ھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

ھێرشی سەربازیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤، لە کاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارھێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی کروز و بالیستیکی ھێرشێکی بە ناوی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی (بە فارسی: وعد صادق‎، لاتینی: va'de-ye sādeq) بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.[١٨][١٩] ئەمە یەکەمین ھێرشی ڕاستەوخۆی ئێرانە بۆ سەر ئیسرائیل لە دەستپێکردنی شەڕی بریکاریی ئێران و ئیسرائیلەوە.[٢٠] ئەم ھێرشانە وەڵامی ئێرانە بۆ بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لە ١ی نیسان.

ھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
بەشێک لە شەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماس، قەیرانی دەریای سوور، ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق

نەخشەکە ئیسرائیل (پرتەقاڵی) و ئێران (سەوز) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نیشان دەدات
ڕێکەوت١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ – ئێستا[٨]
شوێن
دۆخ

ھەردوولا سەرکەوتنیان ڕاگەیاند

  • ھێرشی ئێران شکستی ھێنا و سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل سەرکەوت (بەپێی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل)
  • ھێرشەکان ئامانجەکانی خۆیان پێکا (بەپێی ڕاگەیاندنی ئێران)
شەڕکەرەکان
فەرماندە و سەرکردەکان
یەکە تێوەگڵاوەکان

ستافی گشتی[٩]

حیزبوڵڵای لوبنان حیزبوڵڵای لوبنان[٢]

Flag ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل

زەرەر و زیانە گیانییەکان
  • ئیسرائیل:
  • ٪٩٩ی درۆن و مووشەکەکان شکستی پێ ھێندرا بە یارمەتی ھاوپەیمانان[١٣]
ئیسرائیل: (بەپێی گوتەی ئێران)
  • بنکەی فڕۆکەخانەی سەربازیی ڕامۆن و نەڤاتم و بنکەیەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی، لە بەرزایییەکانی جۆلان زیانی گەورەیان بەرکەوت[١٤]

ئیسرائیل: (بەپێی گوتەی ئیسرائیل)

  • ١ بنکەی ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل کەمێک زیانی بەرکەوت[١٥]
  • برینداربوونی ١ منداڵی ئیسرائیلی
  • چارەسەری فریاگوزاری ٣١ کەسی تر بەھۆی برینی سوک و دڵەڕاوکێ[١٦][١٧]

چەند وڵاتێک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی ئێران ھێرشەکە بۆ سەر ئیسرائیل لە نیوەی شەوی ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەنجام بدات، ھاتووچۆ و ڕێڕەوی ئاسمانیی خۆیان داخست. ئیسرائیل سیستەمی Arrow ٣ و مەنجەنیقی داودی بەکارھێنا بۆ خستنە خوارەوەی مووشەک و درۆنەکان.[٢١][٢٢] ھێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی ئەمریکا و بەریتانیا و ئوردن ھاوکار بوون لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران،[٢٣] و دواتر فەرەنسا لەسەر داوای ئوردن دەستوەردانی کرد، ھێزی دەریایی خۆی بۆ بەردەستخستنی ڕادارەکان جێگیر کرد.[٢٤][٢٥] ئوردن ڕای گەیاند کە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ھاووڵاتیانی خۆی، ڕێگری لەو تەنانە کردووە کە بەسەر ئاسمانیی وڵاتەکەی دەسوڕێنەوە.[٢٦]

پشت ڕووداوەکان

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بزووتنەوەی حەماس کە ڕێکخراوێکی چەکدارییە و پشتیوانی لە ئێران و قەتەر وەردەگرێت، ھێرشێکی لە باشووری ئیسرائیل ئەنجامدا و بەھۆیە نزیکەی ١٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.[٢٧][٢٨] ئیسرائیل وەڵامی دایەوە و ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە ٣٣ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنین و ئێرانیش ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی جینۆساید دژی فەلەستینییەکانی غەززە.[٢٩]

لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤، بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی خاپوورکرا و ١٦ کەس کوژران، لەنێویاندا فەرماندە محەممەد ڕەزا زاھیدی، فەرماندەی باڵای سوپای قودس لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، و حەوت ئەفسەری دیکەی سوپای پاسداران.[٣٠] ھەر زوو دوای ھێرشەکە، ئێران ویستی خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوە ئاشکرا کرد. ئیسرائیل ڕای گەیاند کە بیناکە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەکارھاتووە.[٣١][٣٢] زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەو ھێرشەیان شەرمەزار کرد. ئەمریکا ڕەتیکردەوە بەشداری کردبێت لەو ھێرشە یان پێشتر ئاگاداری ھێرشەکە بووبێت.

لە چەند ھەفتەی پێش ھێرشەکە، ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ھۆشدارییان بە ئێران دا کە ھێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل و ھێرشێکی لەو شێوەیە دەبێتە ھەڵکشانێکی گەورە و لەوانەیە ببێتە ھۆی وەڵامدانەوەی سەربازیی ڕۆژاوا لە دژی ئێران. ئیسرائیلیش ھۆشداری دابوو کە لە ئەگەری ھێرشی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسرائیل، ئیسرائیل ڕاستەوخۆ ھێرشی سەربازی دەکاتە سەر خاکی ئێران.[٣٣]

ھێرش

درۆنەکانی ئێران بەسەر ئۆرشەلیمدا

لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ئێران ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی کردە سەر ئیسرائیل،[٣٤][٣٥] بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا ھێرشەکە لە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێکھاتبوو.[٣٦][٣٧][٣٨] بەرپرسانی ئیسرائیل مەزەندەیان کردووە کە نزیکەی ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھەڵدراون،[٣٩] سەرچاوە ئەمریکییەکانیش پێشبینیان کردووە ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەنەوە ھەڵدرابن، و زۆرینەشیان لە ئێرانەوە بە ئامانج گیرابن.[٤٠][٤١] ئیسرائیل ڕای گەیاند کە تەنھا شوێنە سەربازییەکانی کراونەتە ئامانج.

بە گوتەی محەممەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران، ئامانجە سەرەکییەکانی ھێرشەکە بریتی بوو لە بنکەی ئاسمانی نەڤاتم کە ئیسرائیل لێیەوە ھێرشەکەی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران دەستپێکرد، ھەروەھا ناوەندێکی ھەواڵگریی ئیسرائیل لە کێوی ھێرمۆن کە زانیاری ھەواڵگری ناوچەکەی دابین دەکرد. ئۆپەراسیۆنەکە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە دژی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، داندرا. ئامانجەکانی دیکە بریتی بوون لە بنکەی ئاسمانی ڕامۆن لە باشووری ئیسرائیل و تێل ئەڤیڤ و دیمۆنا کە شوێنی دامەزراوەیەکی ئەتۆمییە.[٤٢][٤٣][٤٤][٤٥]

حیزبوڵڵا ڕای گەیاند، دەیان مووشەکی گرادیان ئاراستەی بنکەیەکی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل کردوە لە بەرزایییەکانی جۆلان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ھێرشەکە لە نیوەی شەودا ئەنجامدراوە.[٤٦]

بۆ ئامادەکاریی ھێرشەکە، ئیسرائیل شانبەشانی عێراق، ئوردن، لوبنان، سووریا و کووەیت لە ١٣ی نیساندا ئاسمانی وڵاتەکانی داخست،[٤٧][٤٨][٤٩] و میسریش بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.[٥٠]

سەرچاوەکان