تاڵیبان

بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی سیاسی

تاڵیبان (بە پەشتۆ: طالبان‎) کە خۆیان بە میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان ناو دەبەن، بزووتنەوەیەکی بنچینەگەریی ئیسلامییە کە داوای جێبەجێکردنی حووکمەکانی شەریعەتی ئیسلام دەکات لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا، لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو ١٩٩٦ بزووتنەوەیەکی چەکداری بوون، دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە لە ئەفغانستان و لە ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١ حووکمی وڵاتی ئەفغانستانیان کردووە و ئەوکات یارمەتی لە پاکستان و عەرەبستانی سعوودی وەردەگرت ماوەی حووکمەکەشی کۆتایی ھات لە دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول کە ھێرشەکە لەلایەن ئەلقاعیدە بوو، لە ساڵانی ٢٠٠١ تاکوو ٢٠٢١ شەڕی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی ئەمریکا و حکوومەتی پێشووی ئەفغانستان بەردەوام بوو تا سەرئەنجام لە دوای ھێرشی ٢٠٢١ی تاڵیبان و ڕووخانی کابول کۆتایی ھات و ئەم بزووتنەوەیە توانی جارێکی تر میرنشینی ئیسلامی لە گشت ئەفغانستاندا دابمەزرێنێت، کە لەم ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لە ھەردوو لایەندا، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردە و ڕێبەری تاڵیبانە.[٦٠][٦١][٦٢]

تاڵیبان
طالبان (ṭālibān)
بەشدار لە
ئاڵای تاڵیبان کە وەک ئاڵای ئەفغانستانیش بەکاردێت
ساڵانی چالاکیی
ئایدۆلۆژیا
گرووپەکانبە شێوەیەکی سەرەکی پەشتوونەکان;[١٧][١٨] کەمینە تاجیک و ئۆزبەکەکان[١٩][٢٠]
شوێنگەسەرەکییەکان[[قەندەھار]] (١٩٩٤–٢٠٠١; ٢٠٢١–ئێستا)
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
ئەفغانستان
ھاوپەیمانانژێر گرووپەکان
  • تۆڕی حەقانی (لەوەتەی ١٩٩٥)
  • جەماعەتی دەعوە الی قورئان و سوننەت (لەوەتەی ٢٠١٠)
  • جەماعەتی ئەنساروڵڵا (لەوەتەی ٢٠٢١)
دەوڵەتانی ھاوپەیمان
ھاوپەیمانانی نادەوڵەتی
  • ئەلقاعیدە[٤٢] (لە ئێستادا لەلایەن تاڵیبانەوە ڕەتدەکرێتەوە)
  • لەشکری تەیبە[٤٣]
  • جەیشی محمد[٤٣]
  • تاڵیبانی پاکستان[٤٤][٤٥] (لەلایەن تاڵیبانەوە ڕەتکراوەتەوە)[٤٦]
  • حیزبی ئیسلامی قەلبەدین[٤٧] (لە ساڵی ٢٠١٦–٢٠٢١ ڕەتکراوە،[٤٨] بە ئاشکرا لە ساڵی ٢٠٢١ەوە)[٤٩]
  • بزووتنەوەی ئیسلامی ئۆزبەکستان (anti-ISIL faction)[٥٠][٥١]
دوژمناندەوڵەتانی نەیاران
  • داڕێژە:Country data Islamic State of Afghanistan (١٩٩٤–٢٠٠٢)
  • داڕێژە:Country data Transitional Islamic State of Afghanistan (٢٠٠٢–٢٠٠٤)
  • داڕێژە:Country data Islamic Republic of Afghanistan (٢٠٠٤–٢٠٢١)[٥٢]
  •  NATO (2001–2021)[٥٣]
نەیارانی نادەوڵەتی
  • بەرەی بەرخۆدانی نیشتمانی ئەفغانستان
  • دەوڵەتی ئیسلامی – پارێزگای خوراسان[٥٤][٥٥][٥٦]
  • بەرەی ئازادی ئەفغانستان
  • بزووتنەوەی ئیسلامی ئۆزبەکستان (داعش کوتلەی ھاوپەیمانان)[٥٧]
  • ئەنجومەنی باڵای میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان (HCIEA) (2015-2021)[٥٨]
  • Fidai Mahaz
جەنگەکان/شەڕەکان
  • Afghan Civil War (1992–1996)
  • Tajikistani Civil War (1992–1997)[٥٩]
  • Afghan Civil War (1996–2001)
  • War in Afghanistan (2001–2021)
    • Taliban insurgency
    • 2021 Taliban offensive
  • Islamic State–Taliban conflict
ئاڵای تاڵیبان

پاشخان

دەستێوەردانی سۆڤیەت لە ئەفغانستان (١٩٧٨–١٩٩٢)

دیداری سەرۆک ڕۆناڵد ڕەیگن لەگەڵ موجاھیدانی ئەفغانستان لە نووسینگەی بەیزاوی لە ساڵی ١٩٨٣.

