مارگریت ئاتوود
مارگریت ئێلینۆر ئاتوود (بە ئینگلیزی: Margaret Eleanor Atwood؛ لەدایکبووی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩) ھەڵبەستوان، ڕۆماننووس، ڕەخنەگری وێژەیی، وتارنووس، مامۆستا، چالاکوانی ژینگەیی و داھێنەرێکی کەنەدییە. لە ١٩٦١ەوە، ھەژدە کتێبی ھەڵبەست، ھەژدە ڕۆمان، یازدە کتێبی ناخەیاڵکردی، نۆ کۆمەڵە خەیاڵکردی کورت، ھەشت کتێبی مناڵان و دوو ڕۆمانی گرافیکی بڵاو کردووەتەوە.
مارگریت ئاتوود | |
---|---|
لەدایکبوون | مارگریت ئێلینۆر ئاتوود ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩ ئۆتاوا، ئۆنتاریۆ، کەنەدا |
پەروەردە |
|
ماوە | ١٩٦١–ئێستا |
چەشن |
|
کارە بەرچاوەکان |
|
ھاوسەر | جیم پۆڵک (ھاوسەرگیری ١٩٦٨؛ جیابوونەوە ١٩٧٣) |
ھاوبەش | گرەیم گیبسن (١٩٧٣–٢٠١٩; مەرگی) |
مناڵەکان | ١ |
واژوو | |
وێبگە | |
margaretatwood٫ca |
مارگریت گەلێک خەڵاتی بەھۆی کارەکانییەوە بە دەست ھێناوە، لەوانە دوو خەڵاتی بوکەر، خەڵاتی ئارتەر سی. کلارک، خەڵاتی حوکمڕانی گشتی، خەڵاتی فرانتس کافکا، خەڵاتی شادۆتی ئاستۆریاس، و خەڵاتی ڕەخنەگرانی کتێبی نەتەوەیی.[٢] ژمارەیەک لە کارەکانی بۆ فیلم و تەلەڤیزیۆن وەرگیراون. مارگریت دامەزرێنەری خەڵاتی ھەڵبەستی گریفین و دامەزراوەی نووسەرانی کەنەدایە. ھەروەھا، داھێنەری ئامێری لۆنگ پێنە.[٣][٤]
ژیانی سەرەتایی
مارگریت لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩، لە باژێری ئۆتاوا، ئۆنتاریۆ، کەنەدا لە دایک بووە.[٥] باوکی، کارڵ ئێدمۆند ئاتوود، مێرووناس بوو؛[٦] و دایکی، مارگریت دۆرۆتی، پسپۆڕێکی خۆراکی خەڵکی باژێری وودڤیڵ، نۆڤا سکۆتیا بوو.[٧] یەک برا و یەک خوشکی ھەیە.[٨]
خەڵاتەکان
- خەڵاتی حوکمڕانی گشتی، ١٩٦٦، ١٩٨٥[٩]
- خەڵاتی خەیاڵکردی لۆس ئانجلەس تایمز، ١٩٨٦[١٠]
- مرۆڤخوازی ساڵی کۆڕی مرۆڤخوازی ئەمریکی، ١٩٨٧[١١]
- خەڵاتی ئارتەر سی. کلارک بۆ باشترین خەیاڵکردی زانستی، ١٩٨٧[١٢]
- نووسەری ساڵی کۆڕی کتێبفرۆشە کەنەدییەکان، ١٩٨٩
- خەڵاتی بوکەر، ٢٠٠٠، ٢٠١٩[١٣][١٤]
- خەڵاتی شادۆتی ئاستۆریاس بۆ وێژە، ٢٠٠٨[١٥]
- خەڵاتی دان دەیڤد، ئیسرائیل، ٢٠١٠[١٦]
- «خەڵاتی داھێنەر»ی خەڵاتی کتێبی لۆس ئانجلەس تایمز، ٢٠١٢[١٧]
- خەڵاتی فرانتس کافکا، کۆماری چیک، ٢٠١٧[١٨]
- خەڵاتی ئاشتیی وێژەی دەیتن، ٢٠٢٠[١٩]
- مەدالیای سەرۆکی ئەکادیمیای بەریتانی، ٢٠٢٠[٢٠]
- خەڵاتی ھیچنز، ٢٠٢٢[٢١]