ئەلێکسیس تسیپراس
سەرۆک وەزیرانی یۆنان
ئەلێکسیس تسیپراس (بە یۆنانی: Αλέξης Τσίπρας؛ لەدایکبووی ٢٨ی تەمموزی ١٩٧٤) سیاسەتمەداری یۆنانی، سەرکردەی ھاوپەیمانیی چەپی ڕادیکاڵ (سیریزا) و لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ تاکوو ٢٠ی ئابی ٢٠١٥سەرۆکوەزیرانی یۆنان بوو کە ڕۆژی ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو بارە ئابوورییەی وڵاتەکەی تێکەوتبوو و داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنیکردەوە لەئەنجامدا لەدوای هەڵبژاردنی دووبارە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ دووبارە بوویەوە بە سەرۆکوەزیرانی یۆنان. سەرەتا لە ٢٠٠٩دا بۆ پەرلەمانی یۆنان ھەڵبژێردرا و بوو بە کاندیدای حیزبی چەپی ئەورووپی بۆ سەرۆکایەتیی کۆمیسیۆنی ئەورووپی لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٤ی پەرلەمانی ئەورووپی.
سەرچاوەکان
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست