشتا هیوامان هەیە، بەڵام ئەو زانیاریانەی لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەوە دێن جێگای نیگەرانییە".

هەریەک لە وڵاتانی ئەرمەنستان، ئازەربایجان، عێراق، قەتەر، تورکیا و ڕووسیا ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هاوکاری کردنی ئێران لە گەران و پشکنین بەدوای چارەنووسی هێلیکۆپتەرەکە.[٢٥][٢٦][٢٧]

بەپێی وتەی سەرۆکی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تورکیا ئافاد ، ئێران داوای کۆپتەرێکی گەڕان و ڕزگارکردنی شەوانە لە تورکیاوە کردووە. هەروەها تورکیا بەڵێنی ناردنی ٣٢ کارمەندی فریاگوزاری و شەش ئۆتۆمبێلی دا.[٢٨][٢٩] فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (ئاکینجی تیها AKINCI TİHA) تورکی لە ئۆپراسیۆنەکە بەکارهێنرا دەرکەوتووە کە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە بناری شاخێکی بەرزی ٢٠ کیلۆمەتر (١٢ mi) دایە باشووری سنووری ئازەربایجان و ئێران.[٣٠][٣١]

دواتر لە ١٩ی ئایاردا، ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە کۆپتەرەکە دۆزراوەتەوە[٣٢] و "هیچ نیشانەیەکی ژیان" لە شوێنی کەوتنەخوارەوەکەدا نییە،[٣٣][٣٤] ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆپتەرەکە بە تەواوی سووتاوە دوای کەوتنەخوارەوە، جگە لە کلکی.[٣٥]

لە ٢٠ی ئایاردا ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بە دەرهێنانی تەرمەکان کۆتایی هات، [٣٦] کە گواستراونەتەوە بۆ تەبرێز. [٣٧] زۆرێک لە تەرمەکان لە دۆخێکی سووتاودا دۆزراونەتەوە [٣٨]

ڤیدیۆی ڕۆژنامەنووسێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕاپۆرت دەکات

کوژراوەکان

لە سەرەتادا ڕاگەیەندرا کە لەو ڕووداوەدا ٩ کەس کوژراون.[٣٩] بەڵام دواتر ژمارەی کوژراوەکان ٨ کەس ڕاگەیەندرا.[٤٠] کوژراوەکان بریتیبوون لە:

دواتر

ڕەئیسی دووەم سەرۆک کۆماری ئێران بوو کە لە پۆستەکەیدا کۆچی دوایی کرد، دوای محەممەدعەلی ڕەجایی کە لە ساڵی ١٩٨١ لە تەقینەوەی بۆمبێکی شاردراوە لە مەکتەبی سیاسی حزبی کۆماری ئیسلامی لە تاران لەگەڵ چەندین کەسی تر لە ھاوحزبییەکان و ئەندامانی کابینەکەی کوژرا.[٤١] بەپێی یاسای ئێران هەرکاتێک سەرۆک کۆمار ڕووداوێکی بەسەرهات یان نەخۆش کەوت و نەیتوانی کارەکانی وڵات بەڕێوەببات، دەسەڵاتەکانی بە ڕەزامەندی ڕێبەری باڵا دەدرێتە جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار[٤٢] دواتر لە ماوەی ٥٠ ڕۆژ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوەبچێت.[٤٣] دواتر دەسەڵاتداران ٢٨ی حوزەیران وەک ڕۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکرد . [٤٤] محەممەد موخبیر بە فەرمی لەلایەن عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە وەک سەرۆکی بە وەکالەت دەستنیشانکرا، لە کاتێکدا عەلی باقری وەک وەزیری دەرەوە بە وەکالەت دەستنیشانکرا.[٤٥]

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، "با خەڵک نیگەران نەبێت، هیچ کێشەیەک بۆ دەوڵەت و کاروبارەکانی دروست نابێت".[٤٦] دواتر مەراسیمی دوعا کردن بۆ ڕەیسی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو، کە لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە پەخش دەکران.[١] لەگەڵ ئەوەشدا ڤیدیۆی ئاهەنگگێڕانی خەڵک و تەنانەت یارییە ئاگرینەکانیش لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە.[٤٦] حکومەتی ئێران کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە.[٢٢] بەرپرسانی باڵا و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سەفەریان بۆ تەورێز کرد.[٢٣] دوابەدوای پشتڕاستکردنەوەی کۆچی دوایی ڕەئیسی، خامنەیی پێنج ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند.[٤٧]

محەممەدجەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، ئەمریکای بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە زانی و لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، گەمارۆی فرۆشتنی فڕۆکە و پارچەی فڕۆکەوانی بە ئێران لەلایەن ئەمریکاوە "لە لیستی تاوانەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران تۆمار دەکرێت". [٤٨]

