ھایدرۆجین

ھایدرۆجین (بە ئینگلیزی: Hydrogen) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ھێماکەی (H) و گەردیلە ژمارەکەی (١)ە و بارستە ژمارەکەشی ھەر یەکە. ھایدرۆجین دەکەوێتە خولی یەکەم و کۆمەڵەی یەکەمەوە و وە ھایدرۆجین سوکترین لە خشتەی خولی بەربڵاوترین مادەیە لە گەردوون ٧٥٪‏ گەردە باریۆنیکەکان پێکدەھێنێت بەشێوەی پلازما بەربەڵاوترین ھاوشێوەی (ئایزۆتۆپ) پێی دەلێن پرۆتیا.

هیلیۆمهایدرۆجین ← -
-

H

Li
پیشاندان
گازی بێ ڕەنگ و ڕەنگی مۆر لە دۆخی پلازمادا


هێڵە شەبەنگییەکانی هایدرۆجین
تایبەتمەندییە گشتییەکان
ناو، ژمارە، ھێماهایدرۆجین، 1، H
پۆلێنکردنی توخمنا کانزا
کۆمەڵە، خول، خشتۆک1، 1، s
گەردیلە بارستە1.00794گ•مۆڵ−1
شێوگی ئەلیکترۆنی1s1
ڕیزبوونی ئەلیکترۆنەکان بۆ ھەر بەرگێک1 (وێنە)
سیفاتە فیزیاییەکان
دۆخگاز
ڕەنگبێ ڕەنگ
چڕی(0 °س، 101.325 کیلۆ پاسکاڵ)
0.08988 غ/ل
چڕی شل لە قۆناغی توانەوە0.07 (0.0763 ڕەق) گ•سم−3
چڕی شل لە قۆناغی کوڵان0.07099 گ•سم−3
قۆناغی توانەوە14.01 ک، -259.14 °س، -434.45 °ف
قۆناغی کوڵان20.28 ک، -252.87 °س، -423.17 °ف
نقطة ثلاثية13.8033 کێلڤن (-259°س)، 
7.042 کیلۆ پاسکاڵ
النقطة الحرجة32.97 ک، 1.293 مێگا پاسکاڵ
پلەی گەرمای توانەوە(H2) 0.117 کیلۆجول•مۆڵ−1
حرارة التبخر(H2) 0.904 کیلۆجول•مۆڵ−1
السعة الحرارية(25 °س) (H2) 28.836 جول•مۆڵ−1•کێلڤن−1
پەستانی ھەڵم
P (پاسکاڵ)1101001 کیلۆ10 کیلۆ100 کیلۆ
لە T (کێلڤن)1520
سیفاتە ئەتۆمییەکان
أرقام الأكسدة1, -1
(amphoteric oxide)
کارۆ سالیبێتی2.20 (پێوەری بۆلینگ)
وزەکانی ئایۆناندنیەکەم: 1312.0 کیلۆجول•مۆڵ−1
نیوە تیرەی گەردیلە ھاوبەشی31±5 بیکۆمەتر
نیوە تیرەی ڤان دێر والز120 بیکۆمەتر
تایبەتمەندییەکانی تر
پێکھاتەی کریستاڵیhexagonal
باری موگناتیسیدایا موگناتیس[١]
گەیاندنی گەرمی0.1805 واط•متر−1•كلفن−1 (300 کێلڤن)
خێرایی دەنگ(gas, 27 °C) 1310 مەتر/چرکە
ژمارەی تۆمارکردن1333-74-0
نەگۆڕترین ھاوتاکان
وتاری سەرەکی: ھاوتای هایدرۆجین
ھاوتاکانبوونی لە سروشتنیوە تەمەنجۆری تیشکھێزی تیشک (مێگا ئەلیکترۆن ڤۆڵت)بەرھەمی تیشک
1H99.985%1H هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 0 نیوترۆن
2H0.015%2H هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 1 نیوترۆن
3Htrace12.32 yβ0.018613He


ھایدرۆجین گازێکی زۆر چالاکە بەھۆی ئەوەی تەنھا یەک ئەلیکترۆنی ھەیە و ئەم سیفەتەی بووەتە ھۆی ئەوەی کە گازێکی گڕگرتوو بێت. ھەربۆیە بەکارھێنانی بەتەنیا قورسە و زۆربەی جار بەشێوەی ئاوێتە ھەیە.

