زمانی ئیری
زمانی ئیری (بە ئیری: Gaeilge)، یان گادێلی ئیری، یەکێک لە زمانەکانی گادێلی لە بنەماڵەی زمانەکانی ھیندوئەوروپاییە و زۆرتر لە ئێرلەندا قسەی پێ دەکرێ، ئیری وەکو زمانی نەتەوەیی و فەرمی ئیرلەند، ئیرلەندی باکوور و زمانەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەناسرێ.
ئیری نزیکەی ٧٠٫٠٠٠ ئاخێوەری زکماکی ھەیە، ١٤%ـی خەڵکی ئێرلەندا رۆژانە بە بەرنامەکانی ئیری لەڕێی رادیۆوە گوێ دەگرن، لە ئێرلەندای باکوور نزیکەی ١٦٧٫٤٨٧ کەس زمانی ئیری تێ دەگەن.
زاراوەکان
بە گشتی ٣ زاراوەی سەرەکیی ئیری ھەیە: زاراوای پارێزگای مونستێر (Munster) ، کۆنناکت (Connacht)، و ئولستەر (Ulster) ھەروەھا زاراوەیەکیش لە پارێزگای لەنستەر دا لە کۆندا ھەبووە کە ئێستا بوونی نەماوە.
ھەڵسەنگاندن
ئولستەر: Cad é mar atá tú? (چییە ئەمە وەکو تۆ؟)
کۆنناکت: Cén chaoi a bhfuil tú? (بە چ ئاوایی تۆ ھەی؟)
مونستێر: Conas taoi? ya Conas tánn tú? (چۆنی؟)
ئیریی ستاندارد: Conas atá tú? (چۆنی؟)
نموونە
- Tá leabhar agam.“پەرتووکێکم ھەیە”
- Tá leabhar agat.“پەرتووکێکت ھەیە”
- Tá leabhar aige.“پەرتووکێکی ھەیە” (نێر)
- Tá leabhar aici.“پەرتووکێکی ھەیە” (مێ)
- Tá leabhar againn.“پەرتووکێکمان ھەیە”
- Tá leabhar agaibh.“پەرتووکێکتان ھەیە”
- Tá leabhar acu."پەرتووکێکیان ھەیە”