پرسە

پرسەی قوربانییەکان لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٤ لە تەورێز دەستی پێکرد. پاشان پاشماوەی ڕەئیسی و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گواسترانەوە بۆ تاران و پاشان بۆ شاری قوم پێش ئەوەی لە ٢٢ی ئاياردا بۆ ڕێوڕەسمێکی دیکەی پرسە بۆ تاران بگەڕێنرێنەوە کە خامنەیی و کەسایەتییە بیانییەکان ئامادەی دەبن. تەرمی ڕەئیسی لە ٢٣ی ئایاردا دەبرێتە بیرجەند پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ زێدی خۆی لە مەشهەد و لە هەمان ڕۆژدا لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا بە خاک دەسپێردرێت . [٤٩] [٥٠] [٥١] بڕیاردرا لە ٢٢ی ئایاردا فەرمانگە حکومییەکان و شوێنە بازرگانییە تایبەتەکان دابخرێن. [٥٢]

لێکۆڵینەوە

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیارێتی لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە ئەستۆ گرت. [٥٣]

کاردانەوەکان

ناوخۆیی

کاردانەوەکان لە ناوخۆی ئێران تێکەڵاو بوون؛ پێش پشتڕاستکردنەوەی مردنی ڕەئیسی، مەراسیمی دوعا کردن بۆ ڕەیسی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو، کە لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە پەخش دەکران.، [٥٤] لە هەمان کاتدا گرتە ڤیدیۆییەکانی خەڵک لە ئێران کە یارییە ئاگرینەکانی ئاهەنگگێڕانیان لە سۆشیال میدیادا بڵاوکرایەوە و هەندێکی دیکەش وەک هاوسۆزی لەگەڵ ئەوانەی ئاهەنگیان گێڕا سەمایان دەکرد، مۆسیقایان دەژەند، یان هۆڕنی ئۆتۆمبێلیان لێدەدا. [٥٥] [٥٦] چەند وێنەیەک لە سۆشیال میدیای فارسدا بڵاوکرانەوە کە لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ژینا ئەمینی ساڵی ٢٠٢٢ لە سەردەمی سەرۆکایەتی ڕەئیسیدا کوژراو و بریندار بوون. [٥٧] پۆلیسی تاران هۆشداریدا لەوەی هەرکەسێک بە ئاشکرا دڵخۆشی دەرببڕێت بە مردنی ڕەئیسی، دادگایی دەکرێت. [٥٦] دوابەدوای ڕاگەیاندنی کۆچی دوایی ڕەئیسی، سەدان کەس لە گۆڕەپانی وەلی عەسر بۆ ماتەمینی سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە.

نێودەوڵەتی

دوابەدوای پشتڕاستکردنەوەی گیانلەدەستدانی ڕەئیسی و سەرنشینەکانی دیکە، سەرکردە و بەرپرسانی چەند وڵاتێک سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان دەربڕی، لەوانە حەسەن ئاخوند سەرۆک وەزیرانی ئەفغانستان بە وەکالەت،[٥٨] سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان نیکۆڵ پاشینیان،[٥٩] سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ،[٦٠] سەرۆکی چین شی ژنپنگ،[٦١] سەرۆکی میسر عەبدولفەتاح ئەلسیسی.[٦٢] سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا چارڵز میشێل،[٦١] سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبولغەیت، [٥٨] سەرۆکوەزیرانی هیندستان نارێندرا مۆدی،[٦٣] سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی،[٦٤] شا عەبدوڵڵای دووەم پاشای ئوردن،[٦٥] سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان نەبیح بێری،[٦٦] سەرۆکوەزیرانی مالیزیا ئەنوەر ئیبراهیم،[٦٣] سەرۆک کۆماری ماڵدیڤ محەممەد مویززو،[٦٧][٦٨] سەرۆکوەزیرانی پاکستان شێهباز شەریف،[٦٣][٦٩] سەرۆکی فەلەستین مەحمود عەباس،[٥٨] سەرۆکی فلیپین بۆنگ بۆنگ مارکۆس،[٧٠] میری قەتەر تەمیم کوڕی حەمەدی دووەم،[٦١] سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین،[٦٣] حکومەتی ژاپۆن،[٥٨] شا سەلمان و شازادەی جێنشینی محەممەد کوڕی سەلمان،[٧١] سەرۆکی سریلانکا ڕانیل ویکریمێسینگ،[٧٢] سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد،[٧٣] سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان،[٧٤] سەرۆکی ئیمارات محەممەد بن زاید،[٦١] و سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ.[٧٥] سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى [٧٦]ڕۆژانی ماتەمینی فەرمی لە لوبنان و پاکستان و سوریا و عێراق ڕاگەیەندرا.[٧٧]هاوکات، جیۆریجا میلۆنی ، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا هیوای خواست کە حکومەتێکی داهاتووی ئێران "خۆی پابەند بکات بە سەقامگیری و ئارامکردنەوەی ناوچەکە".

سەرچاوەکان