ھەوابڕ

ھەوابڕەکان (بە ئینگلیزی: Skyscraper) بریتین لە بینایەک کە لانی کەم ٤٠ نھۆمیان ھەیە و بەرزییان زیاتر لە ١٥٠ مەتر دەبێت. بەرزی لانیکەم ١٥٠ مەتر وەک پێوەرێک بۆ پێناسەکردنی ھەوابڕەکان بەکاردەھێنرێت. بینا بەرزەکان کە بەرزییان کەمترە لە ١٥٠ مەتر پێیان دەوترێت بینای بەرز.

هەوابڕ
لقیhigh-rise building

ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا بۆ بینا بەرزەکان لە شارەکانی شیکاگۆ و نیویۆرک بەکارھاتووە. لەسەرەتادا مۆڵەتی دروستکردنی ھەوابڕەکان لە شیکاگۆ دەرچوو؛ بەڵام لە ساڵی ١٨٩٢دا دروستکردنی ھەوابڕەکان لە سەرووی ١٥٠ پێ (٤٦ m) ڕاگیرا؛ بەڵام ئەم سنووردارکردنە لە نیویۆرک جێبەجێ نەکرا؛ بۆیە تا سەرەتای سەدەی بیستەم ئەم شارە پڕ بوو لە ھەوابڕەکان.[١] دواتر لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و ئەندازیاریدا، مێژوونووسانی تەلارسازی ڕەتیانکردەوە ئەم زاراوەیە بۆ باڵەخانە بەرزەکانی خشت بەکاربھێنن و تەنھا بۆ باڵەخانە بەرزەکان کە چوارچێوەی پۆڵایان لەسەر بوو بەکاریان دەھێنا.[٢]

سەرچاوەکان