دوای ئەوەی یەکێتیی سۆڤیەت دەستوەردانی کرد و ئەفغانستانی لە ساڵی ١٩٧٩ داگیرکرد، موجاھیدە موسڵمانەکان لەگەڵ ھێزەکانی سۆڤیەتدا کەوتنە شەڕەوە. نزیکەی ھەموو سەرکردایەتییە ڕەسەنەکانی تاڵیبان پێشتر لە شەڕی سۆڤیەت و ئەفغانستاندا یان بە نوێنەرایەتی حیزبی ئیسلامی خالس یان بە نوێنەرایەتیی کوتلەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی ئیسلامیی موجاھیدین شەڕیان کردبوو.[٦٣]

محەممەد زیائولحەق سەرۆکی پاکستان ترسی ئەوەی ھەبوو کە سۆڤیەت پلانی داگیرکردنی بەلوچستانی پاکستانی ھەبێت، بۆیە ئەختەر عەبدولڕەحمانی نارد بۆ سعوودییە بۆ ئەوەی پشتگیری لە بەرخۆدانی ئەفغانستان لە دژی ھێزە داگیرکەرەکانی سۆڤیەت بکات. دوای ماوەیەک سی ئای ئەی و بەڕێوبەرایەتی گشتی ھەواڵگری سعوودییە پارە و کەرەستەیان لە ڕێگەی دەزگای ھەواڵگری پاکستانەوە بۆ موجاھیدەکانی ئەفغانستان گواستەوە. لە ساڵانی ھەشتاکان دەزگای ھەواڵگری پاکستان نزیکەی ٩٠ ھەزار ئەفغانی مەشق و ڕاھێنانیان پێ کردبوون کە مەلا عومەریش لە نێویاندا بوو.[٦٤]

شەڕی نێوخۆیی ئەفغانستان (١٩٩٢–١٩٩٦)

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەوحە لەگەڵ شاندی تاڵیبان کۆبووەوە بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی و کۆتایی ھێنان بە شەڕی تیرۆر لە ئەفغانستان.

دوای ڕووخانی ڕژێمی محەممەد نەجیبوڵڵا کە لەلایەن سۆڤیەت پاڵپشتی دەکرا لە مانگی نیسانی ١٩٩٢، چەند لایەنێکی سیاسی ئەفغانستان لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی و دابەشکردنی دەسەڵات و دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی ئەفغانستان و دانانی حکوومەتێکی کاتی بۆ قۆناغی ئینتقالی ڕێککەوتن. قەلبەدین حیکمەتیار و حیزبەکەی حیزبی ئیسلامی و حیزبی وەحدەت و ئیتیحادولئیسلامی بەشدارییان نەکرد. وڵاتەکە ھەر لەسەرەتاوە پەککەوتە بوو بەھۆی کۆمەڵە کێبڕکێکارەکانەوە کە خەریکی ململانێ بوون بۆ بەدەستھێنانی دەسەڵاتی تەواو بەسەر کابوول و ئەفغانستاندا.[٦٥]

بزووتنەوەی تاڵیبان لە دەوروبەری ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٤ لە قەندەھار لە باشووری ئەفغانستان سەریھەڵدا.

حیزبەکەی قەلبەدین حیکمەتیار ڕەتیکردەوە دان بە حکوومەتی کاتیدا بنێت و لە مانگی نیساندا دزەیان کردە ناو کابوول بۆ ئەوەی دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرێت و بەھۆیەوە شەڕی نێوخۆیی لێکەوتەوە. لە مانگی ئایاردا حیکمەتیار ھێرشی کردە سەر ھێزەکانی حکوومەت و کابوول. لە لایەن ھەواڵگری پاکستانەوە پشتیووانی دارایی و سەربازی و ئۆپەراسیۆنی وەرگرتووە. بەم ھاوکارییانە ھێزەکانی توانیان نیوەی کابوول لەناوببەن. ئێران یارمەتی ھێزەکانی حیزبی یەکێتیی عەبدولعەلی مەزاری دا. سعوودییە پشتیووانی لە یەکێتیی یەکگرتووی ئیسلامی سەیاف کرد. ململانێی نێوان میلیشیاکان پەرەی سەند و بوو بە شەڕی ناوخۆ.[٦٦][٦٧][٦٨][٦٩]

سوپای ئیسلامیی تاڵیبان.

بەھۆی سەرھەڵدانی لەناکاوی شەڕی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییە کاراکانی حکوومەت، یەکەکانی پۆلیس، سیستمی دادوەری یان لێپرسینەوەی دەوڵەتی ئیسلامیی تازەپێگەیشتووی ئەفغانستان کاتیان نەبوو بۆ پێکھێنان. دانوستان لەسەر ئاگربەست کرا لە نێوان نوێنەرانی وەزیری بەرگری تازە دەستنیشانکراوی ئەو وڵاتە بەناوی ئەحمەد شا مەسعوود و سەرۆک کۆمار سەبغەتوڵڵا مەجدیدی و سەرۆکی داھاتووی بورھانەدین ڕەببانی (حکوومەتی کاتی) و بەرپرسانی لیژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور، بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا داڕما. لادێکانی باکووری ئەفغانستان کە بەشێکیان لەژێر ڕکێفی مەسعوود وەزیری بەرگری ئەفغانستاندا بوون، ھێمن بوو و ھەندێک ئاوەدانکردنەوە ڕوویدا. ھەروەھا شاری ھیرات کە لەژێر دەسەڵاتی ئیسماعیل خان ھاوپەیمانی دەوڵەتی ئەفغانستاندایە، و شارەکە تاڕادەیەک ھێمن بوو.

لەو سەردەمەدا باشووری ئەفغانستان لەژێر دەستی میلیشیاکانی پاڵپشتیی دەرەکیی و حکوومەت لە کابوولدا نەبوو، بەڵکو لەژێر دەسەڵاتی سەرکردە جەنگییە ناوخۆییەکانی وەک گوڵ ئاغا شێرزی و میلیشیاکانیان بەڕێوەدەبرا. تاڵیبان بۆ یەکەمجار لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٩٤ لەسەر گۆڕەپانەکە دەرکەوت بە وتەی خۆیان بۆ دەستپێکردنی ڕزگارکردنی ئەفغانستان لەژێر دەستی سەرکردە گەندەڵەکانی ئێستا کە سەرکردە جەنگییەکان بوون و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی پاک ڕاگەیاند.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان