ئەبووبەکر بەغدادی

ئەبووبەکر بەغدادی (بە عەرەبی: أبو بکر البغدادی‎) ناوی تەواوی ئیبراھیم عەواد ئیبراھیم عەلی سامەڕایی لەدایکبووی ١٩٧١، سامەڕا لەدوای گرتنی شاری مووسڵ خۆی وەکو خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ڕاگەیاند. ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی ڕێکخراوێکە کە ھۆی کوژرانی چەندین ھەزار کەسە. ئەمریکا بۆ کوشتن یان گرتنی ئەو ١٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی خەڵاتی بڕیوە.[٥][٦][٧][٨]

ئەبوبەکر بەغدادی لە کاتی وتاردان
ئەبوبەکر بەغدادی لە کاتی وتاردان
ئیبراھیم عەواد ئیبراھیم عەلی سامەڕایی

بەغدادی لە بەندیخانەی بووکا ساڵی ۲۰۰٤
لەدایکبوون (١٩٧١-0٧-٢٨) ٢٨ی تەممووزی ١٩٧١[١]
مەرگ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩[٤]
ھۆکاری مەرگخۆتەقاندنەوە
نەتەوەعەرەب
ناوەکانی ترئەبووبەکر بەغدادی
پیشەخەلیفەی داعش
چالاکبوون٢٠٠٣–٢٠١٩
حیزبی سیاسی داعش
ئایینئیسلام
ھاوسەرئەسما فەوزی محەممەد
مناڵ(ەکان)١

کوژران

لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سووریا ئەبووبەکر بەغدادی کوژرا، لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە کۆشکی سپی ھەواڵی کوژرانی پشتڕاست کردەوە.[٩]

سەرچاوەکان