فولجینسیۆ باتیستا

فولجێنسیۆ باتیستا زالدیڤار یان فولجێنسی باتیستا (/fʊlˈhensioʊ bəˈtiːstə/ ئیسپانی ئەمریکی: [fulˈxensjo βaˈtistaj salˈdiβaɾ] ناوی فەرمی: Fulgencio Batista y Zaldívar؛ ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٠١ – ٦ی ئابی ١٩٧٣) ئەفسەرێکی سەربازی و سیاسەتمەدارێکی کووبی بوو، کە لە ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٤٤ وەک سەرۆکی ھەڵبژێردراوی کووبا دەسەڵاتدار بوو و لە ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٥٩ وەک دیکتاتۆرێکی سەربازی وڵاتی کووبا کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێدەکرا. تاوەکو لە شۆڕشی کوبا لەسەر کار لابرا.[١][٢]

باتیستا سەرەتا وەک بەشێک لە ڕاپەڕینی سەربازی ساڵی ١٩٣٣دا ھاتە سەر دەسەڵات، و حکومەتی کاتی کارلۆس مانوێل کۆسادای ڕووخاند. پاشان خۆی وەک سەرۆکی ھێزە چەکدارەکان دەستنیشان کرد، بە پلەی عەقید. پاشان دەستووری کووبای لە ساڵی ١٩٤٠ نووسییەوە،[٣] دوای تەواوکردنی خولی سەرۆکایەتییەکەی، باتیستا ڕووی لە فلۆریدای ئەمریکا کرد،[٤] لە ساڵی ١٩٥٢ گەڕایەوە بۆ کووبا بۆ ئەوەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکاتەوە، بەشێوازێکی نایاسایی.[٥]

سەرچاوەکان