ئۆکلاھۆما

ویلایەتێکە لە باشووری ناوەڕاستی ئەمریکا

98°00′W / 35.5°N 98°W / 35.5; -98

ئۆ‌کلاھۆما (بە ئینگلیزی:Oklahoma) ویلایەتێکە لە باشووری ناوەڕاستی ئەمریکا، لە باشوور و ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی تێکساس، و لە باکوورەوە لەگەڵ کانزاس، و لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ میزۆری، لە ڕۆژھەڵاتیشەوە لەگەڵ ئارکانساس، و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ویلایەتی نیومەکسیکۆ و لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ ویلایەتی کۆلۆرادۆ. بەشێوەیەکی بەشەکی دەکەوێتە لای ڕۆژاوا لە بەرزاییەکانی باشوور، ٢٠ھەمین گەورەترین ڕووبەر و ٢٨ھەمین زۆرترین ژمارەی دانیشتوانە لە کۆی ٥٠ ویلایەتەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. دانیشتووانەکەی بە خەڵکی ئۆکلاھۆما ناسراون و پایتەخت و گەورەترین شاری ناوی ئۆکلاھۆما سیتییە. ناوی ویلایەتەکە لە وشەکانی چۆکتاو ئۆکلا «خەڵک» و ھوما «سوور» وەرگێڕدراوە. ھەروەھا ئۆکلاھۆما بە شێوەیەکی نافەرمی بە «ویلایەتە بەپەلەکە» ناسراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دانیشتووانە بەپەلەکان، ئەو دانیشتووانەی کە داواکارییان لە زەوییە دیارینەکراوەکاندا ھەبوو پێش ئەوەی یاسای تەرخانکردنی ھیندی لە ساڵی ١٨٨٩ ڕێگەی بە پەلەقاژەی زەوی بدات لە ساڵی ١٨٨٩دا.

ویلایەتی ئۆ‌کلاھۆما
ئاڵای ویلایەت ئۆ‌کلاھۆمانیشانی ویلایەت ئۆ‌کلاھۆما
ئاڵای ئۆ‌کلاھۆمانیشانی ئۆ‌کلاھۆما
نازناوەکانی ویلایەت:
Sooner State
دروشمی فەرمی:
Labor omnia vincit

تێکۆشان ھۆکاری وەدیھاتنی سەرکەوتنە

Map of the United States with ئۆ‌کلاھۆما highlighted
Map of the United States with ئۆ‌کلاھۆما highlighted
ناوەندئۆ‌کلاھۆما سیتی
گەورەترین شارئۆ‌کلاھۆما سیتی
ڕووبەر پلە: ٢٠th
 - بە کیلۆمیتری ٤گۆش١٨١,١٩٥
ئاپۆڕه‌ پلە: ٢٨th
 - سەرژمێریی ۲۰۰۰٣,٧٩١,٥٠٨ (٢٠١١ سەرژمێری)
 - بڵیندترین شوێنکێوی بلەک میسا[١][٢]
   ١٥١٦ میتر
 - نزمترین شوێنچۆمی لیتڵ
   ٨٨ میتر
ڕێکەوتی پەیوەست بوون
بە ویلایەتە یەکگرتووەکان
 
١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧
پلە: ٤٦th
فەرماندارمەری فاڵین (ک)
ئەندامانی سەناجیم ئینھاف (ک)
تۆماس ئا کۆبێرن (ک)
نیشانەی کورتکراوەی ویلایەتOK
ماڵپەڕی ڕەسمی ویلایەتwww.ok.gov

سەرچاوەکان

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Oklahoma»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی ٩ی ٢٠٢٣.