بادەم

بادەم (ناوەکانی دیکە: بادام، بایەم، باوی، باویۆک، باھیڤ، چوالە، بایەو، قەوارۆک، دەینەک، ڤامێرە، باگیڤ) دارێکە لە تیرەی گوڵ سوورەکان، ھەمیشە سەوزە ٤–١٠ مەتر بڵند دەبێت. بەری ئەم دارە بریتییە لە بایەم، سەرەتا سەوز و ناسکە و پاشان سپی و ڕەق دەبێت. بادەم یەکێکە لە دارە خۆڕسک و ئاویەکان بەربڵاوە لە جیھان زور جۆری ھەیە، داری بایەم بە لایەنی کەم پێنج ھەزار ساڵ پێش ئێستا ھاتووە ناساندن، بۆ یەکەم جار لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پاشان بۆ ناوچەکانی دەریای سپی بڵاوبۆتەوە. بەرەکەی بۆ خواردن و دەرمان و سابوون سازی بەکاردەھێندرێت.[١][٢]

داری بادەم و بەری
ناوەرۆکی بادەم لە ١٠٠ گرامدا
ھێز٥٣٠ کالۆری
پرۆتین٢١
چەوری٤٠
کاربۆھیدرات٢٩
ڕیشاڵ(کەپەک)١٠
ئاو٨
کالیسێوم٢٦٠
ڤیتامینەکانE, B1, B2, C

سەرچاوەکان