کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆقیانووسیا
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆقیانووسیا یەکێکە لە شەش کۆمەڵە نێونەتەوەییەکانی تۆپی پێ. کۆنفیدراسیۆنەکە لە ١٣ ئەندام پێکهاتووە، ١١ لەو ئەندامانە پەیوەندییان لەگەڵ فیفا هەیە، و دووەکەی دیکە پەیوەندییان لەگەڵ فیفا نییە. کۆمەڵەکە سەرپەرشتی یارییەکانی ئۆقیانووسیا دەکەن، و یارمەتی ساز دەکەن بۆ ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنەکە بۆ گەیشتن بە جامی جیهانیی فیفا.
ناوبڕ | OFC |
---|---|
دروستبوون | ١٩٦٦ |
جۆر | ڕێکخراوی وەرزشی |
ئۆفیسی سەرەکی | ئۆکلاند، نیوزیلاند |
دەڤەری خزمەت | ئۆقیانووس |
ئەندامانhip | ١٣ ئەندام (١١ ئەندام کە پەیوەندی تەواویان هەیە) |
زمانی فەرمی | ئینگلیزی |
سەرۆک | لامبێرت مالتۆک |
جێگری سەرۆک | تیێری ئاریۆتیما کاپی ناتۆ جۆن لۆرد ڤیهالا |
سکرتێری گشتی | فرانک کاستیلۆ |
ڕێکخراوی دایک | فیفا |
وێبگە | oceaniafootball.com |
لە نیسانی ٢٠١٨ تاوەکوو ئێستا، لامبێرت مالتۆک سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە. جێگری سەرۆک بریتین لە تیێری ئاریۆتیما، کاپی ناتۆ جۆن، لۆرد ڤیهالا، و فرانک کاستیلۆ وەک سکرتێری گشتی کار دەکات.[١] بارەگای گشتی دەکەوێتە ئۆکلاند، نیوزیلاند.
مێژوو
ڕێکخراوەکە لە ساڵی ١٩٦٦ دامەزراوە،[٢] ئەمەش دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئوسترالیا و نیوزیلاند بۆ چەند جارێک شکستیان هێنا لە بوونە ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا. دامەزرێنەرەکانی کۆمەڵەکە بریتیبوون لە:[٣]
- ڕێکخراوی تۆپی پێی ئوسترالیا
- تۆپی پێی نیوزیلاند
- یەکێتیی تۆپی پێی فیجی
- یەکێتیی تۆپی پێی پاپوا گینێی نوێ