حەوا

حەوا (بە عیبری: חַוָּה بە مانای زیندوو یان ژیان) بە پێی نووسراوە سامییەکان. یەکەم ژن و دووەم مرۆڤی بەدی ھاتوو بە دەستی خواوەندە. ئادەم ھاوسەری ئەوە.

ئەفراندنی حەوا، لەلایەن میکلانجیلۆ

لە ریوایەتەکانی تەورات و تەلمود خودا ئەوی لە پەراسووی ئادەم وە دی ھێنا. بە پێی پەیمانی کۆن؛ لەبەرئەوەی حەوا یەکەم جار لە میوەی داری چاکە و خراپەی خوارد، نێوان ڕەگەزی ئەو و مار (ئیبلیس) خوڵقا، تووشی ئێشی مناڵ بوون بوو و مێردەکەی دەسەڵاتی ھەتا ھەتایی بەسەرا پەیا کرد.[١] لە ئایینه ئیبراهیمیەکاندا حەوا و ئادەم چەند مناڵیان ھەبوو بە ناوەکانی ھابیل، قابیل، ئیقلیما، لودا، شەیس، یافێس و هتد.

ئەفسانەناسی تیامات لە ئافسانە سۆمەرییەکان دا بە حەوا دەناسرێ.[٢]

لە ھەندێ گێڕانەوە دالیلیت یەکەم ژنی دروستکراوی دەستی خودا بوە کە بوو بە ھاوسەری ئادەم.[٣]

دەبێ سەرنج بدرێ کە حەوا ھەمان حەوای میتۆکۆندریایی نییە کە لە بابەتی گۆرانی مرۆڤ وەکوو نوێترین نیای ھاوبەشی تەواوی مرۆڤەکانی ئەمڕۆ لە لایەنی دایکەوە دەناسرێت.

بابەتە پەیوەندی دارەکان

حەوای میتۆکۆندریایی

سەرچاوەکان

پەیوەند بە دەرەوە

حەوا لە فەرھەنگنامەی چیرۆکی عجایب المخلوقات[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

سەرچاوەکان