سیفەتەکانی ھایدرۆجین

ھایدرۆجین بێ رەنگە بێ تامە بێ بۆنە چڕی و لینجی کەمە ژەھرەوی نییە بەشێوەی کانزا بەئاسانی گڕ دەگرێت بەشێوەی دوو گەردیلەی ھەیە شێوگی گەردیلەی بە H2 دەنوسرێت لەبەرئەوەی ھایدرۆجین بەئاسانی بەندی ھاوبەش پێکدێنێت لەگەڵ توخمە ناکانزاکان بەزۆری لەسەر زەوی بەشێوەی گەرد ھەیە وەکوو ئاو یان مادە ئەندامییەکان وە ھایدرۆجین ڕۆلێکی گرینگ دەبینێت لە کارلێکە ترش و تفتەکان چونکە زۆربەی کارلێکە ترش و تفتەکان ڕوودەدات لەنێوان مادە تواوەکان

بەکارھێنانی فیزیایەکانی ھایدرۆجین:ھایدرۆجین بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکاردێت لە زانستی فیزیا و ئەندازیاری وەکوو گازێک بەکاردێت وەکوو لەحیم کردن ھەروەھا بەکاردێت وەکوو ساردکەرەوە لە مەکینەی کارەبایی لەبەرئەوەی بەرزترین گەیاندیی گەرمی زۆرە بەئاسانی گەرمیی دەگەیەنێ وە شلەی ھایدرۆجین بەکاردێت لە لێکۆلینەوەی شتە ساردەکان وە بەکاردێت وەکوو گازێکی بەرزکەرەوە چونکە لە ھەوا سوکترە وەک بەکاردێت لە پرکردنی باڵۆن وە لە نوێترین داھێناندا لەگەڵ نایترۆجین تێکەڵ دەکرێت بۆ دیاریکردنی لێکچوونی شلەکان ھەروەھا لەتەقینەوەی ناوەکی بەکاردێت کە پێی دەوترێت بۆمبی نایترۆجینی.

چۆنیەتی بەرھەمھێنانی ھایدرۆجین:کاسۆد لە پلاتین دروستدەکرێت ئەگەر بۆ ئامانجی خەزنکردنی ھایدرۆجین بێت ئەگەر بتەوێ نەسوتێت وە ئەگەر بتەوێ بسوتێ بە یارمەتیی ئۆکسجین دەسوتێ وە ئانۆدەکەش لە ئاسن بەرھەم ھاتبێت.

ھایدرۆجین وەکوو ھەڵگری وزە:ھایدرۆجین وەکوو وزە نییە، بەڵام دەتواندرێت وەکوو سەرچاوەی وزە بەکاربێت، وزەی خۆر لە ئەنجامی یەکگرتنی ناوەکی ھایدرۆجین دروست دەبێت بەڵام ئەم کردارە قورسە لەسەر زەوی وە ئەگەر بمانەوێت ھایدرۆجین دروست بکەین وەکوو سیستەمی خۆر و سیستەمی بایلۆجی وەیان سەرچاوە کارەبایییەکان پێویستمان بە وزەیەکی زۆر ھەیە، بەڵام بەئاسانی بەھۆی سوتان دروست دەبێت لەبەر ئەمەیە ھایدرۆجین وەکوو سەرچاوەی وزە بەکارنایەت بەڵکو وەکوو ھەڵگری وزە بەکاردێت.

سەرچاوەکان