١٩١٧ (فیلمی ٢٠١٩)
١٩١٧ فیلمێکی جەنگی داستانی بەڕیتانی دروستکراوە، کە نووسەر و بەرھەمھێنەری فیلمەکە (سام میندز) ە. ئەستێرەکانی فیلمەکە (جۆرج ماکای) و (دین-چارڵز چاپمان) لەگەڵ (ماڕک سترۆنگ)، (ئاندرو سکۆت)، (ڕیچارد مادین)، (کۆلین فێرس) و (بێنێدیکت کەمبەرباچ) کە ڕۆڵیان تێدا بینیووە. بەشێکی چیرۆکەکە لەلایەن باپیرەی (مێندز) وە گێڕدراوەتەوە (ئەلفێرد مێندز)،[٦] مێژووی چیرۆکەکە دوو سەربازی بەڕیتانی گەنجن بەدرێژایی جەنگی یەکەمی جیھانی.
١٩١٧ | |
---|---|
دەرھێنەر | سام مێندز |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | تۆماس نیومان |
وێنەگری سینەمایی | ڕۆگەر دێکینز |
مۆنتاژ | لی سمیس |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە |
|
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١١٩ خولەک[١] |
وڵات |
|
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٩٥$ میلیۆن[٢][٣] |
داھات | ٣٨٤،٩$ میلیۆن[٤][٥] |
پڕۆژەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٨ بەفەرمی ڕاگەیەنرا، (ماکای) و (چاپمان) لە تشرینی یەکەم چوونە ناو پڕۆژەکە و ئەوانەی دیکە لە مانگی ئازاردا بەژداریانکرد. ماوەی فیلم گرتنەکە لەمانگی نیسانەوە تاکو مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ی خایاند لەوڵاتی بەڕیتانیا. وێنەگری فیلمی سینەمای لەلایەن (ڕۆگەر دێکینز) وە و سەرنووسەر (لی سمیس) وە ئەنجامدراوە.
١٩١٧ سەرەتا ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە بەڕیتانیا بە شانۆیی بڵاوکرایەوە و لە ٢٥ی کانوونی یەکەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەلایەن (یوونیڤێرساڵ پیکچەرز) بڵاوکرایەوە.
فیلمەکەی مێندز ستایش کرا لەڕووی کارکردن و ھونەری وێنەگرتن و دەرھێنانی فیلمی سینەمایی و خاڵی مۆسیقی و پاکنووس کردن و داڕشتن و ڕاستەقینەخوازی. لەنێو خەڵاتەکاندا دەجار پاڵێوراوە لە (٩٢م خەڵاتەکانی ئۆسکار)، کە بریتین لە باشترین وێنەگرتن، باشترین دەرھێنەر، و باشترین سیناریۆی سەرتایی. ھەروەھا براوەی باشترین وێنەی جوڵاو - دراما، و باشترین دەرھێنەر لە (٧٧م خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب) و (٧٣م خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ فیلمە بەڕیتانیایەکان) کە بریتیە لە باشترین فیلم. ھەروەھا براوەی (خەڵاتەکانی دەستەی دەرھێنەرانی ئەمریکا بۆ باشترین وێنەی جووڵاوی شانۆیی).
چیرۆک
لە ٦ی نیسانی ١٩١٧ بەھۆی پشکنینی ئارێڵەوە تێبینی کرا کە سوپای ئەڵمانیا لە بەشێکی ڕۆژئاوا لە باکووری فەڕەنسا پاشەکشەی کردووە، بەڵام پاشەکشەیەکی ستراتیژی بوو بۆ خەتی ھیدنبێرگی نوێ. لە سوپای ئینگلیزی (تۆم بلاک) و (سکۆفیڵد) کە جەنگاوەرێکی کۆنی سۆمیین لەلایەن جەنەڕاڵ (ئیرینمۆر) فەرمانیان پێکرا نامەیەک بنێرن بۆ عەقید (ماکێنزی) ھێزی دووەم لە کەتیبەی دیڤونشایەر، کە ڕاگرتنی ھێرشێک بوو کە لەوانەیە ژیانی ١٦٠٠ پیاوی بخستایەتە مەترسیووە.
بڵاوکردنەوە
فیلمەکە یەکەمجار لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە (ڕۆیاڵ فیلم پۆرفۆرمێنز) نیشاندرا، فیلمەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا لە یازدە شوێنی دیاریکراو بڵاوکرانەوە.
پێشوازی کردن
بلیت فرۆشتن
تا ٧ی شوباتی ٢٠٢٠، تێکڕای داھاتی (١٢٥٬٩$) میلیۆن دۆلار بووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا، و لە وڵاتانی تر (١٣٠٬٦$) میلیۆن دۆلار بووە. لە ھەموو جیھان دەکاتە (٢٥٦٬٥$)میلیۆن دۆلار. کەبودجەی فیلمەکە ٩٠–١٠٠ میلیۆن دۆلار بووە. لەویلایەتە یەکگرتووەکان لەیەکەم ڕۆژدا لە ١١ شوێنی دیاریکراو بڵاوکرانەوە کە داھاتی (٢٥١٬٠٠٠) ھەزار دۆلار بووە. بۆ تێکرای پێنج ڕۆژ گەیشتە ١ میلیۆن دۆلار واتە (٩١٬٥٣٦) ھەزار دۆلار بۆ ھەر شوێنێک. فیلمەکە بەردەوام بوو تا سەرجەمی گەیشتە (٢٠٧$) میلیۆن دۆلار دوای ١٥ ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی.
خەڵاتەکان
- پاڵێورا بۆ دە خەڵات لە (٩٢م خەڵاتەکانی ئۆسکار)[٧]
- پاڵێورا بۆ سێ خەڵات لە (٧٧م خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب) و توانای دوو خەڵات بباتەوە ئەوانیش
- باشترین وێنەی جوڵاو - دراما
- باشترین دەرھێنەر[٨]
- پاڵێورا بۆ ھەشت خەڵات لە (٢٥م خەڵاتەکانی ھەڵبژاردنی ڕەخنەگران) و توانی ٣ خەڵات بباتەوە.[٩]
- پاڵێورا بۆ نۆ خەڵات لە (٧٣م خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ فیلمی بەریتانی) و توانی حەوت دانە بباتەوە وەکوو
- لەلایەن (کۆمەڵەی نەتەوەیی پێداچوونەوە) و (پەیمانگای فیلمی ئەمریکی) بەیەکەم فیلمی ساڵ ھەڵبژێردرا.[١٢][١٣]
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «1917 (2019 film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠.