کەناڵی ئەلجەزیرە

کەناڵی ئەلجەزیرە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی هەواڵی حکومییە و سەر بە تۆڕی میدیایی ئەلجەزیرەیە، لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی لە دەوحەی پایتەختی قەتەرە. سەرەتا وەک کەناڵێکی ئاسمانی بۆ هەواڵی عەرەبی و کاروباری هەنووکەیی دەستی پێکرد و لەو کاتەوە بە هەمان ناوی “ئەلجەزیرە” کەناڵەکە فراوانتر بووە و بووەتە تۆڕێکی میدیایی نێودەوڵەتی کە ژمارەیەک دەزگای هەیە، لەوانە ئینتەرنێت و کەناڵە تەلەفزیۆنییە تایبەتمەندەکان بە چەند زمانێک لە چەند ناوچەیەکی جیهان.

کەناڵی ئەلجەزیرە
دامەزران١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦
دامەزرێنەرHamad bin Khalifa Al Thani
وڵاتقەتەر
خاوەنAl Jazeera Media Network
بەشێکە لە کۆمپانیایAl Jazeera Media Network
خاوەنیBeIN Sports USA، Bein Sports، beIN Sports
شوێنی بارەگاکاندەوحە
زمانەکانعەرەبی، ئینگلیزی
خەڵاتەکانIbn Rushd Prize for Freedom of Thought، Four Freedoms Award – Freedom of Speech
وێبگەhttps://www.aljazeera.com/، https://www.aljazeera.net/، https://chinese.aljazeera.net/، http://aljazeera.com.tr/
بەستەری ھەواڵhttps://www.aljazeera.com/xml/rss/all.xml
بەستەری سیاسەتی پاراستنhttps://privacy.aljazeera.net/
Sitemap URLhttps://www.aljazeera.com/sitemap
ژووری هەواڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ساڵی ٢٠١١

هەوڵی سەرەکی کەناڵەکە گواستنەوەی بیروڕا جیاوازەکان بوو، ئەوەش وایدەکرد جێگەی خۆی بکاتەوە لە گفتوگۆکان لە وڵاتانی خەلیج و بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی، وە وێستگەی گرنگی ڕووماڵەکانی لە کاتی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ بوو کە تاکە کەناڵ بوو جەنگی ئەفغانستانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەگواستەوە وە هەروەها پارچە ڤیدیۆیی لێدوانی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە و ئوسامە بن لادنی پەخش دەکرد، هەروەها سەرنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشا بە ڕووماڵکردنی شۆڕشەکانی بەھاری عەرەبی هەریەک لە: تونس، میسر، لیبیا، سوریا و یەمەن.

کەناڵی جەزیرە کێبڕکێ لەگەڵ کەناڵە نێودەوڵەتییە گەورەکانی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی دەکات، لەوانە سی ئێن ئێنی ئەمریکی و فۆکس نیوز. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢، پاکێجی کەناڵی beIN) Sports) لە فەرەنسا کرایەوە، سەر بە تۆڕی جەزیرە کە ناسر خلێفی سەرۆکایەتی دەکات، تایبەتمەندە بە بەرنامە وەرزشییەکان و ١٠ کەناڵ لەخۆدەگرێت و لە ماوەی سێ مانگدا بووە کەناڵێکی وەرزشی لە فەرەنسا.

دامەزراوەکە

کەناڵی ڕەسەنی ئەلجەزیرە لە ساڵی ١٩٩٦ بە بەخشینی ١٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمیری قەتەر حەمەد بن خەلیفە ئال سانی دەستی پێکرد. کەناڵەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ دەستی بە پەخش کرد، دامەزراندنی کەناڵی جەزیرە بە نزیکەیی هاوکات بوو لەگەڵ داخستنی بەشی عەرەبی تەلەفزیۆنی بی بی سی (کە بە هاوبەشی لەگەڵ سعودیە دامەزرا) لە نیسانی ١٩٩٤، دوو ساڵ دوای دامەزراندنی بەهۆی سانسۆرەوە کە سعودیە داوای دەکرد .زۆرێک لە کارمەندانی وێستگەکە پەیوەست(خۆیان گواستەوە) بوون بە کەناڵی جەزیرەی بەریتانی، کەناڵی جەزیرە ئێستا بەشێکە لە تۆڕی جەزیرە.[١]

کەناڵی جەزیرە لە ساڵانی یەکەمدا بەبێ ڕیکلام دەستیپێکرد و دواتر دەستیکرد بە پەخشکردنی ڕێکلام، کەناڵی جەزیرە ئامانجی ئەوە بوو تا ساڵی ٢٠٠١ لە ڕێگەی ڕیکلامەوە بتوانێت خۆبژێوی بکات، لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕێکلام لە ٪٤٠ی داهاتی وێستگەکەی دابین دەکرد، بەڵام بەهۆی دوودڵی ڕیکلامکەرانی سعودی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا شکستی هێنا، بەڵام میری قەتەر ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەردەوامبوون لە پشتگیریکردنی ساڵانە ٣٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٠٤. [٢]

نیشانە

نیشانەی ئەلجەزیرە، نوێنەرایەتییەکی ڕازاوە و شێوەی گوێزی هیندی ناوی تۆڕەکەیە کە بە بەکارهێنانی ڕێنووسی عەرەبی (دیوانی) نووسراوە. لەلایەن دامەزرێنەری وێستگەکەوە شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی میری پێشووی قەتەر وەک براوەی بەشداری پێشبڕکێی دیزاین هەڵبژێردرا. [٣]

هەڵگران

سەرۆکی تۆڕی جەزیرە شێخ حەمەد بن ثامر ئال سانی، ئامۆزای دوور بە دووری ئەمیری پێشووی قەتەر شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی.

سەرچاوە

بەستەری دەرەکی