لافاوەکانی ٢٠٢١ی ئەورووپا

لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ەوە لە چەندین وڵاتی ئەورووپا بەھۆی باران بارینی زۆرەوە لافاو دروست بوو. زیانێکی بەرچاوی گیانی و مادی لێکەوتەوە. لافاوەکە لە سەرەتا و لە بەریتانیا و پاشان لە سەرتاسەری باکوور و ناوەڕاستی ئەورووپا، لەوانە نەمسا، بەلجیکا، ئەڵمانیا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا، سویس و ئیتاڵیا گرتەوە.[١]بەھۆی لافاوەوە لانیکەم ١٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە، ١٥٩ کەس لە ئەڵمانیا،[٢] ٣١ کەس لە بەلجیکا[٣] و ١ کەس لە ئیتالیا. جگە لە زیانە گیانییە پشتڕاستکراوەکان، زیانێکی زۆر بە ژێرخانی ئابووری لەو وڵاتانە کەوتووەتە بە تایبەتی لە ئەڵمانیا زیانە گیانی و مادییەکان زۆر بوون. بەھۆی ئەم ڕووداوەوە، زانایان، چالاکوانان و پەیامنێران بە شێوەیەکی گشتی تیشکیان خستە سەر ھۆکارەکانی دروستبوونی ئەم لافاوە چاوەڕوان نەکراوە، بەشی زۆری ھۆکارەکانی گەڕێنەرایەوە بۆ گۆڕانی کەش و ھەوا.

لافاوەکانی ٢٠٢١ی ئەورووپا
جێئەورووپا
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٢ی تەممووزی ٢٠٢١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١

سەرچاوەکان