ئەمۆنیا

ئاوێتەی کیمیایی

ئەمۆنیا ئاوێتەیەکی کیمیاییی نائەندامییە، لە نایترۆجین و ھایدرۆجین دروست بووە و NH3 فورمووڵەکەیەتی. ھایدریدێکی دوانیی جێگیر و ساکارترین ھایدریدی نیکتۆجینە. ئەمۆنیا گازێکی بێڕەنگە و بۆنێکی تیژی ھەیە. لە باری ژینناسییەوە، پاشماوەیەکی نایترۆجینیی باوە.

لە گەلێک وڵاتدا بە ماکەیەکی مەترسیدار پۆلێنراوە.[١] بەرھەمھێنانی پیشەسازانەی جیھانیی ئەمۆنیا لە ٢٠٢١دا ٢٣٥ ملیۆن تۆن بووە.[٢][٣] ئەمۆنیا لە سروشتدا باوە و لە –٣٣٫٣٤ پلەی سەدیدا دەکوڵێت.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان