جامی نەتەوەکانی ئەفریقا
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا (بە فەڕەنسی: Coupe d'Afrique des Nations ناودەبرێت[١] پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی تایبەت بە کیشوەری ئەفریقایە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا (CAF) سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٧ بەڕێوەچوو.[٢] لە ساڵی ١٩٦٨ـەوە ھەر دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، لە ساڵی ٢٠١٣دا گۆڕا بۆ ساڵانی ژمارە تاک و لە ساڵی ٢٠٢٢ گەڕاوەتەوە بۆ ساڵانی ژمارە جووت، لە ئێستادا هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار براوەی ئەم پاڵەوانێتییە کاتێ لە ١١ - ٢ - ٢٠٢٣ توانی ئەم نازناوە بباتەوە لە هەڵبژاردەی نەیجیریا
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا | |
---|---|
لقی | African Championship |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٠٢١٠ |
وەرزش | تۆپی پێ |
کیشوەر | ئەفریقا |
ڕێکخەر | یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا |
وێبگە | https://www.cafonline.com/africa-cup-of-nations/ |
مانگ | کانوونی دووەم |
پاڵەوانیەتییەکان | |
---|---|
لە یەکەم پاڵەوانێتیدا لە ساڵی ١٩٥٧ تەنھا سێ وڵاتی بەشداربووبوون: میسر و سودان و ئیتیۆپیا. لە سەرەتادا بڕیار بوو ئەفریقای باشوور بەشداری بکات، بەڵام بەھۆی سیاسەتی ئاپارتایدی پاڵەوانێتییەکە دوورخرایەوە.[٣] ژمارەی بەشداربووانی لە ساڵی ١٩٩٨ گەیشتە ١٦ ھەڵبژاردە (بڕیاربوو لە ساڵی ١٩٩٦دا ١٦ تیپ بەشداری پێشبڕکێکان بکەن، بەڵام نێجیریا کشایەوە، و ھەمان شت ڕوویدا لەگەڵ کشانەوەی تۆگۆ لە ساڵی ٢٠١٠)، تا ساڵی ٢٠١٧ تەنھا ١٦ ھەڵبژاردە بەشداریان دەکرد، دابەشی چوار کۆمەڵەکران و یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان سەردەکەوتن بۆ قۆناغی دواتر. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مانگی یەکەوە گواسترایەوە بۆ مانگی حوزەیران و لە ١٦ ھەڵبژاردەوە بۆ ٢٤ ھەڵبژاردە فراوانترکرا.[٤]
میسر زۆرترین جار بووەتە پاڵەوان بە کۆی ٧ جار و لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ بەدوای یەك نازناوەکەی بەدەستھێناوە.[٥]
ئەنجامی گشت پاڵەوانێتییەکان
ئەنجامی ھەڵبژاردە براوەکان
ھەڵبژاردە | براوە | پلەی دووەم | پلەی سێیەم | پلەی چوارەم | سەرجەم |
---|---|---|---|---|---|
میسر | ٧ (١٩٥٧, ١٩٥٩1, ١٩٨٦, ١٩٩٨, ٢٠٠٦, ٢٠٠٨, ٢٠١٠) | ٣ (١٩٦٢1, ٢٠١٧, ٢٠٢١) | 3 (١٩٦٣1, ١٩٧٠1,١٩٧٤) | ٣ (١٩٧٦, ١٩٨٠, ١٩٨٤) | ١٦ |
کامیروون | ٥ (١٩٨٤, ١٩٨٨, ٢٠٠٠, ٢٠٠٢, ٢٠١٧) | ٢ (١٩٨٦, ٢٠٠٨) | ٢ (١٩٧٢, ٢٠٢١) | 1 (1992) | ١٠ |
گانا | ٤ (١٩٦٣, ١٩٦٥, ١٩٧٨, ١٩٨٢) | ٥ (١٩٦٨, ١٩٧٠, ١٩٩٢, ٢٠١٠, ٢٠١٥) | ١ (٢٠٠٨) | ٤ (١٩٩٦, ٢٠١٢, ٢٠١٣, ٢٠١٧) | ١٤ |
کۆتدیڤوار | ٣ (١٩٩٢, ٢٠١٥ ، ٢٠٢٣) | ٢ (٢٠٠٦, ٢٠١٢) | ٤ (١٩٦٥, ١٩٦٨, ١٩٨٦, ١٩٩٤) | ٢ (١٩٧٠, ٢٠٠٨) | ١٠ |
نێجیریا | ٣ (١٩٨٠, ١٩٩٤, ٢٠١٣) | ٥ (١٩٨٤, ١٩٨٨, ١٩٩٠, ٢٠٠٠ ، ٢٠٢٣) | ٨ (١٩٧٦, ١٩٧٨, ١٩٩٢, ٢٠٠٢, ٢٠٠٤, ٢٠٠٦, ٢٠١٠, ٢٠١٩) | ١٥ | |
جەزائیر | ٢ (١٩٩٠, ٢٠١٩) | 1 (١٩٨٠) | ٢ (١٩٨٤, ١٩٨٨) | ٢ (١٩٨٢, ٢٠١٠) | ٧ |
Congo DR | 2 (١٩٦٨2, ١٩٧٤3) | ٢ (١٩٩٨, ٢٠١٥) | ٢ (١٩٧٢ ، ٢٠٢٣3) | ٥ | |
زامبیا | ١ (٢٠١٢) | ٢ (١٩٧٤, ١٩٩٤) | ٣ (١٩٨٢, ١٩٩٠, ١٩٩٦) | ٦ | |
توونس | ١ (٢٠٠٤) | ٢ (١٩٦٥, ١٩٩٦) | ١ (١٩٦٢) | ٣ (١٩٧٨, ٢٠٠٠, ٢٠١٩) | ٧ |
سوودان | ١ (١٩٧٠) | ٢ (١٩٥٩, ١٩٦٣) | ١ (١٩٥٧) | ٤ | |
سێنیگال | 1 (2021) | ٢ (٢٠٠٢, ٢٠١٩) | ٣ (١٩٦٥, ١٩٩٠, ٢٠٠٦) | ٦ | |
ئیتیۆپیا | ١ (١٩٦٢) | 1 (1957) | 1 (1959) | ٢ (١٩٦٣, ١٩٦٨) | ٥ |
مەغریب | 1 (1976) | 1 (2004) | 1 (1980) | ٢ (١٩٨٦, ١٩٨٨) | ٥ |
ئەفریقای باشوور | ١ (١٩٩٦) | 1 (1998) | ٢ (٢٠٠٠ ، ٢٠٢٣) | ٣ | |
کۆنگۆ | 1 (1972) | 1 (1974) | ٢ | ||
مالی | 1 (1972) | ٢ (٢٠١٢, ٢٠١٣) | ٣ (١٩٩٤, ٢٠٠٢, ٢٠٠٤) | ٦ | |
بورکینافاسۆ | 1 (2013) | 1 (2017) | ٢ (١٩٩٨, ٢٠٢١) | ٤ | |
ئووگاندا | 1 (1978) | 1 (1962) | ٢ | ||
گینێ | 1 (1976) | ١ | |||
لیبیا | ١ (١٩٨٢) | ١ | |||
گینێی ئیستوایی | ١ (٢٠١٥) | ١ |
سەرچاوەکان
زیاتر دەخوێنێتەوە
- مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٧ەوە (خزمەتگوزاری زانیاری دەوڵەتی میسر)