زوزانا چاپوتۆڤا
زوزانا چاپوتۆڤا (بە زمانی سلۆڤاکی: Zuzana Čaputová؛ لە دایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣) کەسایەتی خانمە پارێزەر، چالاکوانی ژینگە و سیاسەتوانی سلۆڤاکییە، ئەو لەوەتەی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی سلۆڤاکیا، بەمەش بووەتە یەکەم ژن لە مێژووی وڵاتەکەی ببێتە سەرۆک، هەروەها لاوترین سەرۆکی مێژووی وڵاتەکەیەتی کە لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا هەڵبژێردراوە.[١]
زوزانا چاپوتۆڤا | |
---|---|
بە سلۆڤاكی: Zuzana Čaputová | |
لەدایکبوون | براتسیلاڤا، سلۆڤاکیا | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣
ناوی کاتی لەدایکبوون | Zuzana Strapáková |
ھاوسەر | Ivan Čaputa |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Juraj Rizman |
پیشە | دادوەر، سیاسەتوان، چالاکوان، ژینگەدۆست، پارێزەر |
پۆستەکان | سەرۆکی سلۆڤاکیا |
پەروەردە | Faculty of Law at Comenius University in Bratislava، Comenius University |
ئەندامی حیزبی | Progressive Slovakia |
نەژاد | |
وێبگە | |
ئەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩، جێگری سەرۆکی پارتی پێشکەوتنی سلۆڤاکیا بوو، کە پارتێکی سۆسیال-لیبرالە. زوزانا چاپوتۆڤا لە ساڵی ٢٠١٦، لەپای کارەکانی لە بواری ژینگە ئەوا خەڵاتی گۆڵدمانی ژینگەی پێدرا. زوزانا لە ساڵی ١٩٩٦ بەشی یاسای لە زانکۆی کۆمێنیوس تەواو کردووە.[٢][٣] لەدوای تەواوکردنی خوێندن، وەک فەرمانبەری بەشی یاسایی لە ئەنجومەنی پێزینۆک دامەزرا، دواتر بووە جێگری سەرۆکی شارەوانیی پێزینۆک.[٤]
سەرچاوەکان
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست