ئەشرەف غەنی
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان
محەممەد ئەشرەف غەنی ئەحمەدزائی (بە دەری: محمد اشرف غنی احمدزی؛ لەدایکبووی ١٩ی ئایاری ١٩٤٩) سیاسەتوان و چواردەھەمین سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بوو لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٤ ھەتا ٢٠٢١.[١][٢] ئەو بۆ یەکەم جاری لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکان بوو بە سەرۆک کۆماری ئەفغانستان، ساڵی ٢٠١٩ بۆ جارێکی دیکە بە سەرۆک کۆمار دیارکرایەوە.[٣][٤] لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری کرد بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت. ئەشڕەف غەنی پێشتر وەک وەزیری دارایی و سەرۆکی زانکۆی کابول کاری کردووە. ساڵی ٢٠٠٢ گەڕاوەتەوە ئەفغانستان دوای ئەوەی حکوومەتی تاڵیبان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە ڕووخێندرا. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بەھۆی ھێرشەکانی تاڵیبان، ئەفغانستانی بەرەو تاجیکستان و دواتریش ئیمارات بەجێھێشت.[٥]
ئەشرەف غەنی | |
---|---|
اشرف غني | |
لەدایکبوون | محمد اشرف غني احمدزی ١٩ی ئایاری ١٩٤٩ (تەمەن ٧٤ ساڵ) پارێزگای لۆگەر |
پەروەردە | دکتۆرا |
زانکۆ |
|
پیشە | سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ، نووسەر، ئابووریناس، مرۆڤناس |
شوێنکار |
|
حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
ھاوسەر | Rula Ghani |
مناڵ | Mariam Ghani |
وێبگە | https://president.gov.af |
پلە | President of Afghanistan (٢٠١٤–٢٠٢١)، Minister of Finance (٢٠٠٢–٢٠٠٤) |
Rank | supreme commander |
لق | Afghan Armed Forces |
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست