جامی جیھانیی یانەکان - فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA Club World Cup) پاڵەوانێتییەکی ساڵانەی تۆپی پێی جیھانییە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیھانییەوە (فیفا) ڕێکخرا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٠ لە ژێرناوی یانە پاڵەوانەکانی جیھانیی فیفا FIFA Club World Championship بەڕێوەچوو ، لە ٢٠٠٥ بەدواوە ناوەکەی گۆڕا بۆ جامی جیھانیی یانەکان - فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA Club World Cup) کە تیایدا ھەریەک لە براوەی پاڵەوانانی ئەو ساڵەی هەریەك لە چامپیۆنزلیگ - چامپیۆنزلیگی ئاسیا - خوولی ڕۆشنی سعوودی - چامپیۆنزلیگی ئەفریقا - جامی لیبەرتادۆریس - چامپیۆنزلیگی ئۆقیانووسیا - پاڵەوانێتی یەکێتی کۆنکاکاف ڕووبەڕووی یەکتری ئەبنەوە.[١] ، لە ئێستادا یانەی مان سیتی ئینگلیزی پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکانە کاتێ لە یاری کۆتاییدا توانی لە یانەی فڵوومێنسی بەڕازیلی بباتەوە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا.
گشت یانەکانی جامی جیھانی یانەکان
نازناوەکان بەپێی وڵات
خەڵاتەکان و پاداشتەکان
بڕی خەڵات بە دۆلار (USD)پاڵەوان | $٥ ملیۆن |
دووەم | $٤ ملیۆن |
سێیەم | $٢٫٥ ملیۆن |
چوارەم | $٢ ملیۆن |
پێنجەم | $١٫٥ ملیۆن |
شەشەم | $١ ملیۆن |
حەوتەم | نیو ملیۆن |
ھاوبەشەکان و سپۆنسەڕەکانی فیفا
- ئەدیداس
- کۆکا-کۆلا
- فیفا
- دامەزراوەی فیفا
- پەخشی ڕاستەوخۆی تۆپی پێی فیفا
- گازپرۆم
- Hublot
- ھێڵی ئاسمانی قەتەڕی
- ڤیسا
- گرووپی واندا
ئامار و ڕاستییەکانی جامی جیھانی یانەکان
″
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە میانەی یاریکردن لە ڕیاڵ مەدرید و دەرکەوتنی هێما تایبەتەکەی براوەی
جامی جیھانی یانەکان لە ناوەڕاستی جلەکەی کە بەڕەنگ قاوەیی کراوە ئەوە ئاماژەیە بۆ براوەی پاڵەوانییەتییەکە ′′ساڵی ٢٠١٥″
تۆنی کرووس شەش جار نازناوی جامی جیھانی یانەکانی بەدەستھێناوە لە ڕووی زۆرترین بردنەوەی جامەکە وەك یاریزان [٣]کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش خاوەن و هەڵگری نازناوی گۆڵکاری مێژوویی جامەکەیە بە تۆمارکردنی (٧ گۆڵ) هەتا ئەم ساتە ، محەممەد ئەبو تریکە - حوسام ئاشوور - وائیل گووما خاوەنی زۆرترین یاریکردن لە جامەکەدا کە ھەریەکەیان ١١ یارییان ئەنجامداوە.
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان