ھێرشی تاڵیبان (٢٠٢١)
ھێرشێکی سەربازی بزووتنەوەی تاڵیبان و ھاوپەیمانەکانی وەکوو ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە، دژی حکوومەتی ئەفغانستان بوو. ھێرشەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ دەستی پێکرد و ھەتا ڕووخانی کابول لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بەردەوام بوو،[١] ئەم ھێرشە ھاوکات لەگەڵ کشانەوەی زۆربەی ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو. تاوەکوو ئێستا لەلایەن تاڵیبان و ھاوپەیمانەکانی لە کۆی ٣٤ ویلایەت، ناوەندی ٣٣ ویلایەتی ئەفغانستان کۆنتڕۆڵکراوە.[٢][٣]
ھێرشی تاڵیبان | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕ_لە_ئەفغانستان_(٢٠٠١-٢٠٢١) |
وڵات | Islamic Republic of Afghanistan، میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان |
جێ | ئەفغانستان |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی ئایاری ٢٠٢١ |
سەردەم | contemporary history |
بەشداربوو | تاڵیبان، ئەلقاعیدە، Afghan National Security Forces، ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ھۆکار | 2020–2021 U.S. troop withdrawal from Afghanistan |
دەبێتە ھۆکاری | 2021 Kabul Airlift |
Target | Islamic Republic of Afghanistan |
خشتەی کات
ئایار
لە مانگی ئایاردا تاڵیبان دەستی بە ١٥ ناوچەدا گرت کە گرنگترینیان پارێزگای وەردەک بوو. لەو شەرانەی کە لەو مانگەدا کران ٤٠٥ سەربازی ئەفغانستان و ٢٦٠ ھاووڵاتی و ٢١٤٦ چەکداری تاڵیبان کوژراون.[٤]
حوزەیران
لە مانگی حوزەیراندا لە بەردەوامی ھێرشێکەدا، ٦٩ ناوچەی تر کەوتنە دەست ھێزەکانی تاڵیبان و مەزار شەریف کە چوارەم گەورەترین شارە لە ئەفغانستان و پایتەختی پارێزگای بەلخ گەمارودرا. لە ماوەی ئەم مانگەدا ٧٠٣ چەکداری حکومی ئەفغانستان و ٢٠٨ ھاووڵاتی و ١٥٣٥ چەکداری تاڵیبان کوژراون، بە سەدان ھامڤی و کامیونی سەربازی کەوتنە دەست تاڵیبان.[٥]
تەممووز
لە مانگی تەممووزدا ٦٤ ناوچەی تر کەوتنە دەست ھێزەکانی تاڵیبان وەھەروەھا ھێزەکانیان چونە ناو ھەر دوو شاری ھێرات و قەندەھار لە پارێزگای ھێرات و پارێزگای قەندەھار کە دووەم و سیێەم گەورەترین شارن لە ئەفغانستان. لە ماوەی ئەم مانگەدا ٣٣٥ چەکداری حکومی ئەفغانستان و ١٨٩ ھاووڵاتی و ٣١٥٩ چەکداری تاڵیبان کوژراون.[٦]
ئاب
لە یەکەم ڕۆژەکانی مانگی ئابدا لە کۆی ٣٤ پارێزگا، ٢٦ بە تەواوی کۆنتڕۆڵکران لەلاێەن تاڵیبانەوە.[٧] لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١، لە دوای ھەڵاتنی ئەشڕەف غەنی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە و ڕۆشتنەوەی ھێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتەکەیان، کابول ڕووخا و تاڵیبان توانی ٣٣ پارێزگای ئەم وڵاتە بگرێت.[٨]