ئاندرە پرەدێش

ئاندرە پرادێش یەکێکە لە ویلایەتەکانی ھیندستان، دەکەوێتە بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە.[١] حەوتەم گەورەترین ویلایەتی ھیندە لە ڕووی ڕووبەرەوە کە ١٦٢٬٩٧٥ کیلۆمەتر دووجایە،[٢] ھەروەھا دەیەکەم پڕدانیشتوانترین ویلایەتی ھیندە، بەھەبوونی زیاتر لە ٤٩ ملیۆن سەرنشین.[٣][٤] زمانی تێلووگوو بە زمانی فەرمی ویلایەتەکە دادەنرێت.[٥][٦] ئاندرە پرادێش لە ڕۆژی ١ی تشرینی دووەمی ١٩٥٦، بۆیەکەمینجار بەفەرمی وەک ویلایەت ناسێنرا. زیاتر لە ٩٠٪ دانیشتووانی ویلایەتەکە پەیڕەوی ئاینی ھیندووئیزم دەکەن.

ڕەنگی سوور شوێنی جوگرافیای سیکیم لەسەر نەخشەی ھیندستان.

سەرچاوەکان