نادین گۆردیمەر
نادین گۆردیمەر (Nadine Gordimer؛ لە دایکبووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٢٣ - مردووی ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤)[١] نووسەر و چالاکوانی سیاسیی ئەفریقای باشوور بوو، ئەو یەکێک بووە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل لە وێژە.[٢] نووسیننەکانی گۆردیمەر لەبارەی ئاکار و کێشەکانی ڕەگەز بوون، لە نێویاندا بەتایبەت کێشەی ئەپارتاید لە ئەفریقای باشوور. لە دیارترین نووسینەکانی ئەو، ڕۆمانی (Burger's Daughter) ھەروەھا (July's People)، ھەردوو بەرھەمەکە لەلایەن ڕژێمەوە قەدەغەکرابوون. ھەروەھا نادین لەسەر پرسی ئایدز چالاکی ھەبوو. ئەو لەلایەن حکوومەتی فەڕەنساوە، مێدالیای ڕێزلێنانی (Ordre des Arts et des Lettres) پێدراوە.[٣]
نادین گۆردیمەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Nadine Gordimer | |
لەدایکبوون | ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٢٣ Springs، ئەفریقای باشوور |
مردن | ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ جۆھانسبێرگ، ئەفریقای باشوور | (٩٠ ساڵ ژیاوە)
Married name | Nadine Gordimer Cassirer |
باوک | Isidore Gordimer |
دایک | Hannah Gordimer |
ھاوسەر | Reinhold Cassirer، Gerald Gavron |
منداڵ | Oriane |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
بواری کار | وێژە |
شوێنی کارکردن | زانکۆی ھارڤارد |
پەروەردە | University of the Witwatersrand |
شوێنی کار | جۆھانسبێرگ |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٣٩ |
ئەندامی حیزبی | African National Congress |
ئایین | بێخوایی |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2004 |
ئەرشیڤەکان لە | Lilly Library |
ئەندامی | پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، Royal Society of Literature |
چەشن | ڕۆمان، novella، کورتەچیرۆک |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی بووکەر، خەڵاتی بووکەر |
جێناوی تایبەتی | L484 |
نادین گۆردیمەر لە ساڵی ١٩٧٤، خەڵاتی بووکەر پێدرا،[٤] ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٩ خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە وەرگرت.
لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤، نادین گۆردیمەر لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٥][٦]
ژیانی خێزانی
ئەو لەماوەی ژیانیدا دوو جار ھاوسەرگیری کرد، جاری یەکەم لەگەڵ جێرالد گاڤرۆنن بوو لە ساڵی ١٩٤٩ بەڵام لە ساڵی ١٩٥٢ جیابوویەوە، لەگەڵ جێرالد بوونە خاوەنی یەک منداڵ. دواتر ھاوسەرگیری دووەمی لەگەڵ ڕێنھۆلد کاسیرەر ئەنجامدا، لەگەڵ ئەویش منداڵێکیان بوو، دواتر ڕێنھۆڵد لە ساڵی ٢٠٠١ کۆچی دوایی کرد.