ئیمپراتۆریەتیی نەمسا

ئیمپراتۆریەتێکی فرەنەتەوەیی بوو لە ئەورووپای ناوەند (١٨٠٤–١٨٦٧)

ئیمپراتۆریەتیی نەمسا (بە ئەڵمانی: Kaiserthum Österreich؛ بە ھەنگاری: Osztrák Birodalom) لە ساڵی ١٨٠٤ وەک پاشایەتییەکی بۆماوەیی لەسەر زەوییەکانی ھابسبۆرگ دامەزرا، دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز و پێکھێنانی ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا لەلایەن ناپلیۆن بۆناپارتەوە.

ئیمپراتۆریەتیی نەمسا
دامەزران١١ی ئابی ١٨٠٤
ناو بە زمانی فەرمیKaiserthum Österreich
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
ناسناوی خەڵکAutrichien، Autrichienne، osztrák، Austrian
زمانی فەرمیئەڵمانی
سروودی نیشتمانیGott erhalte Franz den Kaiser
کیشوەرئەورووپا
وڵاتئیمپراتۆریەتیی نەمسا
پایتەختڤیێنا
پۆتانی شوێن٤٨°١٢′٠″N ١٦°٢١′٠″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتabsolute monarchy
Office held by head of stateEmperor of Austria
سەرۆکی حکوومەتFrancis II, Holy Roman Emperor
ئەنجومەنی یاسادانەرAustrian Imperial Council، Imperial Diet
ئەندامیGerman Confederation، ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز
دانیشتووان٢١٬٢٠٠٬٠٠٠
دراوthaler
پاشکۆArchduchy of Austria، Kingdom of Bohemia، Kingdom of Croatia، Kingdom of Hungary، کۆماری ڤێنیز
لەدوای ئەوئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان، شانشینی ئیتاڵیا
گۆڕدراوە لەلایەنئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان
جێگەی دەگرێتەوەHabsburg monarchy، Archduchy of Austria
کۆتاییھاتن٨ی حوزەیرانی ١٨٦٧
ڕووبەر٦٩٨٬٧٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
ئایینی فەرمیکاسۆلیکی
ئابووری بابەتeconomy of the Austrian Empire
Map

یەکەم ئیمپراتۆری نەمسا فرانسیسی یەکەمی ھابسبۆرگ-لۆرین بوو، کە لەو کاتەدا نازناوی ئیمپراتۆری ھەڵبژێردراوی ڕۆمەکانیشی ھەڵگرتبوو، بەڵام لە ساڵی ١٨٠٦ دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز دەستبەرداری بوو بۆ پاراستنی نازناوی ئیمپراتۆریی خۆی، لە ناوچە بۆماوەییەکانی خۆیدا خۆی بە ئیمپراتۆری نەمسا ناساند.

دوای ھەندێک ھەوڵ بۆ چاکسازی دەستوور، لە ساڵی ١٨٦٧ یەکسانکردنی پێگە لەگەڵ بەشە ھەنگارییەکەی شانشینی ئاوسگلێچ ڕوویدا، ھەر بۆیە ئیمپراتۆریەتیی نەمسا لەو ساتەوە بە ناوی ئیمپراتۆریەتیی نەمسا-مەجارستان ناسرا.

مێژوو

ئەم ئیمپراتۆریەتە کە ناوەندەکەی لە وڵاتی نەمسای ئێستایە، بە فەرمی لە ساڵی ١٨٠٤ تا ١٨٦٧ درێژەی بە دەسەڵاتی خۆی دا، پاشان بووە ئیمپراتۆریەتیی نەمسا-مەجارستان. ئیمپراتۆریەتیی نەمسا لەلایەن فرانسیسی دووەم، ئیمپراتۆری ڕۆمیی پیرۆز (دواتر بە فرانسیسی یەکەمی نەمسا ناسرا) بە یەکگرتنی خاکەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی دامەزراوە. ئەم کارە کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بە لێدوانەکەی ناپلیۆن بۆناپارت کە لەسەر بنەمای ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا بوو لە ساڵی ١٨٠٤.ئیمپراتۆریەتیی نەمسا-مەجارستان (١٨٦٧–١٩١٨) دەرئەنجامی درووستبوونی نەمسا-مەجارستان بوو لە ساڵی ١٨٦٧، کە لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەم لەلایەن ھێزە سەرکەوتووەکانەوە لە پەیمانی تریانۆندا جیاکرانەوە.

سەرچاوەکان

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «امپراتوری اتریش»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٣ی ٩ی ٢٠٢٣.


ویکی ئیتاڵی