فرەگۆشە

لە ئەندازەدا، فرەگۆشە (ھەروەھا: چەندلا، چەندگۆشە، چەندپاڵوو؛ بە کورمانجی: پڕگۆشە، Pirgoşe ؛ بە ئینگلیزی: Polygon؛ بە عەرەبی: مضلع) وێنەیەکی ھەندەسی تەختە کە لە لایەن بوار[١] یان خولگە[٢] یەکی داخراوی پێکھاتوو لە ڕیزێکی بەبڕانەوە لە لەتە ھێڵەکان سنووری دیاری کرابێت. بەم لەتە ھێڵانە دەوترێت پاڵ یان لێوارەکانی و بەو خاڵانە کە دوو لێوار پێکدەگەن دەوترێت نووک یان گۆشەکانی.

چەند نموونەیەک فرەگۆشە

وشەکە

وشەی "polygon" لە یۆنانییەوە گیراوە: πολύς (فرە) و γωνία (ئەژنۆ یان گۆشە).[٣] کوردییەکەشی ڕێک ھەر ئەوەیە و دەکرێت چەندپاڵووشی پێ بوترێ.[٤]

فرەگۆشەی قۆقز و قوپاو

شەشلای قوپاو.

فرەگۆشەیەک قوپاوە ئەگەر یەکێک لە تیرەکانی چەندخاڵێکی دەرەوەی فرەگۆشەکەی تێدا بێت و قۆقزە ئەگەر خاڵەکانی سەر هەموو تیرەکانی لە ناو فرەگۆشەیەک بێت. فرەگۆشەی ڕێک فرەگۆشەیەکی قۆقزە.

ھەندفێک فرەگۆشەی تایبەت

پەراوێزەکان